Bashy Hanawy naxoshxany Shar

Bashy Hanawy naxoshxany Shar bashy hanawy xastaxanay shar

27/12/2022
24/11/2022

بەرزی بڕی کالیسیۆم لەخوێندا، هۆکارێکە بۆ بەردی گورچیلە
زۆرجار بەهۆی زیادەچالاکی رژێنی پاراسایرۆید کە دەکەوێتە پشت رژێنی پەریزادەوە، لەم بارەدا بڕێکی زیاتر کالیسیۆم لەئێسکەوە وەردەگیرێتەوە بۆ ناو خوێن و فڕێدانەدەرەوەی لەرێگەی میزەوە ئەو کێشەیە دروستدەکات.

د.گۆران فریاد
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و پرۆستات و چاندنی گورچیلە

شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە
سلێمانی - نزیک گردی زەرگەتە
07706251111

23/11/2022

نەخۆشی دەست و قاچ و دەم

لە ئێستادا لە کوردستان لە پاڵ بڵاوبوونەوەیەکی بەهێزی ئینفلوێنزا، کەم کەم کۆلێرا، کۆرۆنا...لەپاڵ ئەمانە،نەخۆشییەکی درمی دیکە بڵاوبۆتەوە بە ناوی نەخۆشی دەست و قاچ و دەم.

ئەم نەخۆشییە هەروەک کۆرۆنا و ئینفلوێنزا،هۆکارەکەی ڤایرۆسە. ئەم جۆرەیان لە ڤایرۆس گروپێکن پێیان دەووترێت ڤایرۆسەکانی ناوسک (Enteroviruses) کە لە هەموویان زیاتر ڤایرۆسی (کۆگزاکی) دەیکات.

نەخۆشییەکە لە منداڵاندا زۆرە،بەڵام نەخۆشی باڵغیشمان هەیە.

نیشانەکانی: سەرەتایەکی ئاسان بە تایەکی کەم و خڕبوونی لیفە گرێکان،دەبێت بە درووست بوونی بڵق و برین لەسەر لەپی دەست و قاچ و ناودەم،ناوی نەخۆشییەکەش لەمەوە هاتووە.

نەخۆشیەکە لەگەڵ ئەوەی بێزارکەرە بەڵام خۆی تەواو دەبێت زۆربەی کات بێ مەترسی و هیچ چارەسەرێکی تایبەتیشی ناوێت.

خۆپاراستن: هەمان شێوەیە وەکو کۆرۆنا و ئینفلوێنزا، کە منداڵەکەت گرتی با نەچێتەوە قوتابخانە و خەڵکی دیکە تووش نەکات،ماسک بەستن و پاکو خاوێنی بە گشتی.

د.زانیار ئاغال
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی
٠٧٧٣٠٣٥٣٩٣٥
ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

05/10/2022

بەکتریای گەدە…ڕاست کردنەوەی چەند هەڵەیەک!

‎د.زانیار ئاغال
‎پزیشکی پسپۆڕی هەناوی

یەکێک لە هەرە باوترین مشەخۆرەکان کە تووشی مرۆڤ دەبێت ئەم بەکتریایەیە کە ناوی (هێلیکۆ بەکتەر پایلۆری) ییە.

لەگەڵمان بن، بزانین چۆن تێگەشتنی هەڵە بڵاو بۆتەوە و ڕاستییەکە چۆنە:

١- بەکتریایە نەک هیچی تر، خەڵک دەڵێت ڤایرۆسی مەعدەم هەیە یان دەڵێن کەڕووم هەیە. بەکتریایە تکایە، ئەمە زانیاری گشتییە بۆ میلەتی خۆمان جوانە ئەو شتانە بە هەڵە نەڵێین.

٢- تووش بوونەکەی ڕاستە بە هەمان شێوەی مشەخۆرەکانی دیکەی ناو سکە، واتە لە ڕێی ئاو و خۆراکی پیس بوو بە پیسایی دەستی خەڵکی ترە، هەروەها بە هۆی بەکارهێنانی کەرەستەی یەکتر وەک کەوچک و قاپ و فڵچەی دەم و ددان. بەڵام، بڵاو بوونەوەکەی وەکو کۆرۆنا نییە، کاتی زۆری دەوێت هەتا خۆی دەربخات.

٣- ئەم بەکتریایە تەنها نیشانەکەی ئازاری گەدەیە، لەگەڵ هەندێک نەخۆشی دیکە، بەڵام سکچوون ناکات. هەروەها لەرز و تا ناکات. بۆیە لەو کاتانەدا پارە سەرف مەکە و فەحسی بەکتریای گەدە مەکە!

٤- فەحسی ئەم بەکتریایە بە زۆر رێگا دەکرێت، بە خوێن، بە پیسایی و بە هەناسە. هەروەها بە زەرعەی خوێنیش دەکرێت لەگەڵ پارچە وەرگرتن بە نازوور و هەندێی دیکەش. بە خوێن زۆر بێ کەڵکە و باشترە نەکرێت چوونکە وورد نییە و هەڵەی زۆر تیایە.

٥- چارەسەرەکەی بە سێ جۆر دەرمان دەکرێت بە یەکەوە، جاری وایە چوار جۆریشت دەوێت. حەبی ئازاری گەدە وەک ئۆمیپرازۆل و ئەوانە بەتەنها زۆر ڕۆڵی نییە.

ئەوەندە بەسە جارێ… بە هیوای بڵاو بوونەوەی ڕاستی و کەم بوونەوەی تێ گەشتنی هەڵە.
ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

30/07/2022

ئاگاداریی ..
پڕۆفیسۆرێکی ناسراوی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڵدانی منداڵان لەئیسپانیاوە دێتە شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە.
نوسینەگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێچوی نەشتەرگەرییە قورسەکان بۆ کەسانی کەمدەرامەت دەگرێتەئەستۆ.

بۆ چارەسەر و نەشتەرگەری منداڵان لە بواری نەخۆشیەکانی گورچیلە و بۆری حالب و میزەڵدان و بۆری میز و گون. بۆ ماوەیەکی دیاریکراو پڕۆفیسۆرێکی ناسراوی بیانی تایبەتمەند سەردانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە دەکات و لەچوارچێوەی تیمێکدا لەگەڵ د. گۆران فریاد پسپۆڕی وردی چاندنی گورچیلە و کۆئەندامی میز و میزەڕۆ چارەسەر پێشکەشدەکەن.

پڕۆفیسۆر پێدرۆ لۆپێز پێرێرا کە لە ناوەندی چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڵدان لە نەخۆشخانەی (لاپاز) ی ئیسپانیا کاردەکات لە رۆژانی(28-8-2022 تا 4-9-2022 ) دێتە شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە.

لەو ماوەیەدا ئەو دکتۆرە بەناوبانگەی نەخۆشیەکانی منداڵان لە شاری سلێمانی پێشوازی لە هەموو ئەو منداڵانە دەکات کە پێویستیان بە دەستنیشانکردن و چارەسەر هەیە لەو بوارانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێدراوە.

ئەو خێزانانەی کە دەخوازن منداڵەکانیان لەلایەن ئەم پڕۆفیسۆرە چارەسەربکرێت پێویستە سەردانی شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە بکەن بە مەبەستی نۆرەبەندی و ئامادەکردنیان بۆ چارەسەر، وەک هاوکاری و پشتیوانی کەسانی کەم دەرامەتیش بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سوپاسەوە بڕیاری داوە تێچووی تەواوی نەشتەرگەریە قورس و ئاڵۆزەکان بۆ ئەو خێزانانە لەئەستۆبگرێت.

بۆیە هەر خێزانێک منداڵەکانی تەنگوچەڵەمەی گورچیلە و میزەڵدان و میزەڕۆی هەیە و خوازیارە دەرفەتی چارەسەری لەدەستنەچێت، پێویستە لەپێش ئەو ماوەیە ناوی نەخۆشەکەی تۆمار بکات چونکە ماوەی مانەوەی پزیشکی ناوبراو دیاریکراوە و دەبێت پێشوەختە نەخۆشەکانی بۆ ئامادەبکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر دودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن بە ژمارە تەلەفونەکانی تیمی پزیشكی تایبەتمەند:
07708181981
07508181991

یاخود بۆ هەر زانیارییەکی زیاتر پەیوەندی بکە بە
شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە
سلێمانی - نزیک گردی زەرگەتە
07706251111

28/07/2022
08/07/2022

🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅

ڕێنماییەکان بۆ خۆپاراستن لە کاتی گەرمادا
نصائح للوقاية من أشعة الشمس

🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅

دکــتــۆر..(هــێــمــن مــحــمــد مصطفى) . پـسـپـۆڕی نــەخـۆشـیـەکـانی هـەنـاوو دڵ..
ِ..دکـتۆرا(بــۆرد)لـە نـەخـۆشیەکانـی هـەنـاوو دڵ.. ..أخصائي أمراض باطنية وقلبية ... دكتورا (بورد) بأمراض الباطنية والقلبية..... . ئه ندامى كولیژی پزیشکی شاهانه ی به ریتانی. عضو في جامعة الطبية الملكية البريطانية

M.B. Ch.B, F.I.M.B.S(med) MRCP(Uk)

🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅🌅

⬅️ناونیشان/سلێمانی- شه قامى تووی مەلیک-
خوارگەصی سازی-تەلاری پزیشکی یاسمين-
نهۆمی دووەم📞◀️ 07707771315

⬅️العنوان/السليمانية-شارع تووي ملك
- مجاور گص سازي - عمارة ياسمين
- الطابق الثاني 📞◀️ 07707771315

26/06/2022

◽◽◽◽◽◽◽◽◽◽◽◽◽
طرق الوقاية من مرض الكوليرا
ڕێگاکانی خۆپاراستن لەتوشبوون بەنەخۆشی کۆلێرا
◽◽◽◽◽◽◽◽◽◽◽◽
دکــتــۆر.. (هــێــمــن مــحــمــد مصطفى) ...پسپۆڕی نــەخـۆشیـەکـانی هــەنــاو ودڵ.......أخصائي أمراض باطنية وقلبية.......
پسپۆڕی نە خۆشییەکانی شەکرە،بەرزی فشاری خۆین
نە خۆشییەکانی غدە، نە خۆشییەکانی دڵ،نەخۆشی سییەکان، نە خۆشییە کانی گەدە ،ڕێخۆڵەکان وهورمونات هەرس‌وجگەر

أخصائي أمراض السكري، أمراض القلب. أمراض
الغدة،وضغط الدم،أمراض الرئة،أمراض المعدةوالقولون والهورمونات وجهاز الهضمي والكبد
◽◽◽◽◽◽◽◽◽◽◽
⬅️ناونیشان /سلێمانی- شه قامى تووی مەلیک- خوارگەصى سازى تەلاری پزیشکی یاسمين - نهۆمی دووەم
📞 07707771315
⬅️العنوان /السليمانية - شارع تووي ملك
- مجاور گص سازي عمارة ياسمين - الطابق الثاني
📞 07707771315

15/06/2022

سبەینێ کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی لە کەناڵی کوردسات نیوس دکتۆر داهات حەوێزی باس لە پەتای سکچوون و ڕشانەوە دەکات کە لەئێستادا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوبۆتەوە

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+964533364011

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bashy Hanawy naxoshxany Shar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share