بـــووژانـــەوە_Buzhanewe

بـــووژانـــەوە_Buzhanewe ناوەندێک بۆ ئاگادارکردنەوەی گەنجان و تاکەکانی کۆمەڵگا، لەسەر مەترسی ماڵپەڕە
بەد ڕەوشتیەکان.

سەرمایەداری کار لەسەر زەقکردنەوەی کەمینەکان و دەرخستنی ڕیزپەڕەکانی نێو کۆمەڵگا و پارچەپارچەکردنی تاکەکان دەکات، ئاخر بەر...
21/11/2025

سەرمایەداری کار لەسەر زەقکردنەوەی کەمینەکان و دەرخستنی ڕیزپەڕەکانی نێو کۆمەڵگا و پارچەپارچەکردنی تاکەکان دەکات، ئاخر بەرژەوەندی وا دەخوازێت، کۆمەڵگا بەو مانا و بەهایەی جارانی نەمێنێتەوە و وەک خێزانێکی وابەستە خۆی نەنوێنێت؛ بەڵکو وەک چۆن خێزانی لە بنەڕەتەوە لێکهەڵوەشان بۆ ئەوەی برەو بە دڕندەیی و حەزە تاککگەراییەکانی ئینسان بدات و لەوێوە کاڵای زیاتر ساغ بکاتەوە و پتر سوود لە مرۆڤ وەک ئامێرێکی بێهەست و گیان ببینێت کە هیچ بەهایەک نەیبەستێتەوە و سنوورداری نەکات؛ بە هەمان شێوەیش بەردەوام کەمینەکان بە شێوەیەک زاڵ و پەرەپێدراو دەکات کە لە گشت ئامار و بنیادەمێکی ئاسایی و سروشتی بکەویتە گومانەوە. هەندێ جار وا خەریکە ڕیزپەڕ جێ بە تاکە ئاساییەکانی تر لەق دەکات و کەمینە تەواوی ئەوانی تر ئاڕاستە دەکات.
لە دیدی دونیاگەرایی سەردەمی هاوچەرخدا، حەقیقەت پێوەر نییە، بەڵکو هەردەم ئەو شتە پێوەرە جیهانییە بایەخپێدراوەکە دەبێت کە دەبێتە ترێند و لە دوای شتێکی دیکەوە دێت. واتە ئەو کاڵایەی لە دوای ئەمەی ئێستاوە دێت، دەبێتە پێوەر.

ئامادەکردنی: د. یووسف خەلیل

زاناکانی دەمار گریمانەی ئەوە دەکەن کە گۆڕانکارییەکانی مێشک کە دوای بەکارهێنانی قورسی بەردەوامی ماددە خراپە ئالوودەکارەکا...
02/11/2025

زاناکانی دەمار گریمانەی ئەوە دەکەن کە گۆڕانکارییەکانی مێشک کە دوای بەکارهێنانی قورسی بەردەوامی ماددە خراپە ئالوودەکارەکان ڕودەدەن دەتوانن زیانێک دروست بکەن کە تەنانەت دوای ساڵانێک لە وازهێنان بەزەحمەت چارەسەر دەبێت.

یەکێک لە ڕێگاکانی دەرکەوتنی ئەم گۆڕانکاریانە ئەوەیە کە مێشک لەو ماوەیەی کە کەسەکە بەتوندی ئالودەدەبێت بە ماددە خراپەکانەوە مێشک لاوازتر دەبێت، لە ئەگەری کەمترین بەرکەوتن بە ماددە خراپەکە ئەگەری دەستپێکردنەوە بە بەکارهێنانی ماددە خراپەکە زیاد دەکات.
ئەم حاڵەتەش پێی دەوترێت (Reinstatement) کە ئەم حاڵەتەش دەتوانێت لەگەڵ هەر ماددەیەکی خراپی ئالوودەکاردا ڕوبدات، چونکە هەموو ماددە خراپە ئالوودەکەرەکان لەسەر هەمان ڕێڕەوی پاداشتی مێشک کاردەکەن.

هەندێک جار، هەندێ کەس دەڵێن ئایا دەتوانن دەرمانێک بە دەرمانێکی تر بگۆڕنەوە؟ بۆنمونە کانابیس لە جیاتی نیکۆتین، یان ڕەفتارێکی وەکو یارییە ڤیدیۆییەکان لە جیاتی پۆرنۆگرافی؟
ئەمە هەرگیز ستراتیژیەکی کاریگەر نییە.
چونکە هەر ڕەفتارێکی خراپ یان ماددەیەکی خراپ کە هێندە بە بڕێکی زۆر دۆپامین دەربدات و هاوسەنگییەکە بەرەو چێژ بگۆڕێت، دەتوانێت خۆی ئالوودەبوون دروست بکات، بەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینەوەی ئالوودەبوونێک بە یەکێکی تر (ئالوودەبوونی تێکەڵاو) (Cross Addiction)واتە جێگرتنەوەی ئالوودەبوونێک بە ئالوودەبوونێکی تر.

بۆیە دەبێ لێرەدا ئاگاداری ئەوە ببین کاتێک خۆمان لە ئالوودەبونێک ڕزگار دەکەین نابێ خۆمان توشی ئالوودەبونێکی خراپی تر بکەین و ڕەفتار و ماددەی خراپی تر بەکاربهێنین.

لێرەدا مەبەست لەوەنییە کە وازهێنان سودی نییە بەڵکو مەبەستەکە ئەوەیە کە دوای وازهێنان زۆر خۆت بپارێزە لە هەر ڕێگەیەک کە دەتباتەوە سەر خوە خراپەکان، وە مێشک بەتێپەڕبونی کات دوای وازهێنان چاک دەبێتەوە ئەگەر خۆت بپارێزیت و واز بهێنی لە خوە خراپەکان.

ئامادەکردنی/ دڵشاد محەمەد

تسونامی بێدەنگی  پۆرن لەئێستادا  شتێکە کە کەم کەس باسی دەکات، بەڵام پێویستە هەموومان ئاگاداربین لەمەترسیەکەی.پۆرن بە ئەگ...
22/10/2025

تسونامی بێدەنگی پۆرن لەئێستادا شتێکە کە کەم کەس باسی دەکات، بەڵام پێویستە هەموومان ئاگاداربین لەمەترسیەکەی.

پۆرن بە ئەگەری زۆرەوە کاریگەری لەسەر زۆرینەی خەڵک هەیە، جا لەبەر ئەوە بێت کە خۆیان پۆرن بەکاردەهێنن یان لەبەر ئەوەی پۆرن کاریگەری لەسەر کەسێکی گرنگ لە ژیانیاندا هەیە.(هاوسەر)

کاریگەری نەرێنی بە هەموو ئاراستەیەکدا بڵاودەبێتەوە، و کەم کەس لەو بوومەلەرزە ئاماژەپێکراوە تێدەگات.

پۆڕن بە بێدەنگی دزە دەکاتە ناوتەوە، زیان بە مێشکت دەگەیەنێت، بیرکردنەوەکانت دەگۆڕێت، کردارەکانت شێوازیان دەگۆڕێت، و دەست دەکات بە تێکدانی ژیانت.

تسونامی پۆڕن ژیانت دەگرێتەوە، سەرەتا لەژێر ڕوودا لەناو کۆئەندامی دەماریدا وەک بەردەوامبوونی ناڕێکی لە مێشکتدا.
پاشان تێکچوونی ناوخۆیی دەست دەکات بە دەرکەوتن لە دەرەوە بە شێوەی کێشەکانی تەندروستی دەروونی و جەستەیی.
لە کۆتاییدا، هەموو لایەنێکی ژیانت داپۆشێت.
کێشەت بۆ دروست دەکات لە خوێندندن و کارەکەت دا.
وەک شەپۆلە گەورەکان لە زەریای ژیاندا کە بەهۆی تێکچوون لەژێر ڕوودا دروست بوون، کاریگەری خووی پۆرنۆگرافییەکەت بەسەرتدا دێتە خوارەوە، بوونەکەت هەڵدەتەکێنێت.

ئامادەکردنی: دڵشاد محەمەد

گرنگترین هەونگاو بۆ وازهێنان لە خوەنهێنی و خوپێوەگرتنی بەرەڵاییەکان، گەڕانە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەی بە بۆچی دەست پێ د...
24/02/2025

گرنگترین هەونگاو بۆ وازهێنان لە خوەنهێنی و خوپێوەگرتنی بەرەڵاییەکان، گەڕانە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەی بە بۆچی دەست پێ دەکات.
"بۆچی ئەتەوێ ئەمە بکەیت؟"
زۆرینەی خەڵک هەڵوەستە لەسەر ئەم بابەتە ناکەن، بۆیە هەمیشە ئەنجامەکەی خوپێوەگرتنی بەرەڵاییەکانە.

وەرگێڕانی: کاوان کامەران
سەرچاوە: الواعي

شکستی ڕاستەقینە ئەوەیە چاوەکانت دابخەیت و پاشان وەختێک بیانکەیتەوە، خۆت لەنێو دۆڵێک لە دۆڵەکانی دۆزەخدا ببینیتەوە؛ جگە ل...
13/10/2024

شکستی ڕاستەقینە ئەوەیە چاوەکانت دابخەیت و پاشان وەختێک بیانکەیتەوە، خۆت لەنێو دۆڵێک لە دۆڵەکانی دۆزەخدا ببینیتەوە؛ جگە لەوە هەر کەوتن و نەگەیشتن بە ئامانجێکی دیکە لەم دونیایەدا، تەنیا هەڵە و داکەوتنێکە و هیچی تر.

ن: د. عبدالرحمن ذاكر الهاشمي
و: یووسف مەلا خەلیل

ئەو ڕێڕەوە دەمارییانەی مێشک کە دەزگای چێژ و داخوازیی مرۆڤ بەڕێوە دەبەن، هێندە سەرەتایی و ساویلکەن، توانای ئەوەیان نییە، ...
07/10/2024

ئەو ڕێڕەوە دەمارییانەی مێشک کە دەزگای چێژ و داخوازیی مرۆڤ بەڕێوە دەبەن، هێندە سەرەتایی و ساویلکەن، توانای ئەوەیان نییە، ئەو دیمەنە ڕووتە نوێیانەی ڕۆژانە لەسەر ڕووی شاشەکانەوە بەرچاوی دەکەون لە سێکسی ڕاستەقینە جیا بکەنەوە، بە جۆرێک، هەر گرتەیەکی سێکسی دەبینێت، لێی دەبێتە ئەزموونی سێکسێکی ڕاستەقینە و ئەوەی لەکن دەچەسپێت، کە خەریکی ئەزموونکردنی چێژی سێکسە بە شێوەیەکی واقیعی، بۆیە وردە وردە وای لێ دێت، ئەم سێکسە خەیاڵییە بکوژە وەپێش سێکسی پڕ لە بەرپرسیارێتی دەخات و لە واقیعدا تواناکانی دەپووکێنەوە!

بەپوختی: «پۆرن ئەو هاندەرە نائاساییە کە زۆرترین دۆپامین دەڕژێنێتە نێو مێشکی مرۆڤەوە، هەمیشە ئەویشی بە لاوە پەسەندترە وەک لە سێکسی واقیعی، ئاخر ئەو دۆپامینەی لە دونیای واقیعدا قەرارە دەربدرێت، توانای قایلکردنی ئەو داخوازییە دروستکراوە خەیاڵییەی نییە کە بە هۆی پۆرنەوە هاتووەتە ئاراوە.»

د. یووسف خەلیل

پێکهاتەی مێشک و پەیوەندی فەرمانی پەیوەندیدار بە بەکارهێنانی پۆرنۆگرافیمێشک لەسەر پۆرنۆگرافیسیمۆن کوهن، دکتۆرا ١؛ یورگن گ...
23/09/2024

پێکهاتەی مێشک و پەیوەندی فەرمانی پەیوەندیدار بە بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی
مێشک لەسەر پۆرنۆگرافی
سیمۆن کوهن، دکتۆرا ١؛ یورگن گالینات، دکتۆرا ٢،٣

گرنگی: لەو کاتەوەی پۆرنۆگرافی لە ئینتەرنێتدا دەرکەوتووە و بەردەستبووە، بەکارهێنانی ورووژێنەری سێکسیی بینراو زیادی کردووە و ملیۆنان بەکارهێنەری ئینتەرنێتی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. بە پشتبەستن بەو گریمانەیەی کە دەڵێت بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی لەگەڵ ڕەفتاری گەڕان بەدوای پاداشت و نوێبوون و ئالوودەیی لێکچوونی هەیە، ئێمە گریمانەی ئەوەمان کرد ڕەنگە گۆڕانکاری لە تۆڕی پێشەوەی مێشک لە بەکارهێنەرانی بەردەوامدا ڕووبدات.

ئامانج: بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئایا بەکارهێنانی بەردەوامی پۆرنۆگرافی پەیوەندی بە تۆڕی پێشەوەی مێشکەوە هەیە.

دیزاین، شوێن و بەشداربووان: لە توێژینەوەیەکدا کە لە پەیمانگای ماکس پلانک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری بەرلین ئەنجام درا، ٦٤ پیاوی تەندروست کە ڕێژەیەکی فراوانی بەکارهێنی پۆرنۆگرافییان تێدا بوو، بەشداربووان دانیان بەوەدا نا کە هەفتانە چەند کاتژمێرێک بەدیار ڤیدیۆ ئابڕووبەرانەکانەوە بەسەر دەبەن. لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە تەماشاکردنی دیمەنی ئابڕووبەرانە پەیوەندی بە پێکهاتەی دەماری و چالاکی پەیوەندیدار بە ئەرک و پەیوەندی فەرمانی و حاڵەتی پشوودانەوە هەبوو.

ئەنجامە سەرەکییەکان و پێوانەکان: قەبارەی مادەی خۆڵەمێشیی مێشک بە شێوازی مۆرفۆمەتری لەسەر بنەمای ڤۆکسڵ پێوانە کرا، بە وێنەگرتنی تیشکی موگناتیسی ٣-تێسلا (MRI).

ئەنجامەکان: توێژینەوەکەمان ئەوەی دەرخست کە پەیوەندییەکی نەرێنی بەرچاو هەیە لە نێوان کاتژمێرە ڕاپۆرتکراوەکانی پۆرنۆگرافی لە هەفتەیەکدا و قەبارەی ماددەی خۆڵەمێشی لە کۆدەیتی ڕاستدا (بەشێکی مێشکە) (P < .001. چالاکی فەرمانیی لە کاتی کاردانەوەی نیشانەی سێکسیدا لە پیوتامینی چەپ (P < .001) بە شێوەیەکی نەرێنی پەیوەندی بە کاتژمێرەکانی بەکارهێنانی پۆرنۆگرافییەوە هەبوو، واتە لە کاتی سێکسی ڕاستەقینەدا چالاکیی فەرمانیی کەمیکردووە و مێشک توانای ڕاستەقینەی لە دەردانی هۆرمۆنی چێژدا نەماوە.

دەرەنجام و پەیوەندیداری: لەم ساڵانەی دواییدا، نیشاندانی ناوەڕۆکی گرتەی ئابڕووبەرانە لە فیلم و ئینتەرنێتدا زیادی کردووە. لەبەر ئەوەی ئینتەرنێت ملکەچی هیچ ڕێسایەک نییە، بووەتە هۆکارێک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو گرتانە. وێنە ئابڕووبەرەکان لە هەژماری کەسەکەدا بەردەستن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، لە جیاتی کتێبخانە گەورەکان یان سینەما گشتییەکان! بۆیە، بەردەستبوون، هەرزانی و نەبوونی سانسۆر سەرنجی بینەرێکی زیاتری ڕاکێشاوە. بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە ٦٦٪‌ـی پیاوان و ٤١٪‌ـی‌ ژنان مانگانە سەیری دیمەنی ئابڕووبەرانە دەکەن لە ئینتەرنێتەوە. مەزەندە دەکرێت ٥٠٪‌‌ـی هەموو هاتنە سەر ئینتەرنێت پەیوەندی بە سێکسەوە هەبێت. ئەم ڕێژانە ئەوە دەردەخەن کە گرتەی ئابڕووبەرانە لە ئینتەرنێت چیتر کێشەیەکی کەمینە نییە، بەڵکوو شەپۆلێکی ئەخلاقیی بەرفراوانە کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگاکەمان هەیە.
(*بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش، ئەم دیاردەیە تەنها تایبەت نییە بە مرۆڤ؛ توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە مەیموونە نێرەکانی ماکاک وازیان لە خەڵاتی شەربەت هێناوە بۆ ئەوەی وێنەی کۆمی مەیموونە مێیەکان ببینن!)

دەرکەوتووە کە سەیرکردنی دیمەنە ئابڕووبەرەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر مرۆڤ هەیە. توێژینەوەیەکی سویدی کە لەسەر کوڕانی هەرزەکار ئەنجامدراوە دەریخستووە کە ئەو کوڕانەی ڕۆژانە سەیری ئەو جۆرە دیمەنانە دەکەن، زیاتر ئارەزووی ئەو لادان و شێوە نایاساییەکانی سێکس دەکەن، هەوڵی بەدیهێنانی دیمەنە ئابڕووبەرەکەیان داوە لە ژیانی ڕاستەقینەدا.
لەگەڵ ئەوەشدا کەمبوونەوەی ڕەزامەندی سێکسی و مەیلی جووتبوون پەیوەندی بە بەکارهێنانی زۆری پۆرنۆگرافیای ئینتەرنێتەوە هەیە. لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەن کە لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتدا ئەنجامدراوە دەریخستووە کە دەستگەیشتن بە پۆرنۆگرافی بە شێوەی ئۆنلاین شێوەی بەکارهێنانی ناچاریی بووە دوای 1 ساڵ لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت. گریمانەیەکیش هەیە کە دەڵێت پۆرنۆگرافی کاریگەری لەسەر ڕەفتار و ناسینی کۆمەڵایەتی بەکارهێنەرانی هەیە.

وەرگێڕانی: د. ڕابەر محمد

لە ڕێگای ڕادەستکردنیانەوە بە جیهانێکی نەزانراو، منداڵەکانتان گێل و گەمژە مەکەن.باشترین شت، هاوسەنگی و میانڕەوییە.بـــووژ...
18/07/2024

لە ڕێگای ڕادەستکردنیانەوە بە جیهانێکی نەزانراو، منداڵەکانتان گێل و گەمژە مەکەن.
باشترین شت، هاوسەنگی و میانڕەوییە.

بـــووژانـــەوە_Buzhanewe

ئەو شتانەی مرۆڤ تووشی حەپەسان دەکەن، زۆر زوو لە یادگەدا جێگیر دەبن و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە خەیاڵداندا دەمێننەوە.   فی...
14/07/2024

ئەو شتانەی مرۆڤ تووشی حەپەسان دەکەن، زۆر زوو لە یادگەدا جێگیر دەبن و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە خەیاڵداندا دەمێننەوە.

فیلمە ڕووتەکان لە ڕێگای داچڵەکاندنەوە زەفەرت پێ دەبەن، ڕێژەی داچڵەکاندنەکەی لە گشت داچڵەکانێکی دی زیاترە، بۆیە زووتر لە هەر زانیارییەکی دی فێریان دەبیت و لە هەموو یادەوەرییەکیش زیاتر لە هزردا دەمێننەوە.

ئەو وێنانەی لە سەرەتای تەمەنمانەوە بۆ یەکەمجار تووشی شۆکیان کردووین، زۆر جار قوتاربوون لێیان سەختە، بەڵام ئەرخەیان بە وەک چۆن شتەکانی دی بە پشتگوێخستنیان وردە وردە لە یادگەماندا کاڵ دەبنەوە، بە هەمان شێوەیش، ئەو دیمەنانە بە دوورکەوتنەوە لێیان، هێدی هێدی لامان دەسڕێنەوە.

د. یووسف خەلیل

بـــووژانـــەوە_Buzhanewe

ئاڵوودەبوویەکی پێشووتری پۆڕن دەنووسێت : زۆر بە دڵنیاییەوە دەتوانم ئەوە بلێم کە ئەو خەیاڵ و ئەندێشانەی دەربارەی دەستدرێژی...
08/07/2024

ئاڵوودەبوویەکی پێشووتری پۆڕن دەنووسێت :
زۆر بە دڵنیاییەوە دەتوانم ئەوە بلێم کە ئەو خەیاڵ و ئەندێشانەی دەربارەی دەستدرێژیی سێکسی و کوشتن و زەلیلکردن لە نێو مێشکمدا هاتوچۆیان دەکرد بە هیچ شێوەیەک پێش ئەوەی لە تەمەنی 18 ساڵیدا بکەومە نێو قوڕاوی تەماشاکردنی ڤیدیۆ ڕووتەکانەوە بوونیان نەبوو، کاتێکیش لە تەمەنی 22 ساڵیدا بۆ ماوەی پێنج مانگ وازم لە سەیرکردنی دیمەنە ڕووتەکان هێنا، هەموو ئەو ئەندێشە و خەیاڵانەی ناخم نەمان و، پاشان حەز و ئارەزووە سێکسییە سروشتییەکانی خۆمم بۆ گەڕانەوە. لە کاتی کەوتنە نێو داوی پۆڕن و ماددە بەدڕەوشتییەکان ئەوا بەردەوام پێویستت بە دیمەنی بەدڕەوشتی و قەدەغەکراو و ناسروشتی و قێزەونتری زیاتر و زیاتر دەبێت تاکو بگەیتە ورووژاندنی داواکراو.

لە سایتی (الواعي)ـیەوە وەرگیراوە
وەرگێڕانی : عەلـی تـارق

هەستەوەرەکان، چاو و دەست و گوێ، دەرگای چوونەژوورەوەی هاندەر و ورووژێنەرەکانی دەوروبەرن؛ بۆیە دەشێت لە سەرەتاوە تەنیا بین...
04/07/2024

هەستەوەرەکان، چاو و دەست و گوێ، دەرگای چوونەژوورەوەی هاندەر و ورووژێنەرەکانی دەوروبەرن؛ بۆیە دەشێت لە سەرەتاوە تەنیا بینینێک و دواتر سەیرکردن و ئینجا چاو بەرەڵاکردن لە ئاست هەمان شتدا، بەس بێت بۆ ئەوەی تا کۆتایی تەمەنت بە دەست ئالوودەبوونی ڕەفتارێکەوە، بە دەست خوویەکی وەڕزکەرەوە، یاخود کۆمەڵەی کاری خراپەوە، یانژی تێڕوانینی هەڵەوە، یاوەکو هەستی تێکچڕژاو و جەنجاڵ و شڵەقاوەوە، بناڵێنیت.

هەستی بینین، ئەم جۆرە کاریگەرییە دروست دەکات و بگرە زیاتریش.

چارەسەری پێغەمبەرانە بۆ ئەم دوورخستنەوەی کارلێک و تێکشڵەقانەکانی دەروونت: داخستنی چاوە لە ئاست کونجکۆڵی و هاروهاجییەکانی حەزی تەماشاکردندا.

گرووپی بووژانەوە

هێندێک لەوانەی دەستبەرداری ئالوودەبوونی دیمەنە ڕووتەکان دەبن، کاریگەرییە جەستەیی و دەمارییەکان لە قەبارەی خۆی زیاتر گەور...
29/06/2024

هێندێک لەوانەی دەستبەرداری ئالوودەبوونی دیمەنە ڕووتەکان دەبن، کاریگەرییە جەستەیی و دەمارییەکان لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورە دەکەنەوە؛ تەنانەت زۆر جار ترسان لە بەردەوامبوونی کاریگەرییە ئەندامی و جەستەییەکانی وەک: لاوازیی توانستی سێکسی، تێکچوونی دەمارەگوێزەرەوەی دۆپامین و پووکانەوەی بەشێک لە دەمارەخانەکان وا لە گەنجان دەکات، لە جاران زیاتر ڕاڕا و بێزار و ترساو بن؛ ئەمەیش مامەڵەیەکی خراپە لەگەڵ چارەسەری ئالوودەبووندا، چونکە ئەگەر ترسان لە کاریگەرییەکان بەم شێوەیە بەردەوام بێت و هەوڵێک بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر و ڕیشەییتر لەم بابەتەدا نەدرێت، ئینجا ئەمە خۆی دەبێتە حاڵەتێکی دەروونی و دیسان پێویستمان بە چارەسەر دەبێت.
ئەوەی وا لە ئێمەی بڕوادار دەکات واز لە تەماشاکردنی حەرام بێنین، تەنیا زیانی جەستەیی و کاریگەریی تەندروستی نییە، بەڵکو ترسان لە سزای خودا و بەدەستێهنانی ڕازیبوونی پەروەردگارە.

نووسینی: یووسف خەلیل

Address

Sulaimaniya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بـــووژانـــەوە_Buzhanewe posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram