دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama

دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama دکتۆرا(بورد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.
07738765606

میزڵدانی فرەچالاک واتە فرەگرژبوونی خۆنەویستانەی ماسوولکەکانی میزڵدان بەتایبەتی پێش ئەوەی میزڵدان پڕمیز بێت، واتە کاتێک ب...
21/04/2026

میزڵدانی فرەچالاک واتە فرەگرژبوونی خۆنەویستانەی ماسوولکەکانی میزڵدان بەتایبەتی پێش ئەوەی میزڵدان پڕمیز بێت، واتە کاتێک بڕێکی کەم میز لە میزڵدان هەبێت گرژبوونی خۆنەویستی ماسولکەکانی میزڵدان روودەدات و کەسەکە ناچاردەکات بڕوات بۆ توالێت بۆ میزکردن.
میزڵدانی فرەچالاک واتە کومەڵێک نیشانە کە پێکەوە پێی دەڵێن کۆنیشانەی میزڵدانی فرەچالاک کە پێک دێت لە سێ نیشانەی سەرەکی:
• هەستکردن و پێویستیی چوون بۆ توالێت بەشێوەیەکی خێرا (هەستێکی زۆر توند بۆ میزکردن)
• زۆر دووبارەکردنەوەی میزکردن لە ماوەی شەو و رۆژدا
• رانەگرتنی میز و تکانی میز بەسەر جلی ژێرەوە تاوەکو کەسەکە دەگاتە توالێت
میزڵدانی فرەچالاک کاردەکاتە سەر کوالێتیی ژیانی کەسی تووشبوو و وادەکات کەسەکە نەتوانێت بچێت بۆ میوانی، گەشت یان بۆنەکان چونکە هەموو نیوکاتژمێرێک یان کاتژمێرێک پێویستی بە توالێت هەیە. بەمەش کاردەکاتە سەر باری دەروونیی چارەخواز و ئاڵۆزبوونی کەسایەتیی نەخۆشەکە.
هۆکارەکانی میزڵدانی فرەچالاک:
• هۆکاری نەزانراو
• بەرکەوتنی دەمارەکانی میزڵدان بە زەبر یان نەخۆشیی دەماری
• شەکرە
• گیران یان تەسکبوونەوەی میزەڕۆ
• بەردی میزڵدان
• گرێی میزڵدان

چارەسەرەکانی میزڵدانی فرەچالاک:
• دەرمان: زۆرجار چارەخواز بەوەرگرتنی دەرمان باش دەبێت
• بۆتۆکس: ئەمەش لەڕێگەی هەناوبینی میزڵدان بەدەرزی دەدرێت لە ناوپۆشی میزڵدان
• چالاککردنی دەمارەکانی میزڵدان بە ئامێرێک لەژێر پێستەوە
• نەشتەرگەریی میزڵدان: دووبارە بنیادنانەوی میزڵدان و گۆڕینی رێڕەوی میزکردن
🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁

د. هەردی تارق زەنگەنە
پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات
نەزۆکی پیاوان ولاوازی جنسی
07704999002

چەمچەمەاڵ
تەلاری تەلاری پزیشکی نالی

゚ #تەسکبوونیحالب #لاوازجنس ゚

20/04/2026

دانەبەزینی ھێلکە گون (undesended te**is)

🔥بریتیە لە شکستی پرۆسەی دابەزینی هێلکە گون لە سکەکەلێنەوە بۆناو تورەکەی گون .

🔥 هێلکەگونەکان سەرەتا لەناو سکەکەلێندا دروست دەبن پاشان بە پرۆسەیەک وردە وردە دادەبەزن بۆ ناو تورەکەی گون ئەم پرۆسەیە بەتەواوی لە ماوەی دووگیانی و لەناو مناڵدانی دایک دا روودەدات ھەر ھەڵەیەک لەم پرۆسە ورد و ئاڵۆزەدا رووبدات یەک ھێلکە گون یاخود ھەردووکیان ناگەن بە جێگەی پێویست کە ناو تورەکەی گونە .

🔥ئەو ھۆکارانەی کە ئەگەری روودانی دانەبەزینی ھێلکە گون زیاد دەکەن
⁃ لەدایک بوونی منداڵی پێشوەختە واتە (نەبەکام).
⁃ کەمی کێشی منداڵ لەکاتی لەدایک بووندا .
⁃ منداڵی دوانە .
⁃ سستی گەشەی کۆرپەلە لە منداڵدانی دایک دا.
⁃ بوونی پێشینەی خێزانی گوونی دانەبەزیوو.
⁃ بوونی ھەندێک نەخۆشی زکماکی بۆ نمونە مەنگۆلی (Down syndrome ).
⁃ خواردنەوەی کھول لەماوەی دووگیانیدا لەلایەن دایکی دووگیانەوە.
⁃ دایکی جگەرەکێش یاخود بەرکەوتەی دووکەڵی جگەرە.

🔥نیشانەکانی ( چۆن بیناسینەوە )
⁃ نەبینین یاخود ھەست نەکردن بە تاکێک یاخود ھەردوو ھێلکە گون لەپاش لەدایک بوون بە دەست لێدان .

🔥ماکەکانی هێلکە گونی دانەبەزیوو بریتیە لە:
⁃ نەزۆکی .
⁃ شێرپەنجەی گوون .
⁃ سوڕانی گوون .
⁃ فتقی لاموسەڵان.
⁃ بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بە ھێلکە گونی دانەبەزیوو .
🌟واتە ئەگەر هێلکە گونی دانەبەزیوو پشتگوێ بخرێ ئەکرێ ھەرکامێک لەم بارانەی سەرەوە دروست بکات .

🔥چارەسەر

⁃ پێویستە راستەوخۆ پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزومیزەرۆ منداڵەکە ببینێ.
⁃ دواتر بەدوای ھێلکە گونەکەدا بگەرێـن بە پشکنین تاکو جێگەکەی ئەزانرێ و جۆرێ دانەبەزینەکە دەست نیشان دەکرێ.
⁃ ئەگەر ھێلکە گونی بەجێماو لە تورەکەی گونەوە نزیک بێت بۆ نمونە لە بن راندابێت ئەوا ئەتوانرێ چاوەرێی دابەزینی بکرێ بەسروشتی .
⁃ لەم کاتانەدا زۆرجار گونی دانەبەزیوو بە شێوەیەکی خۆرسک دادەبەزی پاش لەدایک بوون تاکو تەمەنی (سێ مانگی) .
⁃ ژمارەیەکی کەمی ھەتاکو تەمەنی یەک ساڵی خۆی دادەبەزێ ..» واتە دوای ٣ مانگی ئەگەری بە خۆرسک دابەزینی کەمە بەڵام ھێشتا ئەتوانرێ چاوەرێ بکرێ خۆی داببەزێ تاکو تەمەنی ١ساڵی .
⁃ ئەگەر ھێلکە گونی دانەبەزیوو دووربێت بۆ نمونە لەناو سکدا بەجێمابێت یاخود نەتوانرێ شوێنەکەی بدوزرێتەوە یاخود پوکابێتەوە ئەوا پەنا دەبرێتە بەر ھەناوبینی و نەشتەرگەری .

🔴 تێ بی نێ : زۆرترین کاتی چاوەروانکراو بۆ دابەزینی ھێلکە گونی دانەبەزیوو بە خۆرسکی بریتیە لە(( ١٨ مانگ)) واتە ساڵێک و ٦ مانگ ئەگەر تا ئەوکاتە دانەبەزی پێویستە بە نەشتەرگەری داببەزێنرێ بۆ ناو تورەکەی گون.( واتە نابێ بە ھیچ جۆرێ لە ١٨ مانگ زیاتر دوابخرێ.
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

☀دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

☀دکتۆرا(بورد)لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

☀دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال والضعف الجنسی.
F.K.B.M.S MB.Ch.B

07738765606

゚ #تەسکبوونیحالب #لاوازجنس ゚

19/04/2026

چۆن خۆمان بپارێزین لە بەردی گورچیلە؟؟
🔴ئاوخواردنەوەی بەردەوام لە بیست و چوار کاژێر, سێ بۆ چوار لیتر ئاو.
🔴چارەسەرکردنی توشبوون و هەوکردنی میزەڕۆ.
🔴چارەسەرکردنی تەسک بوونی ڕێڕەوی میزەڕۆ.
🔴دوکەوتنەوە لەو خواردنانەی ئۆگزالاتی زۆر تێدایە وەکو چەرەزات و سپێناخ.
🔴خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە خوێی چێشت و خواردنی سوێر.
دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە ومیزەڕۆو میزڵدان و پڕۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی جنسی.

07704999002

゚ #لاوازجنس #تەسکبوونیحالب ゚

چارەخوازێکی خەڵکی شوڕش/قادرکەرەمیەکان بە هۆی ئازارێکی زۆری قەبرغەی ڕاستی سەردانی کردین،پاش پشکنین دەرکەوت بەردێکی ٦ملیم ...
18/04/2026

چارەخوازێکی خەڵکی شوڕش/قادرکەرەمیەکان بە هۆی ئازارێکی زۆری قەبرغەی ڕاستی سەردانی کردین،پاش پشکنین دەرکەوت بەردێکی ٦ملیم دابەزیوەتە ناو بۆری حالبی ڕاستی
چارەسەرو ڕێنمای پێویستمان بۆی ئەنجامدا
بەردەکەی فڕێ دا
الحمدالڵە

زۆربەی ئەوچارەخوازانەی بەرد دادەبەزێتە ناو بۆری حالبیان پێویستیان بەنازور نیە بەڕێنمای و چارەسەری گونجاو خۆیان بەردەکە فڕێ ئەدەن

دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama

07704999002

゚ #تەسکبوونیحالب #لاوازجنس

16/04/2026

دابەزینی بەرد لە گورچیلەوە بۆناو بۆری حالب پاشان بۆ میزڵدان و پاشان بۆ دەرەوەی لەش.
دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama
07704999002
゚ #لاوازجنس #تەسکبوونیحالب ゚

چارەخوازێکی خەڵکی چەمچەماڵی خۆشەویست سەردانی کردین گورچیلەی چەپی لە ناچەی حەوزیدا دروستبووە بەردێکی قەبارە ٧ ملیم دابەزی...
13/04/2026

چارەخوازێکی خەڵکی چەمچەماڵی خۆشەویست سەردانی کردین
گورچیلەی چەپی لە ناچەی حەوزیدا دروستبووە
بەردێکی قەبارە ٧ ملیم دابەزیبووە ناو بۆری حالبی چەپی
دوای وەرگرتنی ڕێنمای پێویست و چارەسەری گونجاو بەردەکەی فڕێ دا
الحمداللە
زۆربەی ئەو چارە خوازانەی بەرد دادەبەزێتە ناو بۆری حالبیان پێویستیان بە نازور نیە و بە ڕێنمای و چارسەری گونجاو بەردەکە فڕێ دەدەن
دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama
07704999002
゚ #تەسکبوونیحالب #لاوازجنس

کوردی/عربیتەسک بوونی کونی چوک(زەکەر)لە منداڵانداهۆکارەکان:-⚫زگماکی⚫خەتەنکردنی ناڕێک واتە هەندێ جار لەکاتی خەتەنە کردن کو...
13/04/2026

کوردی/عربی

تەسک بوونی کونی چوک(زەکەر)لە منداڵاندا
هۆکارەکان:-
⚫زگماکی
⚫خەتەنکردنی ناڕێک واتە هەندێ جار لەکاتی خەتەنە کردن کونی زەکەر بریندار ئەبێت و دەبێتە هۆی برین و پاشان تەسک بوون.
⚫دروستبوونی هەستیاری کونی زەکەر بە ئامۆنیا بەهۆی دایبی و میزەوە بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن.بەکتریا یوریا تێک دەشکێنێ بۆ ئەمۆنیا پاشان ئەمۆنیا هەستیاری دروست دەکات بۆ کونی چوکی منداڵ.
⚫بەرکەوتنی میکانیکی و خشانی کونی زەکەر(چوک)بە دایبی و پاشان بریندار بوون و پاشان تەسک بوون.

نیشانەکانی:-
🔴ئازار و سوتانەوە لەکاتی میزکردندا.
🔴زوو زو میزکردن
🔴خواربوون یان بەرەو سەرەوە ئاڕاستەی تەوژمی میزکردن
🔴زوو زوو هەوکردنی میزەڕەۆا
🔴پەستان ئەکات بۆ میزکردن و تەوژمی میزی باریکە
🔴خورانی ناو چوک و کونی چوک.
🔴هەندێک جار میزکردنی لائیرادی.
🔴هەبوونی دڵۆپە خوێن دوای میزکردن.

🔶چۆن دەست نیشان ئەکرێت.
کاتێک منداڵ گەورە دبێت نیشانەکانی تێبینی دەکرێت لەلایەن دایک و باکەوە پاشان پزیشک بە پشکنینی سەرجێگای دەتوانێت دەستنیشانی بکات.

🔵چارەسەر بریتییە لە نەشتەرگەری فراوانکردنی کونی چوک کەنزیکەی پێنج خولەک دەخایەنێت.
==================
هل تعلم ما هو تضيق فتحة البول عند الأطفال ؟
هي احدى المشاكل الشائعة عند الأطفال وتكون أعراضها على النحو التالي:
*ضعف في دفع البول
*حكة في مقدمة الفضيب
*ألم عند التبول
*تبول لا إرادي
*التهابات بولية متكررة
*نقاط من الدم بعد التبول

🔹 تضيق فتحة البول عند الأطفال الذكور

◽ تُعد حالة تضيق فتحة الإحليل الخارجية من الحالات الشائعة التي تراجعنا في عيادة المسالك البولية، وهذا التضيق قد يكون منذ ولادة الطفل أو يحدث بعد عملية الطهور، وغالبًا بعد عملية الطهور.
◽ولا يكتشف الأهل هذه المشكلة إلا بعد أن يكبر الطفل وتبدأ أعراض التضيق تظهر عليه، مثل البول الرفيع وصعوبة في التبول مع ألم عند التبول، وقد يؤدي إلى أن يمسك الطفل ذكره بعد التبول نتيجة الألم.
◽هذا الضيق يعتبر من أهم الأسباب لالتهابات المسالك البولية لدى الأطفال، وكذلك تدرر اللا إرادي عند الأطفال نتيجة تهيج المثانة، وهذا قد يؤدي إلى تدهور عمل الكلى نتيجة ارتجاع البول إذا أُهمل المريض.
*علمًا أن عملية فتح تضيق فتحة الإحليل جدًا بسيطة وتتم في خمس دقائق تقریبا.

دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پڕۆستات و میزڵدان و نەزۆکی پیاوان و لاوازی جنسی
07704999002

゚ #تەسکبوونیحالب #لاوازجنس ゚

08/04/2026


゚ #تەسکبوونیحالب #لاوازجنس ゚

07704999002

02/04/2026

چارەخوازێکی خەڵکی شۆڕش--قادرکەرەمیەکان سەردانی کردین سێ بەرد لە گورچیلەی دا
هەبووو بە قەبارەی 5ملم و7ملم و 9ملم
ببووە هۆکاری ئازاری توندی ناوبەناو

بە ئامێری ناوبینی نەرمی بۆری حالب و گورچیلە و بەکارهێنانی لەیزەر بۆیمان چارەسەرکرد

بۆچی ئامێری ناوبینی نەرمان هەڵبژارد؟؟
چونکە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە سەڵامەتەو چارەخواز دوای نەشتەرگەریەکە ئه توانێ بڕواتە ماڵەوە و بچێتە سەر ئیش و کارەکانی خۆی
دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama
0770 499 9002
゚ #لاوازجنس #تەسکبوونیحالب ゚

چارەخوازێکی خەڵکی چەمچەماڵی خۆشەویست سەردانی کردین ئازاریکی زۆری قەبرغەی چەپی هەبوو پاش پشکنین دەرکەت بەردێکی 7ملیم دابە...
31/03/2026

چارەخوازێکی خەڵکی چەمچەماڵی خۆشەویست سەردانی کردین ئازاریکی زۆری قەبرغەی چەپی هەبوو پاش پشکنین دەرکەت بەردێکی 7ملیم دابەزیوەتە ناو بۆری حالبی چەپی

پاش پێدانی ڕێنمای و چارەسەری گونجاو الحمداللە بەردەکەی فڕێدا

زۆربەی ئەو چارە خوازانەی بەرد دادەبەزێتەناو بۆری حالبیان پێویستیان بەنازور نیەو تەنها بەڕێنمای و چارەسەر خۆیان بەردەکە فڕێ ئەدەن

دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama
07704999002

゚ #تەسکبوونیحالب #لاوازجنس

25/03/2026

عمليه تفتيت حصاه كلى يمنى كبيره الحجم بطول 16 ملم داخل الكلى اليمنى وعن طريق فتحه الادرار فقط دون اي اثر خارجي وتحويل الحصىوه الى رمل وسحبه وامكانيه ارساله الى الفحص الكيمائي لمعرفه نوع الحصاه وذالك
بواسطه ناظور الكلى المرن والليزر واخراج المريض بعد عده ساعات للمنزل !!

تعد عمليه ناضور الكلى المرن والليزر الاحدث والاكثر امانا على مستوى العالم حيث نتجنب فيها احداث ثقب الجسم وثقب الكلى وتجنب احتماليه حدوث نزيف داخلي ومضاعفات خطيره اخرى .

دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama
دكتوراه (بورد) لجراحة الكلى والمسالك البولية والبروستات والعقم والضعف الجنسي

العنوان : چەمچەماڵ

رقم الحجز:
0770 499 9002

゚ii ゚ #لاوازجنس #تەسکبوونیحالب

گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات؟؟🔴ئەو هۆکارانەی ئەگەری دروست بوونی گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات زیاد دەکەن؟؟🔹تەمەن:هەڵکشانی تەمەن بەتای...
24/03/2026

گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات؟؟

🔴ئەو هۆکارانەی ئەگەری دروست بوونی گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات زیاد دەکەن؟؟
🔹تەمەن:هەڵکشانی تەمەن بەتایبەتی دوای تەمەنی پەنجا ساڵی.
🔹هەبوونی پێشینەی خێزانی گرێی شێرپەنجەی پڕۆستات.
🔹ڕەچەڵەک و نەتەوە:واتە ئەوکەسانەی ڕەش پێست و ڕەشتاڵەن ئەگەری دروستبوونی گرێی شێرپەنجە زیاترە تیایاندا.
🔹بۆماوە: واتە ئەوجینانەی بەرپرسن لە گرێی شیرپەنجەی پڕۆستات و لە باوانەوە دەگوێزرێنەوە بۆ وەچەکانیان.
🔹جگەرە کێشان
🔹قەڵەوی و پارێزگاری نەکردن لە کێش ڕێکی لەش و وەرزش نەکردن.
🔹توش بوون بە نەخۆشیە سێکسیە گواستراوەکان.

⚫نیشانەکانی
🔸زوو زوو میزکردن
🔸هەبوونی خوێن لەگەڵ میز یان تۆواودا.
🔸لاوازبوونی تەوژمی میز
🔸پچڕپچڕبوونی تەوژمی میز
🔸هەستکردن بەئازار و سوتانەوە لەکاتی میزکردندا.
‌🔸ئازار لەکاتی ئاوهاتنەوەدا.
🔸هەندێ جار لەدەستدانی کۆنتڕۆڵکردنی میزکردن.

🔵چۆن دەستنیشان دەکرێت؟؟
☀پشکنینی پڕۆستات بە پەنجە لەڕێگەی کۆمەوە.
☀پشکنینی خوێن بۆ(PSA) وە بەرزی ڕێژەی (PSA).
☀پشکنینی وێنەی موگناتیسی پڕۆستات.
☀وەرگرتنی نمونە لە پڕۆستات و ناردنی نمونەکان بۆ پشکنینی شانەزانی.

♠چارەسەریەکان بۆگرێی شێرپەنجەی پڕۆستات
♦نەشتەرگەری لابردنی هەموو پڕۆستات.
♦چارەسەر بە هۆرمۆن.
♦چارەسەر بە تیشک.
==============================

☀دکتۆر هەردی طارق زەنگەنە

☀دکتۆرا(بورد)لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزو میزەڕۆ پرۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی.

☀دکتورا(بورد)فی الامراض جراحة المسالک البولية و عقم الرجال والضعف الجنسی.
F.K.B.M.S MB.Ch.B

07704999002
چەمچەماڵ
تەلاری نالی

#پڕۆستات
#گرێ

#شێرپەنجە
#تۆواویخوێناوی ゚ii ゚ #لاوازجنس #تەسکبوونیحالب

Address

Sulaimaniya
46001

Telephone

+9647738765606

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to دکتۆر هەردی طارق حمە - Dr.Hardi Tariq Hama:

Share

Category