Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimanieh
  • Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن

Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن د.بڕیار صباح رشيد
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن و گرێ لیمفاویەکان.

13/06/2025

سبەی ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشینە

بەخشینی یەک بتڵ خوێن ژیانی ٣ کەس ڕزگار ئەکات دوای جیاکردنەوەی بۆ پێکهاتە جیاوازەکانی.

بۆ وەستانەوە دژی بڵاوکراوەی نازانستی ئەم بابەتەم وەرگرتووە لە دکتۆری بەڕێز د. کارزان محمد حسن، پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵا...
12/06/2025

بۆ وەستانەوە دژی بڵاوکراوەی نازانستی ئەم بابەتەم وەرگرتووە لە دکتۆری بەڕێز د. کارزان محمد حسن، پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایکبووان

لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کۆمەڵێک نەخۆشی و درم هەبوون کە بوونەتە هۆی مردن و کەمئەندامبوونی ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا و لەو سەردەمانەدا مرۆڤایەتی بە دەستیانەوە ناڵاندوویەتی. لە نموونەی ئەو نەخۆشییە کوشندانە لە کۆندا:(سورێژە، کۆکە ڕەشە، وەناق، سیل، ئاوڵە، ئیفلیجیی منداڵان...).

لەبەرئەوە داهێنانی کوتان بە شۆرشێک دادەنرێت لە بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوە و هەندێجار لەناوبردنی ئەو نەخۆشیانەدا(وەکو نەخۆشیی ئاوڵە کە ئێستا لە جیهاندا نەماوە).

کوتان بە شێوەیەکی گشتی بەشێکی زیندوو یان نازیندووی ڤایرۆس یان بەکتریای نەخۆشیەکەیە، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ناچالاک دەکرێت و بە چەند پرۆسەیەکدا دەڕوات و دواتر بۆ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت، بۆئەوەی سیستمی بەرگریی جەستە بیناسێتەوە و بەرگری لە دژی دروست بکات.

تووشبوون بە خودی نەخۆشیەکە رەنگە مردن یان ماکی زۆر قورسی لێبکەوێتەوە، بەڵام ماکی کوتان بە زۆری ئاسان و کاتییە.

لەو نەخۆشیانەی کە لە مرۆڤدا بەهۆی کوتانەوە بەرگری دروستدەبێت ئەمانەن (سوورێژە، ملەخڕە، سوورێژەی ئەڵمانی، سیل، کۆکە ڕەشە، وەناق، گەزاز، ئیفلیجیی منداڵان، هەوکردنی جگەر جۆری A و B، ڤایرۆسی ڕۆتا، ڤایرۆسی ئینفلۆنزا، ڤایرۆسی کۆرۆنا(

لەکاتی ئامادەکردنی کوتاندا لە پاڵ بەشی ناچالاککراوی ڤایرۆس یان بەکتریاکەدا هەندێک ماددە لە ئامادەکردنیدا بەکاردێت، ئەمەش بۆئەوەی کوتانەکە پارێزراوبێت و لە جەستەدا کار بکات، بۆ نموونە ماددەی جێلاتین، ئەلەمنیۆم، فۆرمەڵدیهاید، پرۆتینی هێلکە...). ئەم ماددانە بە بڕی زۆر کەم بەکاردێن و کاریگەریی لاوەکییان نابێت بۆ مرۆڤ و هەندێک لەو ماددانە لە ناو جەستەی مرۆڤ خۆیدا بە سروشتی هەن، وەکو ماددەی فۆرمەڵدیهاید یان جێلاتین، هەروەها هەندێک لەو ماددانە لە دەرمانی تریشدا هەن، بۆ نموونە ئەلەمنیۆم، هاوکات هەندێکی دیکەیان لە خۆراکدا هەن وەکو جێلاتین.

کوتان هۆکار نییە بۆ بیرکۆڵی یان ئۆتیزم یان لاوازبوونی بەرگریی جەستە، بە پێچەوانەوە کوتان هۆکارە بۆ دروستبوونی بەرگریی جەستە دژی نەخۆشییەکان و پاراستنی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی.

لە لایەکی ترەوە هەندێک حاڵەتی دەگمەن هەن کە کوتانیان بۆ بەکارنایەت، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بەرگریی جەستەی لاواز بێت بە هۆکاری بەکارهێنانی دەرمان یان بەهۆی نەخۆشییەکی وەکو شێرپەنجەوە، یان ئەگەر کەسێک هەستیاریی توندی هەبوو بە جۆرێکی دیاریکراوی کوتان.

گرنگییەکی تری کوتان ئەوەیە نەک تەنیا ئەو کەسە دەپارێزێت کە کوتانەکەی بۆ دەکرێت، بەڵکو بەهۆی ئەو کەسانەوە کە کوتان دەکەن، کەسانی دەوروبەر وەکو منداڵی ساوا، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و گەورەساڵان دەپارێزرێن، ئەمەش بە میکانیزمی بەرگریی بەکۆمەڵ(هێرد ئیمیونیتی).

د. کارزان محمد حسن، پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایکبووان

18/05/2025

لێدوانم بۆ کەناڵ 8 لەبارەی پێدانی خوێنی هەڵە.

17/05/2025

ژمارەی خانەکانی لەش لە پیاوێکی پێگەشتووی ٧٠ کیلۆدا نزیکەی ٣٦ تریلیۆن خانە ئەبێت، ئەوەی جێگەی سەرنجە خڕۆکە سوورەکانی خوێن نزیکەی ٨٠٪ ی هەموو خانەکانی لەشن.

09/05/2025

چاوپێکەوتنم لەگەڵ سۆشیاڵ میدیاکانی بەڕێز دادوەر سەروەت لە بارەی نەخۆشی سالاسیمیا.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ ی پاش نیوەڕۆ میوانی کەناڵی ڕووداو ئەبم ڕاستەوخۆ بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆژی جیهانی سالاسیمیا
08/05/2025

ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ ی پاش نیوەڕۆ میوانی کەناڵی ڕووداو ئەبم ڕاستەوخۆ بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆژی جیهانی سالاسیمیا

بەشداری کردنم لە سیانزەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی عێراقی بۆ نەخۆشیەکانی خوێن کە ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە شاری سلێمانی...
02/05/2025

بەشداری کردنم لە سیانزەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی عێراقی بۆ نەخۆشیەکانی خوێن کە ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو ، وە بەشداری کردنم بە بابەتێک لە بارەی (نەخۆشیەکانی خوێن مەیین و سالاسیمیا).

سپڵ چیەکات لە جەستەدا؟١- وەک بەشی کوالیتی کۆنترۆڵ وایە بۆ لەناوبردنی خڕۆکەسوورە خراپبووەکان لە شێوە و قەبارە و پێکهاتەدا...
25/04/2025

سپڵ چیەکات لە جەستەدا؟
١- وەک بەشی کوالیتی کۆنترۆڵ وایە بۆ لەناوبردنی خڕۆکەسوورە خراپبووەکان لە شێوە و قەبارە و پێکهاتەدا.
٢- لەناوبردنی هەندێک جۆری بەکتریا و ڤایرۆس و پاککردنەوەی جەستە لێیان و پاراستنی جەستە لە هەوکردن.
٣- بەرهەم هێنان و ڕێکخستنی بەشێکی گرنگی کۆئەندامی بەرگری لەش.
٤- لە بەشێک لە ژیانی کۆرپە لەناو سکی دایکیدا بەرپرسە لە درووستبوونی خوێن.
٥- ڕێکخستنی ژمارەی خەپلەکانی خوێن کە بەرپرسیارن لە وەستاندنەوەی خوێن بەربوون.

د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن

18/04/2025

ئەنجامدانی پشکنینی (D-Dimer) لە کاتی سکپڕیدا لە هەندێ حاڵەتی زۆر کەمدا نەبێت سوودی لێ وەرناگیرێت لە ڕووی پزیشکیەوە و پێویست نییە.

11/04/2025

لە سەدا ١٠ بۆ ١٥ ی لەبارچوونە دووبارەبووەوەکانی منداڵ بەهۆی ئەو حاڵەتەیە کە لەناو خەڵکا بە خەستبوونەوەی خوێن ناسراوە ، زاراوە پزیشکیەکەی APS ە .

08/04/2025

کۆئەندامی بەرگری لەش لە تەمەنی ٧ ـ ٨ ساڵی بە تەواوی پێ دەگات ، هەندێ توێژینەوەش دەڵێن هەتا تەمەنی باڵغ بوون لە گەشەدایە.

Address

Sulaimanieh

Opening Hours

Monday 14:00 - 18:00
Tuesday 14:00 - 18:00
Wednesday 14:00 - 18:00
Thursday 14:00 - 18:00
Saturday 14:00 - 18:00
Sunday 14:00 - 18:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Bryar Sabah د.بڕیار صباح رشيد - پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن:

Share

Category