24/09/2022
هێلکە بە سوورکراوی یان بە کوڵاوی ئامادە کرێت باشە؟
کامیان سوودی زیاترە؟!
ئەمە یەکێکە لەو پرسیارانەی زۆر دووبارە ئەبێتەوە.
لەڕووی بەهای خۆراکی هەردوو جۆری ئامادەکردنەکە یەک شتە و هەمان سوود ئەگەیەنن!
بەڵام لەبڕی چەوری و ڕێژەی وزە جیاوازیان هەیە!
بۆ نمونە یەک هێلکەی قەبارە مامناوەند
بە سوورکراوی بڕی ۹۰ کالۆری وزە و ۷ گرام چەوری تێدایە بەراورد بە
کوڵاوی بڕێ ۷۷ کالۆری وزە و ۵.۳ گرام چەوری تێدایە
بۆیە بە چ جۆرێک منداڵەکە پێی خۆشە بەو جۆرە بۆی ئامادە کە!
⚠زۆر کات دایک ئەبیستم ئەڵی زۆر هێلکەی پێ نادەم چونکە بەس بە سوورکراوی ئەیخوات ئەویش خراپە!یان ئەڵێ ئەترسم خراپ بێ! پێی وایە بەهای خۆراکی خۆی لە دەست ئەدا بە سوورکراوی!
لەکاتێکدا لە ڕووی زانستیەوە وانیە!
چونکە هێلکە سەرچاوەیەکی زۆر باشی پڕۆتینە و هەموو جۆرەکانی پڕۆتین بۆ لەش دابین ئەکات و هەروەها سەرچاوەیەکی گرنگی زۆربەی کانزا و ڤیتامینەکانە!
بۆیە پێویستە ڕۆژانە بدرێت بە منداڵ!
⚠لە ڕووی ئامادەکردنی بۆ منداڵ بە سوورکراوی لە کەمێک کەرە و زوو لا برێت لەسەر ئاگر باشە
چونکە زۆر منداڵ ئەبینم بەتایبەت خوار تەمەن ٤ ساڵ و ۲ ساڵ تەنها بەس سپێنە ئەخوات یا بەس زەردێنە ئەخوات کە لە سەرەتاوە بەس بە کوڵاوی پێی دراوە و ڕاهێنراوە!
بۆیە باشترە بۆی تێکەڵ کەیت و ڕا بێت هەردوو بەشی هێلکەکە بخوات
⚠زۆر گرنگە لەکاتی ئامادەکردنی ماوەیەکی زۆر لەسەر ئاگر دانەنرێت بەتایبەت لەکاتی کوڵان باشترە لە ٦ خولەک زیاتر دانەنرێت کەمتر بێت باشترە گەر منداڵەکە پێی ڕازی بێت بە نیمچە کوڵاوی بیخوات سوودی زۆرترە
چونکە بەشێک لە بەهای خۆراکی خۆی لە دەست ئەدات کە زۆر بکوڵێنرێ
یەکێک لەوانە ماددەی لوتینە (lutein) کە لە گەرمی زۆردا تێک ئەشکێنرێ کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندروستی چاو و لەناو بردنی تیشکی سەر بەخۆ لە لەش کە زیان بە خانەکانی لەش ئەگەیەنێت!
د.پەری احسان زەنگەنە
پزیشکی پسپۆڕی مناڵان
#خۆراک #زانیاری #تەندروستی
#مناڵ #پزیشک
#پزیشکی
#صحة #تغذية #
#تەندروستی #خۆراک #زانیاری #پزیشکی #پزیشک