04/06/2021
ئایا دەزانن خاوەندارییەتی فکری چی یە؟ مافەکانی خاوەندارییەتی فکری چین؟ بۆ پاراستنیان گرینگە؟ بەشی ئابووری کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی #ئەمەریکا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی پێشبرکێیەکی ڤیدیۆیی دەربارەی خاوەندارییەتی فکری. ئێمە داواتان لێ دەکەین ئەو پرسیارانەی سەرەوە وەڵامبدەنەوە و خەڵاتێک ببەنەوە. خەڵاتی یەکەم بریتییە لە ١٠٠٠ دۆلار و خەڵاتی دووەم بریتییە لە ٧٥٠ دۆلار و خەڵاتی سێیەم بریتییە لە ٥٠٠ دۆلار. داواکاریمان لەوانەی کە دەیانەوێت بەشداربن ئەوەیە کە ڤیدیۆییەکی کورتی خۆیان کە بیرۆکەی خاوەندارییەتی فکری وەکو مافی داھێنان و براندی بازرگانی و مافی کۆپی کردن و بابەتەکانی تری پەیوەندیدار بە خاوەندارییەتی فکری پێشان بدات پێشکەش بکەن. ڤیدیۆییەکان دەتوانن گفتوگۆ یاخود گرینگی خاوەندارییەتی فکری پێشان بدەن و پێناسەی خاوەندارییەتی فکری و چۆنیەتی سوودمەند بوونی بزنسی بچووک مامناوەند لە مافەکانی خاوەندارییەتی فکری بکەن. ڤیدیۆییەکان دەبێت لە شێوەی چاوپێکەوتن و گێڕانەوە و دووبارە نواندنی دراماتیکی و مۆنۆلۆگ دابن یاخود ھەر شێوازێکی تری داھێنەرانە. نابێت ماوەی ڤیدیۆییەکان لە ٩٠ چرکە زیاتر بێت. ئێوە دەتوانن ڤیدیۆییەکانتان لە شوێنی کارەکانتان بگرن بۆ تیشک خستنەسەر شێوازی کارکردنی بزنسەکانتان. ڤیدیۆییە براوەکان بە تەنیا خەڵاتەکانی سەرەوە وەرناگرن بەڵکو بەشێوەیەکی فەرمی لە بۆنەیەکدا لەم ساڵەدا دەناسێنرێن و بڵاودەکرێنەوە لەم پەیجەدا. بە ناردنی ڤيديۆکان بۆ ئێمە، بەشداربووان ڕەزامەندی دەردەبڕن کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مافی بەکارھێنانی ڤيديۆکانی ھەیە بە ئازادی لە نێویشیاندا بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکاندا. بەشداربووەکان دەبێت ڤیدیۆییەکان لە چەنەڵی یوتیوب یاخود فەیسبووکی خۆیان دابەزێنن و لینکی ڤیدیۆییەکانیان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن us-kurdistantrade@state.gov دوا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی ڤیدیۆییەکانتان ڕۆژی ٢٨ مانگی حوزەیرانە. ھیوای بەختێکی باش بۆ ھەموو بەشداربووەکان دەخوازین!
Do you know what Intellectual Property is? Do you know what Intellectual Property Rights are and why they are important to protect? Consulate General ’s Economics department is pleased to announce its Video Contest! We are asking you to answer some of the above questions in a short video and win a prize! Prizes: 1st prize = $1,000 2nd prize = $750 3rd prize = $500. Participants are asked to submit an original video that demonstrates Intellectual Property ideas such as patents, trademarks, copyrights, and other topics relevant to the theme of intellectual property. Examples may include videos that discuss or demonstrate the importance of intellectual property, defining what it means, or how small and medium sized businesses may benefit from intellectual property rights. may be in the form of an interview, a narrative, dramatic reenactment, a monologue or any other creative form, but it should not be longer than 90 seconds. You may wish to film videos in your workspace to highlight your business operations. Winning videos will not only receive the above prizes, but will receive formal recognition at an event later this year and publication on this social media page. By sending the videos to us, participants agree that the U.S. Department of State retains the rights to freely use the videos including on various social media platforms. Applicants should send a link to the video by uploading it to their personal/private channel or page. Send your video links to: us-kurdistantrade@state.gov Contest deadline is June 28. We wish all participants the best of luck!