Dr. Prusha Shwan د.پروشە شوان

Dr. Prusha Shwan  د.پروشە شوان پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێش
‎ماستەر لە زانستی خۆراک/سوید
نەخۆشخانەی نەوا - جادەی ئیبراهیم پاشا- تەنیشت نەخۆشخانەی شیرەکە
٥٤٠٤ ٨٢١ ٠٧٧٤

21/04/2025

کێش داگرتن یان ڕاکێشانی چەووری؟؟؟"لە جەستەدا دوو جۆری جیاواز لە چەوری هەن بە پێی شوێن :ئەو چەورییەی لە سکدایە، واتە دەکەوێتە سەر ئەندامەکانی ناو سک، وەکو چەوریی سەر جگەر و پەنکرییاس و نێوان ڕیخۆڵەکان، ئەم چەورییەیە کە گرفتە تەندروستییەکانی وەکو شەکرە، بەرزەفشاری خوێن و بەرزەچەوریی خوێن دروستدەکات. جۆرەکەی دیکەی چەوری ئەو چەورییەیە کە دەکەوێتە ژێر پێستەوە، ئەم جۆرەیان گرفتێکی ئەوتۆی تەندروستی دروستناکات".کاتێک کە کەسێک کێشی دائەگرێت ئەوا هەردوو جۆرە چەورییەکە دادەگرێت و بەتایبەتیش چەورییەکانی ناو سک بەمەش کەسەکە هەم تەندروستی باش ئەبێت و هەم شێوازیشی ئەگۆڕێت و باریک دەردەکەوێت بە پێی خواستی خۆی.پرۆسەی ڕاکێشانی چەوری رێکارێکی پزیشکییە و پزیشکان لە دژی نین، بەڵام ڕاکێشانی چەوری ( هەندێک جار بڕینی پێستیش) وەکو هەر پڕۆسەیەکی پزیشکیی دیکە، هەل و مەرجی تایبەتی هەیە و نابێت بۆ هەموو کەسێک بکرێت. ئەم پرۆسیجەرە بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە چەوریی زۆری ژێر پێستیان هەیە و بە ڕێجیم و کێش داگرتن دانەبەزیوە یاخود پێستێکی زیادی شۆڕە و ئەگەری هەیە کێشێکی زیاد لەسەر ئەژنۆی کەسەکە هەبێت یان گرفتی بۆ بڕبڕەکانی دروست کردبێت، ئەم پرۆسیجەرە بۆ ئەو کەسانەش دەکرێت کە تەنها بێزارن لە چەووری عیناد و پێستی زیادە لە ڕووی جوانکارییەوە ، بەڵام ئەم کەسانە لە رووی تەندروستییەوە پێویستیان پێی نییە و تەنها جوانکارییە.واتە گرنگە ئەگەر کەسێک کێشی زیاد بوو، سەرەتا کێشی داببەزێنێت، پاشان دوای دڵنیا بونەوە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێشەوە لە تەواوبوونی پرۆسەی کێش دابەزاندن و نەمانی تەواوی چەوری ناوەوەی سک پاشان ئەتوانێت ئەم پرۆسەیە بۆ لابردنی پێستی زیادە و چەوریی ژێر پێستی بکات ئەگەر پێویستی بوو!!. # د. پروشە شوان / پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێش

01/04/2025
سوپاس بۆ خوا کە توانیم بەشداربم بە بانگێشتی تایبەت لە کۆرسی چڕ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی خۆراک ی ئەمریکی  ASPEN  لە...
01/04/2025

سوپاس بۆ خوا کە توانیم بەشداربم بە بانگێشتی تایبەت لە کۆرسی چڕ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی خۆراک ی ئەمریکی ASPEN لە شاری کۆڵەمبەس/ ولایەتی ئۆهایۆ لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە وەرگرتنی زەمالەیەکی تایبەت لە لایەن کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی ASPEN و دامەزراوەی ئەمریکی ASPEN-Baxter کە تەنها ٥ پزیشک لە جیهاندا وەرمانگرت.
ئەم دەرفەتە بریتیبوو لە هەفتەیەک کۆرسی چڕ و پاشان کۆنفرانسی تایبەت سەبارەت بە خۆراک و کێش و تەندروستی. زەمالەکەش تایبەت بوو بە خۆراک و کێش و بە تایبەتی چارەسەری خۆراکی لە ڕێگەی جۆرەها ڕێگاکانی پێدانی خۆراک و چارەسەری خۆراکی لە ڕێگەی جۆرەها سۆندەی گەدە و خوێنهێنەر و چەندەها ڕێگای جیاواز و پێشکەوتوو لە نەخۆشانی کە ناتوانن لەڕێگەی دەممەوە خواردن بخۆن بە هەر هۆیەکی تەندروستی بێت بۆ کاتێکی درێژخایەن یان کوورت. هەروەها چەندین بابەتی پێشکەوتوو باسکرا سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی خۆراک و داگرتنی کێش و سەرخستنی کێش.

30/03/2025

سوپاس بۆ خوا و پاشان بۆ ئەو تیمە بە توانایە بۆ سەلامەتی مینای نازدار و باوکی دڵسۆزی.
باوکی مینا یەکێک بوو لەو چارەخوازانەم کە زۆر بە پەرۆش بووم و زۆربە جدی چاوەرێی ئەنجامی باشم لێئەکرد بۆ پێش نەشتەرگەرییەکە. چونکە کاتێکی کەممان ئەویست و بە بێ زیان ولێکەوتە کێشی دابگرێت.
زۆر خۆشحاڵ بووم کە جوانترین ئەنجامم لێبینی و زۆر شانازیشی پێوەئەکەم کە توانی وەکو خۆی ڕێنماییەکان لە کاتێکی کورتتدا پەیڕەو بکات وەکو چارەخوازێکی ئێمە و باوکێکی دڵسۆز بۆ مینا، چونکە مینای جوان کاتێکی کەمی لەبەردەمدا بوو بۆ نەشتەرگەرییەکە.
بە هیوای تەمەن درێژی و تەندروستی باش بۆ مینای جوان و باوکیی نمونەیی.

17/02/2025

قەڵەوی دەکرێت کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر باڵا و گەشەی گشتی منداڵان هەبێت. کێشی زیادە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی مناڵەکە بە شێوەیەکی تەندروست و پێویست باڵای گەشە نەکات و کێشەی باڵای بۆ دروستبێت لە کاتی مناڵی و دواتریشدا. ناهاوسەنگەییە هۆڕمۆنییەکانی بەهۆی قەڵەوییەوە، وەکو بەرزبوونەوەی و ناڕێکی ئاستی ئینسولین ، ڕەنگە کێشە لە ڕێژە و ئاستی ئاسایی گەشەکردن دروست بکەن. هەروەها، کێشی زیادە فشار لەسەر ئێسک و جومگەکان دادەنێت، کە دەتوانێ کاریگەری جگە لەسەر گەشەی باڵا هەروەها لەسەر شێوازی وەستان و جوڵەکردن دروستبکات. لە حاڵەتی قەڵەوی لە ڕادەبەدەر، حاڵەتە پەیوەندیدارەکانی تر کە بەهۆی قەڵەوییەوە دروست دەبن وەکو کێشەکانی خەوتن و نەخۆشییەکانی مێتابۆلیزم و شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تر دەبنە ڕێگر لە گەشەکردن و باڵای تەندروست.

پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێش
‎ماستەر لە زانستی خۆراک/سوید
نەخۆشخانەی نەوا - جادەی ئیبراهیم پاشا- تەنیشت نەخۆشخانەی شیرەکە
٥٤٠٤ ٨٢١ ٠٧٧٤

08/01/2025

بۆچی لە هەندێک جاردا کێش دانابەزێت کاتێک کە ڕێجیم ئەکەین؟؟
www.instagram.com/dr.prusha

ئاگاداری چارەخوازانمان دەکەین  کە لە بەرواری ١٤-٩-٢٠٢٤ ڕۆژی شەممە کلینیکەکەمان دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی (نەوا) ‏‎ناونی...
14/09/2024

ئاگاداری چارەخوازانمان دەکەین کە لە بەرواری ١٤-٩-٢٠٢٤ ڕۆژی شەممە کلینیکەکەمان دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی (نەوا)
‏‎ناونیشان :
‏‎نەخۆشخانەی نەوای دروست
جادەی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت نەخۆشخانەی شیرەکە
‏‎ژمارەی کلینیک : 07748215404

سوپاس بۆ خوا، کە توانیم یەکێک بم لەو ٢٠ پزیشکەی سەرتاسەری وڵاتانی جیهان کە زەمالەیەکی بانگێشتی تایبەت و سپۆنسەری تایبەت ...
07/09/2024

سوپاس بۆ خوا، کە توانیم یەکێک بم لەو ٢٠ پزیشکەی سەرتاسەری وڵاتانی جیهان کە زەمالەیەکی بانگێشتی تایبەت و سپۆنسەری تایبەت وەربگرم ڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی قەڵەوی و نەشتەرگەرییەکانی قەڵەوی بۆ بەشداریکردن لە دوو بۆنەی پزیشکی لە وڵاتی ئوسترالیا 🇦🇺 : یەکەمیان کۆرسێکی چڕ و تایبەت لەسەر تازەترین چارەسەرەکانی قەڵەوی و پاش نەشتەرگەری قەڵەوی و کێشە خۆراکییە کلینکیەکان.
دووەمیان بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانی قەڵەوی و نەشتەرگەرییەکانی قەڵەوی بە بەشداری نایابترین پزیشکانی جیهانی ئەو پسپۆڕیە. ئەزمونێکی تەواو جیاواز بوو.

02/06/2024

ئەنجامی یەکێک لە چارەخوازەکانمان کە پێیخۆشبوو کە ئەنجامە سەرکەوتووەکەی بڵاوبکەینەوە بۆ ئەوەی ببێت بە مایەی هاندانی کەسانیتریش. 💐💐
پاش سەردانکردنمان و دۆزینەوەی کێشە سەرەکییەکانی قەڵەوییەکە و پابەندبوون بە ڕێنماییە خۆراکی و وەرزش و چارەسەرە پێویستەکان بە پێی کێشەکانی و پێکهاتەکانی جەستەی. دەستخۆشی لێئەکەین بۆ پابەندبوونی بە ڕێنماییەکانمانەوە. 👏🏼👏🏼

‎☎️ 07748215404 :ژ.کلینیک

پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێش
‎ماستەر لە زانستی خۆراک/سوید
نەخۆشخانەی نەوا - جادەی ئیبراهیم پاشا- تەنیشت نەخۆشخانەی شیرەکە
٥٤٠٤ ٨٢١ ٠٧٧٤

09/05/2024

بەشداری کردنمان لە لوتکەی تەندروستی کوردستان بە بابەتی ڕێگری کردن لە نەخۆشی قەڵەوی.

25/11/2023
بەشداری کردنم لە یەکەمین سیمپۆسیەمی چارەسەری قەڵەوی و نەشتەرگەرییەکانی قەڵەوی لە سلێمانی بە  پێشکەشکردنی بابەتێکی گرنگ ل...
11/10/2023

بەشداری کردنم لە یەکەمین سیمپۆسیەمی چارەسەری قەڵەوی و نەشتەرگەرییەکانی قەڵەوی لە سلێمانی بە پێشکەشکردنی بابەتێکی گرنگ لەسەر کێشەکان و چارەسەری نەخۆشی قەڵەوی.

Address

Sulaimanieh

Opening Hours

Monday 14:30 - 18:00
Tuesday 14:30 - 18:00
Wednesday 14:30 - 18:00
Saturday 14:30 - 18:00
Sunday 14:30 - 18:00

Telephone

+9647748215404

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Prusha Shwan د.پروشە شوان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category