28/08/2025
🔶مەترسی بالووکەی دامێن چی یە بۆ خانمان؟
دکتۆرە خێڵان کریم بەرزنجی Dr.Khellan Kareem Barzinji
پسپۆڕی نەشتەرگەری ونەخۆشی یەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی چاودێری دووگیان
M.B.Ch.B. H.D.G.O
📍سلێمانی،شەقامی تووی مەلیک ،سەروو فولکەی کاوە،تەلاری زەیتوونی پزیشکی ،نهۆمی زەمین
بۆ پەیوەندی وناو تۆمارکردن
07710152469☎️
🔸بالووکەی دامێن :یەکێکە لە نەخۆشی یە سێکسی یەگوازراوەکان کەتووشی کۆئەندامی زاووزێ دەبێت ،،بەهۆی چەند جۆرێک لەڤایرۆسی HPV .
🔶نیشانەکانی :
🔸کەسی تووش بوو هەست بە بوونی چەند برینێک دەکات زۆر جار وەک گۆشتی زیادە دەردەکەون لەسەر پێستی دەرەوەی ئەندامی زاووزێ،ڕەنگ و شێوەی ئەم برینانە جیاوازن سپی یان قاوەیی …هەندێک جار بەشیوەی دەنکۆڵەی جیا جیا و دوور لەیەک دەردەکەون وەهەندێ جار پێکەوە دەلکێن و گەورە دەبن.
ئەگەری هەیە ئەم برینانە لەدەورووبەری کۆم ،،یان لەناو کەناڵی زێ دا دروست ببن.
🔸🔸زیانەکانی:
👈خورانی شوێنی بالوکەکە.
👈ئازارو سووتانەوە.
👈برینداربوون وخوێن بەربوون لەکاتی بەریەک کەوتن.
👈شێرپەنجە…ڤایرۆسی بالووکە چەندین جۆری هەیە ،تەنها چەند جۆرێکی ئەگەری هەیە لەداهاتوودا ببنە هۆکاری شێرپەنجە،ئەمیش بەهۆی ئەوەی کە ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی گۆرانکاری لە خانەکانی لەش دا و دوای چەند ساڵێک دەبێتە شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی ملی مناڵدان.
🟡خۆپاراستن:
1-هەوڵبدرێت بەرگری لەش بەرز بکرێتەوە بە بەکارهێنانی دەرمان،بە دوورکەوتنەوە لەجگەرە کێشان و سترێس.
2-کۆندۆم بەکار بهێنرێت.
3-کووتان (لقاح )بکرێت دژی ڤایرۆسەکە،ئەمە باشترین ڕێگای خۆ پارێزی یە لەووڵاتە پێشکەوتووەکان بەکاردێت.
4-باشر وایە ئەو خانمانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن ،سەردانی پزیشک بکەن تاپشکنینی پێش وەختەی شێرپەنجەیان بۆ بکرێت لەکاتی خۆی دا .
هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان🌼