
25/04/2025
🟢میتابۆلیزم چیە؟
(میتابۆلیزم ) بریتییە لە کارلێکی کیمیایی لە خانەکانی جەستەدا کە (خۆراک دەگۆڕێت بۆ وزە. )بۆ (ئەنجامدانی جووڵە و گەشەكردنی ئەندامانی لەش ) جەستە پێویستی بە وزەیە بۆ بەردەوام بون وە پڕۆتینە تایبەتەکان لە جەستەدا کارلێکە کیمیاییەکانی میتابۆلیزم کۆنتڕۆڵ دەکەن وە پاشەڕۆ زیادەكان دەكەنە دەرەوەی لەش بۆیە نابێت میتابۆلیزمی لەش خاوببێتەوە چونكە هۆكاری سەرەكی قەڵەوی بریتیە لەخاوبونەوەی میتابۆلیزمی لەش وە كۆمەڵێك خۆراك و كار هەیە بە خواردنیان و ئەنجامدانیان ئەم زیندەپاڵانە چالاك دەبێت و لەش دەتوانێت خۆی ڕێك بخاتەوە
لە كرنگترین خۆراكەكان
١- بیبەری تیژ
٢- قاوە
٣- زەنجەفیل یان زەنجبیل
٤- چای سەوز
٥- نیسك
٦- پاقلەمەنیەكان
٧- كەكاو
٨- ئاو
٩- هێلكە
١٠- پڕۆتینی پێویست بخورێت
١١- بڕۆكلی
ئەم كارانە زۆر باشن بۆ میتابۆلیزمی لەش
١- وەزشكردن و جوڵان
٢- نوستنی پێویست
٣- تەرك نەكردنی ژەمەكان
٤- زیادكردنی ماسولكەی لەش
٥- زیاد خواردنی خۆراكی تیژ
د. دیار محمد علی
دكتۆرا لە ڕاھێنانی بایۆکیمستری و میتابۆلیزم