زانیاری پزیشكی

زانیاری پزیشكی په‌یجی زانیاری پزیشكی بۆ زیادكردنی هۆشیاری ته‌ندروست

په‌یجی زانیاری پزیشكی بۆ زیادكردنی هۆشیاری ته‌ندروستی و رێگایه‌ك بۆ فێربونی خوێندكارانی به‌شه‌ ته‌ندروستیه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان ( پرسیار بكه‌ن و وه‌ڵام وه‌ربگرن هه‌ر پرسیاركی ته‌ندروستی یا نه‌خۆشیه‌كتان هه‌بوو نه‌تان توانی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن وئێمه‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه‌

27/05/2019
كۆنیشانه‌ی هێلكه‌دانی فره‌ كیس(نه‌خۆشی هێلكه‌دانی فره‌كیس)دكتۆر محمد سیدعلی به‌رزنجی - به‌كالۆریۆس له‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشت...
11/04/2019

كۆنیشانه‌ی هێلكه‌دانی فره‌ كیس(نه‌خۆشی هێلكه‌دانی فره‌كیس)

دكتۆر محمد سیدعلی به‌رزنجی - به‌كالۆریۆس له‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و هه‌ناوی

نه‌خۆشییه‌كی باوی هۆرمۆنییه‌ له‌ ژنان و كچان ڕووده‌دات، گرفتێكی به‌رچاوی خانمانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌ له‌نێوان ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنه‌وه‌ تا ته‌مه‌نی نه‌مانی سوڕی مانگانه‌. به‌ كۆنیشانه‌ یاخود (سیندره‌م) ناوده‌برێ چونكه‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ و كێشه‌ی ته‌ندرووستی له‌ژێر ناوی ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا كۆبونه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ رووده‌ده‌ن.

هۆكاره‌كانی:
تا ئێستا به‌ته‌واوی هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام ده‌گووترێ هۆكاری بۆماوه‌ی، قه‌ڵه‌وی و ناچالاكی ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ری روودانی زیادبكه‌ن.

نیشانه‌كانی:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ سێ جیاكه‌ره‌وه‌ی گرنگی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌كێكیان به‌رپرسه‌ له‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كیتر؛
یه‌كه‌م: زیاد ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌ندرۆجین(وه‌ك تێستێستیرۆن)، كه‌ هۆرمۆنی نێرینه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ سه‌ر هه‌ڵبده‌ن كه‌ لا مێیینه‌ی ئاسایدا رووناده‌ن:
- زیادبوونی مووی له‌ش، به‌تایبه‌ت مووی ده‌مووچاو.
-ده‌موچاوی چه‌ور و دروستبوونی زیپكه‌.
-ڕووتانه‌وه‌ی قژ.
-زیادبوونی هۆرمۆنی تێستێستیرۆن له‌خوێندا.
دووه‌م: تێكچوونی سوڕی مانگانه‌ كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ :
-ناڕێكی سوڕی مانگانه‌.
-نه‌مان و وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌.
-سوڕی مانگانه‌ی به‌ ئازار.
- درووستنه‌بوونی هێلكه‌ و سه‌ره‌نجام نه‌زۆكی.
سێییه‌م: درووستبوونی كۆمه‌ڵێك كیس له‌سه‌ر هێلكه‌دان، كه‌ به‌ هێلكه‌دانی فره‌كیس ده‌ناسرێت؛
له‌ڕێگای تیشكی سۆنه‌ره‌وه‌ ده‌بێت پشتڕاست بكرێته‌وه‌.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ زۆر له‌و خانمانه‌ی كه‌ ئه‌و كۆنیشانه‌یان هه‌یه‌، خانه‌كانی له‌شیان به‌رگری بۆ هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین په‌یداكردووه‌ و هه‌ربۆیه‌ش وه‌ڵامی ئه‌نسۆلین ناده‌نه‌وه‌ بۆ ڕێكخستنی شه‌كر له‌خوێندا، ئه‌مه‌ش واده‌كات مه‌ترسی تووشبوونی خانمان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیاد بكات، هه‌روه‌ها كێشی له‌شیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبكات.

ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌:
*پشكنینی كلینیكی: وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا نیشانه‌كان فره‌لایه‌ن و زۆرن، بۆیه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی وورد پشكنین بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ بكرێت و مێژووی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بزانرێت.
*پشكنینی تاقیگه‌یی: پێوانی ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كانی مێیینه‌(هۆرمۆنی ده‌ردانی هێلكه‌دان و ده‌رپه‌ڕاندنی ده‌ردانی هێلكه‌دان) هه‌روه‌ها پێوانی هۆرمۆنی تێستێستیرۆن. جیا له‌وه‌ش ده‌بێت ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل و شه‌كری خوێن بپێورێت.
*پشكنینی تیشك: تیشكی سۆنار بۆ سه‌یركردنی هێلكه‌دان: له‌ڕێگای کۆئەندامی زاوزێی مێینەوە تیشكی سۆنار بۆ دوو هێلكه‌دانه‌كه‌ ده‌گیرێت و بۆ بوونی كیسه‌كان ده‌پشكنرێن.

چاره‌سه‌ر:
پێویست ده‌كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان بكرێت و ڕه‌نگه‌ ڕاوێژ كردن به‌ پزیشكی پسپۆڕییه‌كانی تریش بخرێته‌ به‌رباس، چاره‌سه‌ره‌كه‌ ده‌كرێ خۆی بگرێته‌وه‌ له‌چه‌ند بواری جیاوازدا چونكه‌ نیشانه‌كان هه‌مه‌لایه‌ن و فره‌هۆكارن:

١- به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌موو نیشانه‌كان ده‌بێ ئه‌م چه‌ند ڕێنماییه‌ ڕه‌چاوبكرێت:
-وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام.
-دابه‌زاندنی كێش.
-گۆڕینی ستایلی خواردن؛ هه‌وڵده‌ شه‌كر و خوێ و كافاین كه‌مكه‌یته‌وه‌ و میوه‌ و سه‌وزه‌ و ماسی زیاتر بخۆیت. ژه‌مه‌كانت به‌ڕێكی بخۆ به‌تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی.
٢-چاره‌سه‌ری كێشی زیاد و قه‌ڵه‌وی:
ڕێنماییه‌ گشتییه‌كان و هه‌ندێجار ڕه‌نگه‌ پزیشكه‌كه‌ ده‌رمان یاخود نه‌شته‌رگه‌ری بكاته‌ رێگا چاره‌.
٣-چاره‌سه‌ری ئه‌و نیشانانه‌ی به‌هۆی زیاد ده‌ردانی ئه‌ندرۆجینه‌وه‌ رووده‌ده‌ن: وه‌ك ؛
-دابه‌زاندنی كێش.
-ده‌رمان: وه‌ك ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ (مێتفۆرمین)، ده‌رمانی به‌رگه‌گرتن له‌سكپڕی(حه‌بی مه‌نع- تێكه‌ڵه‌ی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن) و هه‌ندێجاریش ده‌رمانی دژه‌ئه‌ندرۆجین.
-بۆ زیپكه‌ ده‌كرێت كرێم و حه‌بی تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكدا.
-بۆ مووی زیاده‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا له‌یزه‌ر و ڕێگا تازه‌كانی لابردنی موو به‌كاربهێنرێت.

٤-چاره‌سه‌ری نارێكی سووڕی مانگانه‌ و نه‌زۆكی:
-دابه‌زاندنی كێش و ڕێنماییه‌گشتییه‌كان.
-حه‌بی هاندانی هێلكه‌دان بۆ ده‌ردانی هێلكه‌ كه‌ ته‌نیا ده‌بێت له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكی پسۆپڕدا به‌كاربێت.
-هه‌ندێجار پزیشكه‌كه‌ بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌دات كه‌ تیایدا یه‌ك یه‌ك كیسه‌كان كون ده‌كرێن و ده‌پوكێنرێنه‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ بۆ پیتاندنی هێلكه‌ په‌نا ببرێته‌ به‌ر شێوازه‌ تازه‌كانی وه‌ك منداڵی بلووری.

دكتۆر محمد سیدعلی به‌رزنجی - به‌كالۆریۆس له‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و هه‌ناویدا

🔴 (مەڵهەم و قەترەى چاو و هاوێنەی چاو )، لەگەڵ شێوازى بەكارهێنانیان به شێوەیەكى دروست.✅ ناوەڕۆکی ئەم بابەتە:① قەترەى چاو ...
03/04/2019

🔴 (مەڵهەم و قەترەى چاو و هاوێنەی چاو )، لەگەڵ شێوازى بەكارهێنانیان به شێوەیەكى دروست.

✅ ناوەڕۆکی ئەم بابەتە:
① قەترەى چاو و مەڵهەمى چاو.
② چۆن دوو قەتره پێكەوه بەكاربێنین یان قەتره و مەڵهەم له هەمان كاتدا؟
③ بوونى مادەى پارێزەر له دەرمانەكانى چاودا.
④ قەترەى چاو و گوێ.
⑤ هاوێنه(عەدەسه) و بەكارهینانى قەتره و مەڵهەم.
⑥ شوێنی هەڵگرتنی قەتره و مەڵهەمى چاو.
⑦ بەسەرچوون و ماوەى بەكارهێنان.
⑧ چۆنیەتى بەركارهینانى قەتره و مەڵهەمى چاو.

✔ یەكێك له ڕێگاكانى پێدانى چارەسەر بۆ نەخۆش بریتییه له چاو، كه نەخۆش بڕى پێویستى چارەسەر وەردەگریت بەشێوەیەكى خێرا کە كاریگەرى دەرمانەكه زوو دەردەکەوێت لە هەمان کاتدا کەمترین کاریگەری لاوەکیشی هەیە بە بەراورد بە ڕێگاکانی تری وەرگرتنی دەرمان.

قەترەو مەڵهەمی چاو دوو شێوەژەمی دەرمانن كه بە شێوەیەكى ورد و پوخت و خاوێن ئامادەكراون(Sterile)، كه دەكرێنه پێڵوى خوارەوەى چاو بۆ بەدەست هێنانى كاریگەریەكى راستەخۆى سنوردار (Local Effect).

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

🔸 قەترەى چاو:

قەترەی چاو به دوو شێواز ئامادەدەکرێت:

١- گیراوه (Solution) كه ڕەنگى روونه وەك قەترەى سڕكردن .

٢- هەڵواسراو (Suspension) كه ڕەنگێکی ناڕوونی هەیە وەكو ئەو قەترانەى بۆ هەستیاری و سووربوونەوەی چاو بەكاردێن وەک ستیرۆیدەکان.

به شێوەیەكى گشتى كاتى مانەوەى قەتره له چاودا كەمه بۆیه دەبێت رۆژانه جەند جاریك بەكاربهینرێت.

🔸 مەڵهەمى چاو:
ڕەنگى مەڵهەمەكان دەگۆرێن به گوێرەی جۆرى ئەو دەرمانەی کە تێیدایە. به هۆی بونى مادەى چەوركەر له مەڵهەمەکاندا كاتى مانەوەیان له چاودا به بەراورد به قەترەکان زیاتره، هەر لەبەر ئەمەشه كه مەڵهەم به شێوەیەكى گشتى شەوانە پێش خەوتن یەك جار بەكاردەهێنرێت، لە لایەکی تریشەوە، چونكه دەبێته هۆى لێڵى بینین .
هەندێک جاریش دکتۆر دەنووسێ دووجار بەکاری بێنێ لە ڕۆژێکدا.
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

② چۆن دوو قەتره پێكەوه بەكاربێنین یان قەتره و مەڵهەم له هەمان كاتدا؟

كاتى نێوان بەکارهێنانی دوو قەتره لانی کەم پێویستە پێنج خولەک بێت، بۆ ئەوى هیچیان كاریگەرى له سەر هەڵمژینی ئەوى تریان نەبێت . ئەگەر پێوست بوو قەتره و مەڵهەم پێكەوه بەکاربهێنیت پێویسته سەرەتا قەترەکە بەكاربهێنیت پاشان دواى پێنج خولەك مەڵهەمەکە بەكاربهێنیت، چونكه كاتى مانەوەى قەترەکە كەمتره و بە ئاسانی هەڵدەمژرێت و رێگرى ناكات له مژینى مەڵهەمەكه.

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

③ بوونى مادەى پارێزەر له دەرمانەكانى چاودا:

بەشێوەیەكى فراوان مادەى پارێزەر زیاد دەكرێت بۆ ئەو دەرمانانەى كه راستەوخۆ دەكرێنه چاوەوه لەبەر دوو هۆکار:

یەکەم/ لەبەر ئەوەى چاو ئەندامێكى هەستیاره.

دووەم/ بۆ پاراستن و بەخاوێن هێڵانەوەی دەرمانەکەیە (Sterile).

ناسراوترین مادەی پارێزەر کە بەکاردەهێنرێت بریتیە لە بێنزەڵکۆنیەم کلۆراید (Benzalkonium Chloride) كه به پیى توێژینەوەیەك

١٠% ئەو كەسانەی كه دەرمانەكانى چاو وەردەگرن هەستیاری(حەساسیەت)یان هەیه بۆ ئەو مادەیە و دەبێته هۆی سوربونەوه و خوران و سوتانەوەى چاو و لێڵى له بینین.

له كاتى دەركەوتنى هەر یەكێك لەو نیشانانه پێویسته پزیشكى پسپۆڕ وه دەرمانساز ئاگادار بكرێنەوه، چونكه هەندێ جار دەبێتە هۆی حاڵەتى نەخوازراو. وە هەروەها پێویستە لەکاتی دووبارە وەرگرتنەوەی دەرماندا بە پزیشک و دەرمانساز بڵێیت کە تۆ هەستیاریت بەو مادەیە هەیە.

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
④ قەترەى چاو و گوێ:
بەشێوەیەكى گشتى قەترەى چاو دەتوانرێت بەکاربهێنرێـت بۆ گوێ بۆ هەمان حاڵەت بۆ نمونه هەوكردنى بەكتریایى، بەڵام به پێچەوانەوه قەترەكانى گوێ بەكارنایەن بۆ چاو، ئەمەش له بەر هەستیارى ئەندامى چاو. زۆر له قەترەكانی چاو له سەر پاكەتەكەى نوسراوه كه دەتوانرێت بۆ گوێش بەکاربهێنرێت، بەڵام نەخۆش نابێت بەبێ ڕاوێژى پزیشك و دەرمانساز بەكاریبێنێت، چونكه هەر حاڵەتەو پێویستی بە بڕێکی جیاوازی دەرمان هەیە (Dose & Frequency) .

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

⑤ هاوێنه(عەدەسه) و بەكارهینانى قەتره و مەڵهەم:

دوو جۆر هاوێنه هەیه:
🔹 جۆری یەكەم پێى دەوترێت هاوێنەى نەرم(Soft Contact Lens) كه نەخۆش به ئاسانى دەتوانێت دەریبهێنێت له چاوى، لەم حاڵەتەدا دەبێت پێش بەكارهێنانى قەترەکە هاوێنەكه دەربهینرێت، وه پاش تێكردنى قەترەكه به 15 خولەك، پاشان هاوێنەكه دوباره بخرێتەوە شوێنی خۆی (واتە چاو).

🔹 جۆرى دووەمى هاوێنه پێی دەوترێت هاوێنەى ڕەقى بیلبیلەى چاو(Hard Corneal Lens) كه نەخۆش ناتوانێت دەرى بهێنێت له چاوى، لەم حاڵەتەدا قەترەکە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت به بێ لابردنى هاوێنەكه.

سەبارەت بەو مەڵهەم و قەترانەى كه چەورن، تەنها لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا لەگەڵ هاوێنەدا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت .
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

⑥ شوێنی هەڵگرتنی قەتره و مەڵهەمى چاو:
وەكو هەموو دەرمانەكانى تر نابێت له شوینى گەرم و شێدار و لەبەر تیشكى خۆر دابنرێن، بەشێوەیەكى گشتى دەرمانەكانى چاو له پلەى گەرمى ئاسایى جێگیرن، بەڵام هەندێكیان پێویسته له ساردكەرەوەدا دابنرێن وەكو قەترەى لاتانۆپرۆست (Latanoprost - Xalatan) . بۆیه باشتر وایه سەیرى پلەى گەرمیەكەى بكرێ كه لەسەر پاكەتەكەى نوسراوه.
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

⑦بەسەرچوون و ماوەى بەكارهێنان:
نابێت به هیچ شێوەیەك دەرمانەكانى تایبەت به چاو كه ماوەكەى بەسەر چووه بەكاربهێنرێت لەبەر هەستیارى چاو. لەوانەیه بۆ دەرمانەكانى ترى لەش له هەندێ بارودۆخ ئاسایى بێت. دواى یەكەم بەكارهێنان (لابردنى سەرقاپ) تەنها بۆ ماوەى چوار هەفته بەكاردێن، بۆیه باشتر وایه بەروارى یەكەم بەكارهێنان بنوسرێت له سەر پاكەتەكه بۆ ئەوەى دواى 28 رۆژ بەكارنەهێنرێت.

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹

⑧ چۆنیەتى بەركارهینانى قەتره و مەڵهەمى چاو:

(١). دەست شۆردن پێش دست لێدان له دەرمانەكه.

(٢). دڵنیابوون له سەلامەتى قەتره و مەڵهەمەكه.

(٣). ڕاوەستان بەرامبەر ئاوێنه بۆ ئەوەى دڵنیا بیت له گەیشتنى بۆ ناو چاو.

(٤). ڕاوەشاندن یان سوڕاندنى قەترەكه.

(٥). لارکردنەوەی سەر کەمێک بۆ دواوه.

(٦). هێنانه خوارەوەى پێڵوى خوارەوەى چاو به پەنجەیەك.

(٧). نابێت سەرى قەتره یان مەڵهەمەكه بەر چاو یان پێڵوی چاو یان بەر برژانگ بكەوێت.

(٨). گوشینى قەتره تاوەكو دڵۆپێک دەڕواتە ناو چاوەوە، ئەگەر مەڵهەم بوو تاوەكو نزیكەى یەك سانتیمەتر به درێژى پێڵوى خوارەوه.

(٩). نابێت قەتره یان مەڵهەم راستەوخۆ بەر بیلبیلەى چاو بكەویت.

(١٠). داخستنى چاو بۆ ماوەى یەك تا دوو خولەك بۆ بڵاوبوونەوەى دەرمانەکە به هەموو چاودا، وە هەروەها پەستان خستنەسەر جۆگەى فرمیسك به پەنجه بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەوەی دەرمانەکە بۆ ناو قورگ و هەستنەکردن بە تامی دەرمانەکە بەتایبەتی لە منداڵاندا چونکە زۆربەی قەترە و مەڵهەمەکان تامێکی تاڵیان هەیە.

(١١). داخستنى سەرقاب به زووترین كات .

(١٢). دواى بەكارهێنانى مەڵهەم توشى لێڵی دەبێت له بینیندا، بۆیه دەبێت وریا بیت شۆفیرى یان كارێک کە پێویستی بە تەرکیز هەبێت نەیكەیت.

(١٣). حاڵەتى ئەوەى كه دڵنیا نیت بڕى پێویست گەیشتۆته چاو یان نا دەتوانیت قەترەكه له ساردكەرەوه دابینیت بۆ چەند خولەكیك، ئەو كاته به ئاسانى هەستی پێ دەكەیت.

(١٤). نابێت چاو بسڕیت یان دەم و چاو بشۆیت دواى بەكارهێنانی قەتره و مەڵهەم .

(١٥). نابێت قەتره یان مەڵهەمی خۆت بۆ کەسێکی تر بەکاربهێنیت.

(١٦). دواى تەواوبوون دەبێت له شوێنى گونجاو فڕێ بدرێت.

(١٧). بیپارێزه لەوەی کە منداڵ دەستی پێی بگات.

بەهیوای سوود
Aser S. Pharmacist

هوکارێک بۆ توشبون بەجەڵتەی دڵ لە ناو گەنجاندا دەستنیشانکراوە لەوانەش,١ ماندو بونی زۆر,وەرزشکردنی بێ بەرنامە و کارکردنێکی...
03/04/2019

هوکارێک بۆ توشبون بەجەڵتەی دڵ لە ناو گەنجاندا دەستنیشانکراوە لەوانەش,

١ ماندو بونی زۆر,وەرزشکردنی بێ بەرنامە و کارکردنێکی زور لە ماوەیەکی کوردا کارگەری خراپی دەبێت بۆ سەر تەندروستی دڵ , بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی نەخوشی شەکرەو دڵ و پەستانی خوێن لە ناو خێزانەکەیاندا هەیە,

٢ پلەی گەرمای نزم , کار کردن لە پلەی گەرمای نزم دەبێتە هوی گیرانی ملولەکانی خوێن و ئەمەش دەبێتە بەرز بونەوەی پەستانی خوێن و توشبون بە جەڵتەی دڵ,

٣,خۆشی زۆرو ناخۆ لەپڕ کاریگەری دەبێت لەسەر ئاراستە کارە باییەکانی دڵ توێژینەوە نوێکان ئەوەی ئاشکرا کردوە دڵە راوکێی زور و دڵ خوشی زور و لەدەستدانی کەسێکی ئازیز ئەگەری توشبونی گەنجان بە جەڵتەی دڵ زیاد دە کات

٤,خوادنی جەمە کان بە خێرا ,نان خواردنی خێرا ئەگەری توشبون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات

٥,زور خواردنەوەی مەی و ئەو خواردنەوانەی کافاین لە پێکهاتەکەیدا هەیە ئەگەری توشبون بە جەلتەی دڵ زیاد دە کات ,,

22/12/2018

لایكی لاپەڕەی فەرمی د.محمد بەرزنجی بكەن و سوود لە بابەتە پزیشكی و تەندروستیەكان ببینە

د.محمد سیدعلی بەرزنجی - پزیشکی پایەبڵندی نەشتەرگەری گشتی

15/08/2017

وەرزشی بەسوود بۆ پشتئێشە ( ئینزیلاق ی دیسكەكانی فەقەرات)
*هەر مەشقێك بۆ 10 چركە
*رۆژانە سێ جار ئەم مەشقانە ئەنجامبدە

ئەو كەسانە تاگ بكە كە ئازار ی پشت-یان هەیە

سەرئێشەی کلۆستەر (جۆرێکە لە جۆرەکانی شەقیقە)جۆرێکە لەسەرئێشەی تووند کە بەشێوەیەکی خێرا دەست دەکات بەژان و زۆر تووند دەست...
15/08/2017

سەرئێشەی کلۆستەر (جۆرێکە لە جۆرەکانی شەقیقە)

جۆرێکە لەسەرئێشەی تووند کە بەشێوەیەکی خێرا دەست دەکات بەژان و زۆر تووند دەستپێدەکات و لە دەوری چاو ئازارەکە پیشان دەدات. زۆر جار ژانەسەرەکە چەند هەفتەیەکی ساڵی هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە، بۆ نمونە پایز یان بەهار. ماوەی ژانەکە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دی دەگۆڕێت و بەگشتی لەنێوان تەمەنی ٢٠ بۆ ٤٠ ساڵی دا ڕوودەدەن و لە دوای ٦٥ ساڵییەوە نامێنێت.

نیشانەکانی
شەپۆلێکی ژانی چڕ و تووند لە دەوری چاو دا ڕوودەدەن کە واهەست دەکەیت چاوت لە ژانێکی زۆردا دێتە دەرەوە.
بە خێرا دێت و هەر بە خێرایش لە ماوەیەکی کوورت دا نامێنێت
ماوەی ژانەکە لەنێوان ١٥ خولەکەوە بۆ ٣ کاتژمێر دەخایەنێت
یەک بۆ دوو جار ڕوودەدەن لە ساڵێک دا
هاتنی شەپۆلی ژانەکە هەفتەیەک تا ٦ هەفتە دەخایەنێت
زۆر جار لەهەمان کاتژمێر دا ڕوودەدەن
ژانەکە تووندتر دەبێت ئەگەر پاڵبکەویت
لەهەندێک حاڵەتی دەگمەن دا لایەکی سەر دەگرێتەوە

جگە لەم نیشانانەی سەرەوە هەندێک لەم نیشانانەی خوارەوەش ڕوودەدەن
ئاو هاتنە خوار بە چاو و لووت دا
گیرانی لووت
هەڵئاوسانی چاو
سووربوونەوەی چاو
ئارەقکردنەوەی ناوچاوان و دەم و چاو
پچوکبونەوەی بیلبیلەی چاو

کەی سەردانی پزیشک بکەم؟
ئەگەر ئەو نیشانانەی سەرەوەت هەیە

خۆت دەتوانیت چیبکەیت؟
خواردنەوەی کحول ژانەکە تووندتر دەکات
نوسینەوەی ئەو ڕۆژە لەسەر وەرەقەیەک بۆ نمونە چیت خوارد و خواردەوە پێش ژانەکە، کاتەکەی، چ کردارێک پێش ژانەکە...هتد بۆئەوەی سوودی لێببینیت لە هاتنی شەپۆلی ژانی دووەم دا
بەرزکردنەوەی جێگای نووستن بەشی پشتییەکەت بە بەرزکردنەوەی ٢٠سم

چارەسەر چییە؟
دەرمان (تریپتانەکان، ڤێراپامیل، ئیسۆپتین، ئێرگۆ تایمەکان) ئەگەر دووجار ژانی تووندت بۆهات لە ٢٤ کاتژمێر دا
غازی ئۆکسجین
سارد کردنەوەی بنباڵ بە سەهۆڵ (تاقی بکەرەوە و ئەگەر چاک نەبووی کەواتە پێویست ناکات دووبارەی بکەیتەوە چونکە تەنها بۆ هەندێک کەس چارەسەرە)

هۆیەکەی چییە؟
هۆیەکەی نادیارە.
کرانەوەی دەمارەکانی خوێن زیاد لە ڕادەی پێویست.
هیستامین یان سێرۆتۆنین گومانلێکراون لە ڕوودانی ئەم حاڵەتە
دەرمان و کحول پێکەوە زۆر جار ئەم ڕووداوە دەردەخەن

14/08/2017

B- COPLEX
ڕۆژگاری پڕ لە وزە
ب – کامپلێکس

لە ژیانی ئەمڕۆدا زۆربەی مرۆڤەکان تووشی بێ وزەیی و ماندوویی دەبن.کەم بوونی وزە زۆربەی کاتەکان بە شێوازانێکی جۆراو جۆر وەکوو ماندوویی و وڕی باسی لێ دەکرێت و ھەستی خەمۆکی،بێ ورەیی و بێ ھەستی لەگەڵدایە.
کەم بوونی وزە کاردانەوەیەکی سروشتیە کە بە ھۆی ئەم ھۆکارانەوەیە دێتە ئاراوە:خەوی کەمتر لە ڕادەی پێویست،ئیش کردنی زیاتر لە پێویست،سترێس و جمو جۆڵی کەم.
لەم کاتەدایە کە بە کار ھێنانی ڤیتامینەکان وەکوو ڤیتامین گرووپی B و ڤیتامینەکانی CوE و مادە کانزاکانی وەکوو زینک و مس دەتوانێت ببێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ئاستی وزەی لەش و ھەروەھا ھەست بە خۆشی کردن.

بەشەکانی ڤیتامینەکانی گرووپی B زۆرتر بناسین:
ڤیتامین B١(تیامین):
ئەم ڤیتامینە لە کێشەکانی کۆئەندامی ھەرس وەکو حەزنەکردن بە خواردن ڕێگری دەکات و یارمەتیدەرە لە چالاک بوونەوەو بەھێز کردنی کۆئەندامی بەرگری و کاردانەوەی کۆ ئەندامی دەماری. ئەم ڤیتامینە ڕێگری دەکات لە نەخۆشیەکانی دڵ، پیری پێش وەخت و ئازارەکانی مێشک، ھەروەھا لە سەر باشتر بوونی چالاکیە وەرزشیەکان کاریگەرە.ھەروەھا تیامین بە ڕێکخستنی شەکرەی خوێن یارمەتی ئەو کەسانەی دەدات کە تووشی نەخۆشی فۆبیان(سام).

ڤیتامین B٢(ڕیبۆفلاڤین) :
ڕیبۆ فلاڤین بۆ بە بەرھەم ھێنانی وزە لە جەستەدا بە کاردەھێنرێت. ھەروەھا وەکوو دژە ئۆکسانێکی بە ناو بانگ ناسراوە و بە ململانێ لەگەڵ ڕادیکاڵە ئازادەکان(کارلێکخوازەکان)لە ئازار گەیشتن بە خانەکان و پیری پێش وەخت ڕێگری دەکات.جەستەی مرۆڤەکان پێویستی ھەیە بە یارمەتی ئەم ڤیتامینانە، تا ڤیتامینەکانی B٦ و ترشی فۆلیک بە شێوەیێکی بە کار ھێنراو بگۆڕیت. ھەروەھا ئەم ڤیتامینە بۆ پەرەسەندن و بەرھەم ھێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن گرنگە.

ڤیتامین B٣:
دەتوانین بۆ ئەرکە گرنگەکانی ڤیتامین B٣ ئاماژە بکەین بە :بەرھەمھێنانی وزە، ڕاچەنینی کاربۆھیدرات،چەوری و پرۆتین، یارمەتیدانی خانەکان بۆ ھەناسە کێشان و لە دەرئەنجامدا نەمانی بێ ھێزی و بێ ورەیی و ھەروەھا سەرەگێژە(وڕی).
ڤیتامین B٣ بە زیاتر بوونی کۆلیستڕۆڵی باش (HDL) و دابەزینی ئاستی کۆلیستڕۆڵی زیان بەخش(LDL) دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی ھێرشەکانی دڵ یان جەڵتە.

ڤیتامین B٥:( ترش پانتۆسینێک):
ڤیتامین B٥ کە وەک دژە سترێس ناوی لێ دەبەن،دەبێتە ھۆی چالاکی باشتری گروپی B لەوانە B٢.بە کارھێنانی ڕادەیەکی گونجاوی ڤیتامین B٥بۆ بەرھەم ھێنانی وزە پێویستە.ھەروەھا دەبێتە ھۆی پێکھێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و ھۆرمۆنە سێکسیەکان.

ڤیتامین B٦ :
سوودەکانی B٦ بریتین لە ڕاچەنینی سروشتی پرۆتین و چەوری لە لەشدا، چالاکی سروشتی کۆئەندامی دەمار و کۆئەندامی بەرگری، پێکھێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، ڕێکخستنی چالاکیە ھۆرمۆنیەکان و کەم کردنەوەی ھەست بە ماندوویەتی.
ھەروەھا کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزی ماسۆلکەکان،بێ ھێزی دەمارەکان و ھەڵوەرینی قژ.

بایۆتین:
بە پێ ی لێکۆڵینەوەکانی پسپۆڕەکانی زانکۆی مێریلەند، بایۆتین رۆڵێکی گرنگی لە یارمەتیدان بە ڕاچەنینی پڕۆتینەکان،چەورییەکان و کاربۆھیدراتەکان و بەرھەم ھێنانی وزە لە لەشدا ھەیە. ھەروەھا بەکارھێنانی رادەیەکی گونجاوی ئەم ڤیتامینە بۆ پاراستنی تەندروستی نینۆک، پێست و قژ کاریگەرە. ھەروەھا ئەم ڤیتامینە لە پاراستنی تەندروستی دڵ و دەمار و کۆ ئەندامی دەماریش ڕۆڵی ھەیە .
ترشی فۆلیک:ترشی فۆلیک یان ڤیتامین B٩یەکێکە لە گرنگ ترین ڤیتامینەکانی گروپی B کە لە تەندروستی دەرون و دڵ و دەمار رۆڵی ھەیە.ئەم ڤیتامینە بۆ گەشە کردنی خانەکان و پێکھێنانی وزە لە لەشدا پێویستە و دەبێتە ھۆی دابەزینی پاڵەپەستۆی خوێن و کەمکردنەوەی ھەوو کردن لە بۆریەکانی خوێن. ئەم ڤیتامینە بە یارمەتی ڤیتامینەکانی B١٢و B٦ کاریگەرە لە کۆنتڕۆڵ کردنی ھیماوسیستین(ترشێکی ئەمینۆ کە ئاستی بەرزی ئەم ماددە لە خوێندا دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی جەڵتەی دڵ و مێشک)

ڤیتامین B١٢:
ڤیتامین B١٢ ئەرکی پڕۆسە بنەڕەتیەکانی لەش ھەموار دەکات کە بۆ پاراستنی کۆئەندامی دەماری زۆر گرنگە و یارمەتیدەرە لە باش بوونی زاکیرە، فێربوون و سەرنجدان(تەرکیز).ھەروەھا ئاستی خواری ڤیتامین B١٢ ئەگەری توش بوون بە خەمۆکی سێ ھێندە زیاتر دەکات بە شێوازێک کە ئاستی خواری ئەم ڤیتامینە دەبێتە ھۆی بچوک بوونەوەی مێشک و کێشە لە ناسینەوە.

ڤیتامین CوE: دژە ئۆکسانەکانی پارێزەی لەش
ڤیتامینC:
ئەم ڤیتامینە دژە ئۆکسانێکی بەھێزە بۆ پاراستنی لەش لە بەرامبەر نەخۆشیەکان. ھەروەھا بەربەستێکی بەھێزە لە بەرامبەر زیانەکانی ئۆکسیداتیڤی دووکەڵی جگەرە و پیسی کەش و ھەوا.
ھەروەھا لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشیەکانی ڕەقبوونی دەمار، پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن و گۆڕانکاریەکانی دەمارە خوێنیەکان دەپارێزێت کە دەبنە ھۆی سەر ھەڵدانی نەخۆشیەکانی دڵ.

ڤیتامین E:
ھێزی کۆئەندامی بەرگری بەرز دەکاتەوە و بۆ پاراستنی پەردەی خانەکان،پێست،دەمار ،دڵ،ماسۆلکەکان و تەندروستی خڕۆکە سورەکانی خوێن زۆر گرنگە.
مس و زینک: ماددە کانزاکانی گرنگ و سەرەکی بۆ تەندروستی لەش
مس: سوودمەندیەکانی توخمی مس بریتیە لە چاک بوونی گەشە کردن،یارمەتیدەر لە ڕاکێشانی ئاسن، ڕێگری لە پیری پێش وەخت ،ڕێکخستنی شەکرەی خوێن و پێک‌ھێنانی وزە، چالاکی باشتری لیکەڕژێنی پایرۆیید و بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری.

زینک:
ئەم مادە کانزایە ڕۆڵێکی گرنگی لە چاک بوونەوەی کۆئەندامی بەرگری لەش،تەندروستی پێست،پێکھێنانی پڕۆتین و DNA،ساڕێژی برین و دابەشکاری خانەکان ھەیە. ھەروەھا کاریگەرە لە سەر گەشە و پەرەسەندنی سروشتی و بۆ باشتربوونی چالاکی ھەست بە بۆن و چەشە لە لەشدا پێویستە.

نووسەر:
Fabris N, Research Department, Italian National Research Center on Aging (I.N.R.C.A.), Ancona.
University of Maryland, Medical Reference Guide, Complementary and Alternative Medicine Guide
Harvard T.H. CHAN, School of public health, The Nutrition Source

سەرچاوەکان:

http://www.healthgrades.com/symptoms/lack-of-energy

http://www.webmd.com/vitamins-supplements/ingredientmono-٩٦٥-thiamine%٢٠(vitamin%٢٠b١

http://umm.edu/health/medical/altmed/supplement/vitamin-b٢-riboflavin

http://www.healthline.com/health/vitamin-watch-b٣

http://www.nutri-facts.org/eng/vitamins/vitamin-b٥-pantothenic-acid/at-a-glance

http://www.nutri-facts.org/eng/vitamins/vitamin-b٦-pyridoxine/at-a-glance/

http://www.medicalnewstoday.com/articles/٢١٩٧١٨.php

http://www.nhs.uk/Conditions/vitamins-minerals/Pages/Vitamin-B.aspx

http://umm.edu/health/medical/altmed/supplement/vitamin-b٩-folic-acid

http://healthland.time.com/٢٠١١/٠٩/٢٦/low-vitamin-b١٢-linked-to-smaller-brains-and-cognitive-decline/
http://www.lef.org/magazine/٢٠٠٨/٤/Newly-Discovered-Benefits-Of-Vitamin-C/Page-٠١

http://www.vitamins-nutrition.org/vitamins/vitamin-e.html

http://www.hsph.harvard.edu/nutritionsource/vitamin-e

http://www.organicfacts.net/health-benefits/minerals/health-benefits-of-copper.html

http://ods.od.nih.gov/factsheets/Zinc-HealthProfessional

خۆراکی نەخۆشی شەکرە، دروست کردنی پلانێکی خۆراکی تەندروستد. ڕامان سابیر نانەکەلیخۆراکی نەخۆشی شەکرە، پلانە خۆراکێکی تەندر...
13/08/2017

خۆراکی نەخۆشی شەکرە، دروست کردنی پلانێکی خۆراکی
تەندروست
د. ڕامان سابیر نانەکەلی
خۆراکی نەخۆشی شەکرە، پلانە خۆراکێکی تەندروستە کە یارمەتیت دەدات بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە لە خوێن. لێرەدا یارەمەتی دەخرێتە ڕوو بۆ دەست کردن بە پلانێکی خۆراکی تەندروست بۆ گۆڕین لە خۆراکی ئێستا و ژماردنی بەشە کاربۆھایدرات.
ھەبوونی نەخۆشی شەکرە مانای ئەوە نیە دەست بکەی بە خۆراکی تایبەت یاخود بەدوای پلانی خۆاراکی ئاڵۆز بڕۆین. بۆ زۆری خەڵکی خۆراکی نەخۆشی شەکرە بریتیە لە خواردنی خۆراکی ھەمەجۆر لە کەمیەی مامناوەندی و بەردەوام بوون لەسەر ژەمە کاتی تەواو.
ئەمە مانای ئەوەیە ھەڵبژاردنی خۆراکی دەوڵەمەند لە سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو. بەردەوام بوون لەسەر جۆرە پلانێک کلیلی کۆنتڕۆڵ کردنە، چونکە لەش وەڵامی گەرمۆکەی زیاد دەداتەوە بە بەرزکردنەوەی ئاستی شەکرە لە خوێن. خۆراکی نەخۆشی شەکرە پلانە خۆراکێک تەندروستە دەوڵەمەند لە ھەموو جۆرە خۆراکێکی تەندروست ھەروەھا بڕی کەم لە چەوری و کالۆری تێدایە. لە ڕاستیدا باشترین پلانی خۆراکە بۆ ھەموو کەسێکە نەک تەنھا ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.

پلان دان بۆ ژەمە خۆراکەکانت
ئەگەر تۆ خۆت بنوسێنی بە پلانێکی ژمە خۆراکی جێگیر و چەسپاو، ئەم کاتە تۆ ھەموو ڕۆژێک ھەمان بڕ لە کاربۆھیدرات و گەرمەکۆ وەردەگریت. ئەمە یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرەی خوێنت و کێشت دەدات. لە ھەمان کاتدا ھەرچەند گۆڕانکاری لە خۆراکت بکەی ئەوندە گرانترە دوتوانیت کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکرەی خوێنت بکەی.
لە کاتی گۆڕینی خۆراک، ھەوڵبدە لییستی بەدیلی خۆراک بەکاربھێنە. لیستی بەدیلی خۆراک چیە؟!!، لیستی بەدیلی خۆراک بریتیە لەو لیستەی کە بڕە خۆراکێک بەرامبەر بڕە خۆراکێکی ترە بەشێوەیەک بڕی گەرمۆکەو و کابۆھایدرات و چەوری و پڕۆتین وەک یەکە لە ھەردوو بڕە خۆراک.


ھەوڵ بدە بڕی ئەو کاربۆھایدراتانەی کە دەی خۆی حسابیان بکەی
حساب کردنی بڕە کابۆھایدراتی خواردراو یارمەتی زانین دەدات کە ڕۆژانە چەند خوراوە لە بڕە کابۆھایدراتی دیاری کراو بەمەش بەردەوامی دەبەخێشت کە ھەموو ڕۆژێک ھەمان بڕ بخورێت، بەتایبەتی ئەگەر کەسێک دەرمانی نەخۆشی شەکرە وەربگرێت یاخود ئەنسۆلین. ئەگەر زیاتر یاخود کەمتر بخورێت لە بڕە کابۆھیدرات لەوەی کە ڕۆژانە دەخورێت، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوە یاخود نزم بوونەوەی ئاستی شەکرە لە خوێن. بەردەوام بوونیش لەسەر ھەمان بڕی خوراو ڕۆژانە دەبێتە ھۆی کۆنتڕۆڵ کردنێکی باشی ئاستی شەکرەی خوێن. بەگشتی بەردەوام بوون لەسەر ئەم چەشنە خۆراکەی خورا‌وە بەباش دەزاندرێت؛
کابۆھایدرات پێویستە لە ٤٥-٦٥% گەرمۆکەی ڕۆژانە پێکبھێنێت.
پڕۆتین پێویستە لە ١٥-٢٠% گەرمۆکەی ڕۆژانە پێکبھێنێت.
چەوری پێویستە لە ٢٠-٣٥% گەرمۆکەی ڕۆژانە پێکبھێنێت.

لە کاتی خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند لە کاربۆھایدرات پێویستە ئەو جۆرە خۆراکانە ھەڵبژێردرێت کە دەوڵەمەندن لە کاربۆھایدراتی تەنەروست وەک سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو و بقولیات و بەرھەم شیری کەم لە چەوری.
ھەروەھا پێویستە ئەو خۆراکانە بخوێردرێت کە دەوڵەمەندن لە ماددەی ڕیشاڵی "فایبەر" وەک سەوزە و میوە و بقولیات و دانەوێڵەی تەواو، خۆراکی دەوڵەمەند لە ماددەی ڕیشاڵی یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرەی خوێن دەدات، جگە لەمە چەندین سوودی تری ھەیە.
پێویستە خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند لە چەوری تێر کەم بکرێتەوە، ھەروەھا خۆراکی کۆلیستڕۆڵیش دەبێت کەم بکرێتەوە. بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خۆراک ؛ لە جیاتی خواردنی پشکی گەوەرەی خۆراک پارچەی باریک بخورێت، بەشە سپیەکەی ھیڵکە بخۆ لە جیات زەردێنەکەی، ھەروەھا دۆ بخورێت لە جیاتی تەواوی پێکھاتەی بەرھەمی شیری.
پێویستە بە لایەن کەم ھەفتەی دووجار ماسی تەندروست بخورێت. ماسی خۆراکێکی بەدیلی باشە بۆ ژەمە خۆراکی پڕ لە چەوری.

11/08/2017

ئادیسۆن

ئەدمین: هەڵمەت بەرزنجی

نەخۆشی ئادیسۆن بریتییە لە کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل Cortisol و ئاڵدۆسترۆن Aldosterone کە لە ڕژێنەرەکانی سەر گورچیلەوە دەرژێنرێنە ناو لەش. هۆی سەرەکی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە کە بەهەڵە بەرگری لەشمان ئەم خانانە لەناو دەبات. ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەکی درێژخایەنە بەڵام بەیارمەتی دەرمان ژیانی ئاسایی بەڕێدەکات کەسی نەخۆش.

ئاڵدۆسترۆن Aldosterone / ڕێکخەری ئاو و خوێیە لە لەش دا

نیشانەکانی
لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دی جیاوازە بەڵام بەگشتی ئەمانەی لای خوارەوەن
زۆر هیلاکبوون یان بێهێزی
ئازاری ماسولکە و ئێسک
ئارەزویی خواردن کەمدەبێتەوە و کیشت دادەبەزێت
ئارەزووی خواردنی خوێ دەکەیت
دابەزینی پەستانی خوێن
لەکاتی هەستانە سەر پێ گێژ دەبیت
قاوەیی بوونی خانەکانی پێستی دەم و چاو و دەورووبەری لێوەکان. بەشێوەیەکی گشتی دەمو چاوی نەخۆش قاوەییتر دەنوێنێت وەک لەپێشتر.

چارەسەر
دەرمان/ هەموو ژیانت دەبێت بەکاریبهێنیت و لە هەندێک کات دا پێویستە ڕێژەکەی زیاد بکەیت بۆ نمونە لە کاتی بەرزبوونەوەی تا دا

ئادیسۆن  ئەدمین: هەڵمەت بەرزنجی نەخۆشی ئادیسۆن بریتییە لە کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل Cortisol و ئاڵدۆسترۆن Aldosterone...
11/06/2017

ئادیسۆن

ئەدمین: هەڵمەت بەرزنجی

نەخۆشی ئادیسۆن بریتییە لە کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل Cortisol و ئاڵدۆسترۆن Aldosterone کە لە ڕژێنەرەکانی سەر گورچیلەوە دەرژێنرێنە ناو لەش. هۆی سەرەکی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە کە بەهەڵە بەرگری لەشمان ئەم خانانە لەناو دەبات. ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەکی درێژخایەنە بەڵام بەیارمەتی دەرمان ژیانی ئاسایی بەڕێدەکات کەسی نەخۆش.

ئاڵدۆسترۆن Aldosterone / ڕێکخەری ئاو و خوێیە لە لەش دا

نیشانەکانی
لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دی جیاوازە بەڵام بەگشتی ئەمانەی لای خوارەوەن
زۆر هیلاکبوون یان بێهێزی
ئازاری ماسولکە و ئێسک
ئارەزویی خواردن کەمدەبێتەوە و کیشت دادەبەزێت
ئارەزووی خواردنی خوێ دەکەیت
دابەزینی پەستانی خوێن
لەکاتی هەستانە سەر پێ گێژ دەبیت
قاوەیی بوونی خانەکانی پێستی دەم و چاو و دەورووبەری لێوەکان. بەشێوەیەکی گشتی دەمو چاوی نەخۆش قاوەییتر دەنوێنێت وەک لەپێشتر.

چارەسەر
دەرمان/ هەموو ژیانت دەبێت بەکاریبهێنیت و لە هەندێک کات دا پێویستە ڕێژەکەی زیاد بکەیت بۆ نمونە لە کاتی بەرزبوونەوەی تا دا

ئەوەی دوای شەخسی بەڕێز نەوشیروان مستەفا کەوتبو ئەو بەداخەوە مرد بەڵام ئەوەی دوای ڕێبازوبیرو باوەڕی ئەو کەوتوە ڕێبازو بیر...
19/05/2017

ئەوەی دوای شەخسی بەڕێز نەوشیروان مستەفا کەوتبو ئەو بەداخەوە مرد بەڵام ئەوەی دوای ڕێبازوبیرو باوەڕی ئەو کەوتوە ڕێبازو بیروباوەڕەکەی لەمڕۆوە دەست پێ دەکات

Address

Sulaimanieh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانیاری پزیشكی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category