24/07/2025
⚪ چەوری کەمەر لە پیاوان زیاترە یان لە ژنان؟
تەلاری پزیشکی یاسمین
🔘 چەوری ناوچەی کەمەر یەکێکە لەو جۆرە چەوریانەی کە مەترسی تەندروستی دروست دەکات، بەتایبەتی کاتێک لە دەوری ئەندامە گرنگەکانی ناوچەی سک کۆدەبێتەوە. ئەم چەوریانە جیاوازن لە دابەشبوونیان لە نێوان ژن و پیاودا بەهۆی هۆکاری بایۆلۆجی و هۆرمۆنی
🔘 چەوری لە ژن و پیاودا :
🔹1. لە پیاواندا چەوری لە ناوچەی سکدا کۆدەبێتەوە لە شێوەی چەوری ناوپۆشیدا. ئەم چەورییە دەکەوێتە قوڵایی سک و لە دەوری ئەندامەکانی ناوەوەی، لەڕووی تەندروستیەوە بە مەترسیدارتر جۆر دادەنرێت چونکە پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هەیە.
هۆکارەکەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن، کە هاندەری هەڵگرتنی چەورییە لە دەوروبەری ناوچەی سک
🔹 2. لەئافرەتاندا چەوری ژێر پێست زیاتر لە ڕان کۆدەبێتەوە و چەوری دەوروبەری کەمەر زۆرجار لە شێوەی چەوری ژێر پێستدایە. ئەم چەورییە کەمتر مەترسیدارە لە چەوری ناوپۆشی جەستە چونکە بە شێوەیەکی ڕووکەش کۆدەبێتەوە، بەڵام هێشتا نیگەرانییەکی جوانکاری و تەندروستی دروستدەکات.
هۆکارەکەی کاریگەری هۆڕمۆنی ئیسترۆجینە، کە دەبێتە هۆی هەڵگرتنی چەوری لە ناوچەکانی خوارەوەی لەش، بەڵام لەگەڵ تەمەندا بەتایبەتی دوای وەستانی سوڕی مانگانە، ڕەنگە چەوری ناوچەی سک زیاد بکات.
⚪ جیاوازی نێوان چەوری ناوپۆشی و ژێر پێست:
چەوری ناوپۆشی لەش (زیاتر لە پیاواندا هەیە) زیاتر لە ڕووی میتابۆلیکەوە چالاکە، پێکهاتەی کیمیایی بەرهەم دەهێنێت کە دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەن و لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد بکات. لە لایەکی ترەوە چەوری ژێر پێست (کە زیاتر لە خانماندا هەیە) کەمتر مەترسیدارە بەڵام کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی دەرەکی دەبێت و ئەگەری قەڵەوی زیاد دەکات.
لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی پیاوان و ئافرەتان ئەگەری کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سکدا زیاتر دەبێت بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاوان و ئیسترۆجین لە ئافرەتاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کەڵەکەبوونی چەوری ناوپۆشی لەش لە هەردوو ڕەگەزدا.
🔸پیاوان زیاتر لە دەوری کەمەر چەورییان هەیە بە بەراورد بە ئافرەتان، بەڵام خانمان ڕەنگە دوای وەستانی سوڕی مانگانە تووشی زیادبوونی چەوری کەمەر ببن. جیاوازی سەرەکی لە جۆری چەوریدایە؛ چەوری ناوپۆشی لەش زیاتر لە پیاوان و چەوری ژێر پێست زیاتر لە ئافرەتان کۆدەبێتەوە.
🔶 دکتۆر فایەق محمد گوڵپی
🔹 پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و کۆئەندامی هەرس
🔹ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە نازور و بە لەیزەر
📍 تەلاری پزیشکی یاسەمین / سلێمانی شەقامی سەرەکی تووی مەلیک - تەنیشت گەصی سازی
بۆ پەیوەندی کردن :
📞 0770 771 1011