17/02/2025
قەڵەوی دەکرێت کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر باڵا و گەشەی گشتی منداڵان هەبێت. کێشی زیادە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی مناڵەکە بە شێوەیەکی تەندروست و پێویست باڵای گەشە نەکات و کێشەی باڵای بۆ دروستبێت لە کاتی مناڵی و دواتریشدا. ناهاوسەنگەییە هۆڕمۆنییەکانی بەهۆی قەڵەوییەوە، وەکو بەرزبوونەوەی و ناڕێکی ئاستی ئینسولین ، ڕەنگە کێشە لە ڕێژە و ئاستی ئاسایی گەشەکردن دروست بکەن. هەروەها، کێشی زیادە فشار لەسەر ئێسک و جومگەکان دادەنێت، کە دەتوانێ کاریگەری جگە لەسەر گەشەی باڵا هەروەها لەسەر شێوازی وەستان و جوڵەکردن دروستبکات. لە حاڵەتی قەڵەوی لە ڕادەبەدەر، حاڵەتە پەیوەندیدارەکانی تر کە بەهۆی قەڵەوییەوە دروست دەبن وەکو کێشەکانی خەوتن و نەخۆشییەکانی مێتابۆلیزم و شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تر دەبنە ڕێگر لە گەشەکردن و باڵای تەندروست.
پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و کێش
ماستەر لە زانستی خۆراک/سوید
نەخۆشخانەی نەوا - جادەی ئیبراهیم پاشا- تەنیشت نەخۆشخانەی شیرەکە
٥٤٠٤ ٨٢١ ٠٧٧٤