Hiwa Ahmed Ali

Hiwa Ahmed Ali ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و تێگەیشتن و لێهاتوی ئێوەیە لە بواری هۆشیاری تەندروستی دا

08/05/2026

زنجیرە بەرنامەی "هۆشاری تەندروستی " بەرنامەیەکی هۆشیاریە هەر جارەو باس لە حاڵەتێکی باو دەکات لە کەرتی تەندروستیدا کە لە کۆمەڵگادا هەیە ، کە زۆر جار لەبری قازانج زیان بە نەخۆش یان پرۆسەی چارەسەرکردن دەگەیەنێت .

بەندە وەکو خاوەنی بیرۆکە و پێشکەشکاری بەرنامەکە ، بەرنامەی سێیەمان کە باس لە هۆشیاری سەردانی کردن و ڕەچاوکردنی نەخۆش دەکات لە دوای نەشتەرگەری .

بەهیواین بتوانین هۆشیاری خۆمان و هاوڵاتیانمان لە شار و وڵاتماندا بگەیەنینە لوتکە لە کەرتی تەندروستیدا تاوەکو بتوانین ڕێڕەوی چارەسەرکردن بە شێوازێکی زانست و سەردەمیانە بێت .

بەهیوای سەلامەتی بۆ نەخۆش و هاوەڵی نەخۆشمان .

لەپێناو دابینکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی بۆ نەخۆش و سەردانیکەران، خ*لێکی چڕی "فریاگوزاری سەرەتایی" بۆ کارمەندانی بەشی ...
08/05/2026

لەپێناو دابینکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی بۆ نەخۆش و سەردانیکەران، خ*لێکی چڕی "فریاگوزاری سەرەتایی" بۆ کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری کڕیار و پێشوازی تاوەری تەندروستی سمارت ئەنجامدرا.

لە کاتی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا، ستافەکانمان ڕاهێنراون بۆ:
✅ ناسینەوەی خێرای نیشانەکانی جەڵتەی دڵ و مێشک.
✅ ئەنجامدانی CPR و بوژانەوەی دڵ.
✅ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی خنکان و لەهۆشخۆچوون.
✅ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخی دەروونی کەسوکاری نەخۆش و چەندین بابەتی گرنگی تری فریاگوزاری

بەندە وەکو ڕاهێنەری فریاگوزاری سەرەتای کۆرسەکەمان بۆ گروپی یەکەم بە پایاند گەیاند، چرکەکان لای ئێمە جیاوازی دروست دەکەن.

هیوا احمد علی
ڕاهێنەری فریاگوزاری سەرەتای
هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتی لەبواری ڕاهێنان.

بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی  View Group بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان بەندە وەکو ڕاهێنەری سەنتەری هۆشیاری HAC،بەڕێوبەر KO.Service بۆ ڕ...
26/02/2026

بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی View Group بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان بەندە وەکو ڕاهێنەری سەنتەری هۆشیاری HAC،بەڕێوبەر KO.Service بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان کۆرسێکی دوو ڕۆژە بۆ سەرپەرشتیاران و بەڕێوبەری بەشەکان و کارمەندانی سەلامەتی لە کۆمپانیای Aggreko بۆ بەرهەمهێنانی وزە (کە کۆمپانیایەکی بەریتانیا و لقی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە ) لە کەمپی کۆرمۆر لە قادرکەرەم بەڕێوەچوو .

سەرباری تازەترین زانیاریە زانستیەکان دەربارەی فریاگوزاری سەرەتای، شایەنی باسە هەر یەک لە بەشداربوان توانیان بە کرداری هەر یەک لە بابەتەکانی فریاگوزاری ئەنجامبدەن .

خ*لەکە لەلایەن ڕاهێنەری فریاگوزاری "هیوا احمد علی " هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بواری ڕاهێنان وترایەوە.

کۆرسەکە لە هەردوو بەرواری 16و 17 ی مانگی 2 دا بەڕێوەچوو بە دوو گروپی جیا کە بەشداربوانی کۆرسەکە لە نەتەوە و کەلتوری جیاوازەوە بەشداربون ، کۆرسەکە بە زمانی ئینگلیزی پێشکەشکرا .

پاش تێپەربونی بەشداربوان بە هەڵسەنگاندنی پێش و پاش خ*لدا بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێشکەش کرا .

پێشکەش کردنی کۆرسی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خوێندکارانی کۆلێژی کچانی یونایتد ساینس (United Science Colleges) بە هەماهەنگی ...
15/01/2026

پێشکەش کردنی کۆرسی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خوێندکارانی کۆلێژی کچانی یونایتد ساینس (United Science Colleges)
بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای کاس لە تاوەری تەندروستی سمارت .

شایەنی باسە خ*لەکە ماوەی 5 هەفتە دەخایەنێت و خوێندکاران بە شێوازی تیۆری و کرداری بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتای جێبەجێ دەکەن و دوای تێپەڕاندنی هەڵسەنگاندی پاش خ*ل ، هەریەکیان دەبنە خاوەن بڕوانامەی فریاگوزاری سەرەتای .

بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی  View Group بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان بەندە وەکو ڕاهێنەری سەنتەری هۆشیاری HAC،بەڕێوبەر KO.Service بۆ ڕ...
03/10/2025

بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی View Group بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان بەندە وەکو ڕاهێنەری سەنتەری هۆشیاری HAC،بەڕێوبەر KO.Service بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان کۆرسێکی دوو ڕۆژە بۆ سەرپەرشتیاران و بەڕێوبەری بەشەکان و کارمەندانی سەلامەتی لە کۆمپانیای Aggreko بۆ بەرهەمهێنانی وزە (کە کۆمپانیایەکی بەریتانیا و لقی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە ) لە کەمپی حەسیرە لە کەلار بەڕێوەچوو .

سەرباری تازەترین زانیاریە زانستیەکان دەربارەی فریاگوزاری سەرەتای شایەنی باسە هەر یەک لە بەشداربوان توانیان بە کرداری هەر یەک لە بابەتەکانی فریاگوزاری ئەنجامبدەن .

خ*لەکە لەلایەن ڕاهێنەری فریاگوزاری "هیوا احمد علی " هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بواری ڕاهێنان.

کۆرسەکە لە هەردوو لە بەرواری 27و 28 ی مانگی 9 دا بەڕێوەچوو بە دوو گروپی جیا گروپێکان بە زمانی ئینگلیزی و گروپێکیان بە زمانی کوردی .

پاش تێپەربونی بەشداربوان بە هەڵسەنگاندنی پێش و پاش خ*لدا بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێشکەش کرا .

بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای  View Group بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان بەندە وەکو ڕاهێنەری سەنتەری هۆشیاری HAC، کۆرسێکی چوار ڕۆژە ب...
13/08/2025

بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای View Group بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان بەندە وەکو ڕاهێنەری سەنتەری هۆشیاری HAC، کۆرسێکی چوار ڕۆژە بۆ سەرپەرشتیاران و بەڕێوبەری بەشەکان و کارمەندانی سەلامەتی لە کۆمپانیای دەرمانی Pioneer بەڕێوەچوو لە سلیمانی .

سەرباری تازەترین زانیاریە زانستیەکان دەربارەی فریاگوزاری سەرەتای شایەنی باسە هەر یەک لە بەشداربوان توانیان بە کرداری هەر یەک لە بابەتەکانی فریاگوزاری ئەنجامبدەن .

خ*لەکە لەلایەن ڕاهێنەری فریاگوزاری "هیوا احمد علی " هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بواری ڕاهێنان.

پاش تێپەربونی بەشداربوان بە هەڵسەنگاندنی پێش و پاش خ*لدا بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێشکەش کرا .

ببە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری هۆشیاری تەندروستی پۆلێکی تر لە ڕاهێنەر لە بواری فریاگوزاری سەرەتای پێگەیەندرا.کۆرسی پێگەیاند...
10/08/2025

ببە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری هۆشیاری تەندروستی پۆلێکی تر لە ڕاهێنەر لە بواری فریاگوزاری سەرەتای پێگەیەندرا.

کۆرسی پێگەیاندنی ڕاهێنەر لە بواری فریاگوزاری سەرەتای کە 20 کاتژمێری خایاند بە پایان گەیش بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر"هیوا احمد علی " هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بواری ڕاهێنان .

بە هیوام بەشداربوان بتوانن لە دونیا کرداری دا زۆرترین زانیاری و لێهاتوی بە شێوازێکی ستاندار بەکاربهێنن لە کاتی ڕوداو کارەساتەکاندا .

مژدە مژدە 🎤🎤بۆئەو ئارەزومەندانەی دەیانەوێت ببن بە راهێنه‌رى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی.ئەنجامدانی پرۆگرامی  پێگەیاندنی ڕاهێنە...
31/07/2025

مژدە مژدە 🎤🎤

بۆئەو ئارەزومەندانەی دەیانەوێت ببن بە راهێنه‌رى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی.

ئەنجامدانی پرۆگرامی پێگەیاندنی ڕاهێنەران لەبواری فریاگوزاری سەرەتایی نزیک بوەتەوە پەلە بکە خۆت تۆمارەکە ببە بەڕاهێنەرێکی کارامە:
پڕۆگرامی
General Principle of the Training of Trainer (TOT of First Aid )

سه‌نته‌رى هۆشیارى ته‌ندروستى پرۆگرامێکی ناوازەی راهێنانى راهێنه‌ران (Training of Trainers ) تایبه‌ت به ‌بنه‌ما سه‌ره‌كى و گشتى یه‌كانى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی ده‌كاته‌وه‌ ، بۆ ئه‌و به‌شداربووانه‌ى كه‌وا ده‌یانه‌وێت وه‌ك راهێنه‌رى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی كاربكه‌ن.

ئامانجى سه‌ره‌كى خ*ل📤🎯🎯:
په‌ره‌پێدانى شاره‌زایی و لیهاتوویی هاوڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی له‌رێگاى پێگه‌یاندنى راهێنه‌رى باوه‌رپێكراوه‌وه‌.

كێ ده‌توانێت به‌شدارى بكات🤷‍♂️؟

1.هه‌موو خوێندكاران و ده‌رچووانى كۆلێجه‌ پزیشكى و ته‌ندروستیه‌كان (كۆلێجى پزیشكى,ددان,ده‌رمانسازى,په‌ره‌ستیارى,تەندروستی كۆمه‌ڵ,زانستى تاقیگه‌یی).
2.هەموو ئەو کەسانەی کەوا لە شوێنە گشتیەکاندا کاردەکەن و دەیانەوێت ببنە ڕاهێنەرێکی فریاگوزاری سەرەتای .
3.ڕاهێنەری مەلەوانگەکان
4. دایک و باوک کە دەیانەوێت ژیانی منداڵەکانیان پارێزراوبێت لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا .
هەموو ئارەزوو مەندێک کەوا خواستی بوون بە ڕاهێنەری هەیە لەبواری فریاگوزاری سەرەتایدا.

⏰⏰ماوه‌ى خ*له‌كه‌:بیست (20) کاتژمێر ده‌خایه‌نێت و بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ و
رۆژانه‌ لە کاتژمێر 8 بەیانی بۆ 4ی ئێوارە
لە بەروارەکانی 7و8و9ی مانگی8 \2025 بەڕێوە دەچێت.

به‌شداربوو چى به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟
له‌كۆتایی خ*له‌كه‌دا به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌شداربوو بروانامه‌ى باوه‌رپێكراوى سه‌نته‌رى هۆشیارى ته‌ندروستى پێده‌به‌خشرێت له‌گه‌ڵ پاكێجێكى تایبه‌ت به‌ خ*له‌كه‌,هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ ئه‌ندامى سه‌نته‌رى هۆشیارى ته‌ندروستى.

🏠 شوێنى خ*له‌كه‌:
سه‌نته‌رى هۆشیارى ته‌ندروستى,دووسایدى چوارچرا, نهۆمی سێ .

پەلەبکە ناوتان تۆماربکەن چونکە بەشداری کردن سنوردارە .
بۆزانینی نرخی بەشداریکردن نامە بنێرە بۆ پەیج یان پەیوەندی بکە

شێوازی پێدانی تێچوی پرۆگرامەکە
دەتوانن بە شێوازی کاش ڕاستەوخۆ لە ئۆفیسی سەنتەری هۆشیاری تەندروستی
یان بە شێوازی کارتی بانقی لە ڕێگاری
FIB ئەم ژمارەیەی 07740881237

تێبینی :پاش ناردنی تێچوی پرۆگرامەکە بە شێوازی کارتی بانقی پێویستە وێنەی پسوڵەکە بەشێوەی نامە بنێرێتەوە بۆ پەیجی سەنتەری هۆشیاری تەندروستی .

بۆ ناو تۆمارکردن ئەم لینکەی خوارەوە پڕ بکەرەوە و بە زوترین کات پەیوەندیت پێوەدەکرێت :

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSc16w-ge6vyveDUTJJz67HrmovCMQPimPCdAv4idmXL4NLuvw/viewform?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR7Qoz25sPRu_mZ3r57ZaIJyKqwBbvZ4YXsanVlaTfNbDGxGa1pgAHy1FaHDKg_aem_ya7idxN8kD6JZF5_b7FrqQ

07/07/2025

ئەم منداڵە لەپڕ بوراوەتەوە! پێویستە لەم کاتەدا چی بکەیت تا هۆشی بۆ بگەڕێتەوە؟!

"بورانەوە" ئەو حاڵەتەیە کە دەکرێت زۆرجار لە کەسانی چواردەوەرمان ڕووبدات بەهەر هۆکارێك .. لەم کاتەدا چۆن لە سەلامەتی کەسەکە دڵنیادەبیتەوە یارمەتی دەدەیت تا هۆشی بۆ بگەڕێتەوە؟

ڕاهێنەر " هیوا احمد علی " - هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە فریاگوزاری سەرەتایی.




Address

Sulaimaniya
46001

Telephone

+9647502081148

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hiwa Ahmed Ali posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share