کوردی بەریتانیا Kurdish of the United Kingdom

کوردی بەریتانیا  Kurdish of the United Kingdom زانیاری گشتی دەربارەی کوردی بەریتانیا بڵاو دەکەینەوە

تا ئێستا تاکسی رەشت لە لەندەن بەکارهێناوە؟!
23/06/2025

تا ئێستا تاکسی رەشت لە لەندەن بەکارهێناوە؟!

گروپی هونەری دەهۆڵ بۆ جاری دووەم بەڕەنگ و دەنگی جیاوازەوە بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەفتەی پەنابەران دەکات.داوا لە رە...
21/06/2025

گروپی هونەری دەهۆڵ
بۆ جاری دووەم بەڕەنگ و دەنگی جیاوازەوە بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەفتەی پەنابەران دەکات.

داوا لە رەوەندی کوردی دەکەین بە جلوبەرگی کوردی و ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە بەشداربن و پەیامی کولتووری و نەتەوەیی خۆمان بگەیەنین بە گەلانی جیهان..
بژی کوردستان ..✌️🌹 ٤ی ئێوارە. رێکەوتی ٦/٢١
Cannon Hill Park
B12 9QH
Saturday 21st June
Time: 4pm

Daholl

دواجار بەهییەخان لە تەمەنی 100 ساڵی کۆچی دوایی کرد*بەیانی ئەمڕۆ هەینی، "بەهیەخانی حامید بەگی جاف" لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا، ...
20/06/2025

دواجار بەهییەخان لە تەمەنی 100 ساڵی کۆچی دوایی کرد

*بەیانی ئەمڕۆ هەینی، "بەهیەخانی حامید بەگی جاف" لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا، لە لەندەن گیانی لەدەستدا.
*بەهیەخان، لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە و نزیکەی ٣٢ ساڵە لە بەریتانیا دەژی و لە پایتەختی ئەو وڵاتەوە بە جل و بەرگی رەسەنی کوردییەوە ژیا و دەردەکەوت، کە جلەکانی جێگەی سەرنجی هەمووان بوو.

*"بەهیە خان" وەک یەکەم کچە کورد لە ساڵی (١٩٣٢) دەچێتە قوتابخانەی کوڕان و دەخوێنێت، دواتر (حامید بەگ)ی باوکی کە لەوکاتەدا قائیمقامی هەڵەبجە بووە، قوتابخانەیەک بۆ کچانیش دەکاتەوە.

*بەهیەخان لە زۆرینە چالاکییەکانی کوردان لە بەریتانیا بەشداری دەکرد و بە جلی و کوردی سەر و کڵاوی رەنگاو رەنگ و رەسانەیتییەوە دەردەکەوت.

بەریتانیا - پێشەنگای ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن
17/06/2025

بەریتانیا - پێشەنگای ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن

ئۆتۆمبیلی ئاگر کوژێنەوەبەریتانیا- پۆرتسمۆس
16/06/2025

ئۆتۆمبیلی ئاگر کوژێنەوە
بەریتانیا- پۆرتسمۆس

London, United Kingdom.💕
14/06/2025

London, United Kingdom.💕

شاژنە دڵشكاوەكەی كۆشكی بێكینگام! هەموو كارێكم کرد بۆ ئەوەی دڵی هاووسەرەكەم خۆش بکەم. چەندین شەوم بە فێربوونی وانەی ئەدەب...
14/06/2025

شاژنە دڵشكاوەكەی كۆشكی بێكینگام!

هەموو كارێكم کرد بۆ ئەوەی دڵی هاووسەرەكەم خۆش بکەم. چەندین شەوم بە فێربوونی وانەی ئەدەب و مێژووەوە بەسەر برد، کە خۆم بەرگەی ئەوەم نەدەگرت، تەنها بۆ ئەوەی بتوانم ئەو شتە بم کە ئەو دەیویست بم!

شێوازی ژیانم بۆ ئەو گۆڕی ، لەناوەوە دەستكاری هەموو پنێكی ژیانی خۆمم كرد ، ئەو خەمی سەرەکی من و جێگەی سەرنجی ژیانم بوو. لە هەموو کارێکدا ئەوم لە پێشینەی خۆم دانا و هەر کاتێک هەنگاوێکم دەنا، پرسیارم دەکرد ..

ئایا چارڵز دڵخۆش دەبێت؟!
ئایا چارڵز توڕە دەبێت؟!

بەڵام ئەو بە پێچەوانەوە بوو ، غرووری منی شكاند، پێی خستە سەر هەموو حەزو ویستەكانم ، چارڵز دڵی بەهیچ شتێكی من خۆش نەبوو ، هەر جارێک شتێکی باشم دەکرد، شایەنی پێزانین و ستایش بووم، چاوەڕێی ئەوەم دەکرد ئەو بڵێت "باشە" یان "باشە". بە سادەیی بێدەنگ بوو. هەر جارێک هەڵەم دەکرد، بە لافاوێکی سەرزەنشت و قسەی توندەوە چاوی پێدەکەوتم، تووڕە دەبوو ، وەك مناڵ سەرزەنشتی دەكردم ، تەنانەت ئەگەر هەڵەکەم زۆر بچووکیش بووبێت!!

لە بێ بایەخترین شتەکاندا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکردم. دڕندەیی ئەو ئازاری دەدام، توڕەیی ئەو ئازاری دەدام. سەتان شەوم بە هەنسك و گریانەوە بەسەر برد ، کاتێک بەیانیان دەچوومە دەرەوە بۆ دەرەوە، سەرسام بووم بە خۆشەویستی هاووڵاتیانی شانشینەكەم بۆ من و قەدرزانییەکی زۆریان بۆ من هەبوو ، بە خۆشەویستییەكی زۆرەوە باوەشیان بۆ ئەكردمەوە ، دەهاتنەلام و وێنەی یادگارییان لەگەڵ دەگرتم ،چەپكە گوڵی خۆشەویستیان دەدامێ!!

زۆر زەحمەت بوو ئەو بیرۆکەیە قبوڵ بکەم کە من بۆ ئەو هیچ مانایەکم نییە، کە من کەس نەبووم لە ژیانیدا، کەس نەبووم. ئەوەی لەوەش قورستر بوو ئەوە بوو کە ناچار بووم لەگەڵ ئەو ڕاستییەدا بژیم ، جگە لە ئەو ،لەلایەن هەموو کەسێکەوە خۆشەویست بووم. بەم شێوەیە خۆشەویست بووم، بە سادەیی: ڕەش و سپی، قاوەیی و سوور، ژن و پیاو، پیر و گەنج، منداڵ و بەساڵاچوو. هەمووان خۆشیان دەویستم جگە لەو کەسەی کە خۆشم دەویست!!

سەرچاوە : دیانا، چیرۆکی ڕاستەقینەی ئەو 
لە ئینگلیزییەوە : عەتا شەمێرانی

جیاوازی نێوانیان ١٥٣ ساڵە
12/06/2025

جیاوازی نێوانیان ١٥٣ ساڵە

قەڵای ئاروندێل قەڵایەکی شکۆمەندەی سەدەی ناوەڕاستیە و دەکەوێتە شاری وێست ساسێکس لە ئینگلتەرا. قەڵاکە لە ساڵی ١٠٦٧ لەلایەن...
11/06/2025

قەڵای ئاروندێل قەڵایەکی شکۆمەندەی سەدەی ناوەڕاستیە و دەکەوێتە شاری وێست ساسێکس لە ئینگلتەرا.

قەڵاکە لە ساڵی ١٠٦٧ لەلایەن ڕۆجەر دی مۆنتگۆمێری، ئیرلی ئاروندێلەوە دروستکراوە، نزیکەی هەزار ساڵە شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکەیە و یەکێکە لە قەڵا درێژخایەنەکانی بەریتانیا کە دانیشتووی تێدایە.

📍 ئاروندێل، وێست ساسێکس، ئینگلتەرا

#بەریتانیا

گلاسگۆ (بە ئینگلیزی: Glasgow) یەکێکە لە شارە بەناوبانگەکانی سکۆتلەندا و هاوکاتیش گەورەترین شاری وڵاتەکەیە، لە ڕیزبەندی پ...
11/06/2025

گلاسگۆ (بە ئینگلیزی: Glasgow) یەکێکە لە شارە بەناوبانگەکانی سکۆتلەندا و هاوکاتیش گەورەترین شاری وڵاتەکەیە، لە ڕیزبەندی پێنجەمی زۆرترین شار لەڕووی دانیشتووانی بریتانیای مەزنە، گلاسگۆ بە مەڵبەندی بازرگانی سکۆتلەندا دادەنرێت، ئەوانەی لە گلاسگۆ و دەورووبەری دا دەژین نزیکەی دوو ملیۆن و سێسەد هەزار کەس دەبن

#گڵاسگۆ

چاوی لەندەنیەکێکە لە شوێنە گەشتارییەکانی لەندەن و بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران. داهاتی ساڵانەی چاوی لەندەن ساڵانە 56 مل...
10/06/2025

چاوی لەندەن

یەکێکە لە شوێنە گەشتارییەکانی لەندەن و بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران. داهاتی ساڵانەی چاوی لەندەن ساڵانە 56 ملیۆن پاوەندە، بەپێی ئامارەکانیش لەدوای گشتپرسییەکەی بەریتانیا و دەرچوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا، رێژەی هاتنی گەشتیاران بەهۆی چاوی لەندەنەوە %20 زیادیکردووە.

بۆ زۆربەی گەشتیاران گەیشتن بە چاوی لەندەن خەونی منداڵییانە، بەڵام جەنجاڵی، دەستكەوتنی پلیتی سەركەوتن و چەندین كاژێر چاوەڕێكردن لە سەرە، گەشتیارەكان نیگەران دەكات.
#لەندەن

سلێمانی ئەمرۆ
31/10/2022

سلێمانی ئەمرۆ

Address

Sulaimanieh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کوردی بەریتانیا Kurdish of the United Kingdom posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share