تەندروستی و ژیان

تەندروستی و ژیان تایبەت بە ڕێنمایی و ڕۆشنبیری تەندروستی گشتی

28/02/2025
جەژنتان پیرۆز و ساغ و سەلامەت بن #ضحى
15/06/2024

جەژنتان پیرۆز و ساغ و سەلامەت بن
#ضحى

ئەو خۆراکانەی کە هۆرمۆنی گەشە لە منداڵان زیاد دەکەن و یارمەتی بەرز بوونی باڵا دەدەن
19/05/2024

ئەو خۆراکانەی کە هۆرمۆنی گەشە لە منداڵان زیاد دەکەن و یارمەتی بەرز بوونی باڵا دەدەن

ئەو خۆراکانەی دژی شێرپەنجە دەجەنگن
17/05/2024

ئەو خۆراکانەی دژی شێرپەنجە دەجەنگن

زۆر کەس ڕیکلامی هەندێ دەرمانم بۆ دەنێرێت وەک شڕووب و جڵ و حەب و دەرزی، کە گوایە چارەسەری هەموو نەخۆشیەکانی ئێسک و جومگە ...
26/03/2024

زۆر کەس ڕیکلامی هەندێ دەرمانم بۆ دەنێرێت وەک شڕووب و جڵ و حەب و دەرزی، کە گوایە چارەسەری هەموو نەخۆشیەکانی ئێسک و جومگە دەکات، دەڵێ بە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ئازاری ئێسک و جومگەکانت دەکەی!
هەرچەند ساڵانی پێشتریش لەسەر ئەو بابەتەم نووسیوە، بەڵام بیرهێنانەوە هەر باشە.
پێش هەمووشتێک ئەوە بزانن کە زیاتر لە ٢٠٠ جۆر نەخۆشی جومگەو ئێسک و ڕۆماتیزم هەیە، ئەگەر ووتیان بەو دەرمانە کۆتایی بە ئازارەکانی جومگەو ئێسک و فەقەرات و ئینزیلاق و…. هتد بهێنە دەبێ پێمان بڵێ کام جۆر لەو ٢٠٠ جۆرە چارەسەر دەکات؟
با نەخۆشی سەوەفان (داخورانی جومگە)وەک نموونە وەرگرین کە زۆر باوەو نزیکەی سەدا حەوت(٧٪)ی خەڵک تووشی دەبێت، ئەوە بزانن کە هیچ دەرمانێک لە کوڕەی زەوی نەدۆزراوەتەوە بەتەواوەتی سەوەفان چاک بکاتەوە، واتا دەتوانین بڵێین سەوەفان یەکێکە لەو نەخۆشیانەی دەکرێ ئازارو ناڕەحەتیەکەی کۆنتڕۆڵ بکەی نەک بتوانی بە عیلاج کڕکڕاگەو ئێسکی داخوراو چاک بکەیتەوە!
وەک چۆن تا ئێستا هیچ عیلاجێک بۆ چاکبوونەوە لە شەکرە درووست نەکراوە بەڵکو عیلاجی شەکرە تەنها کۆنتڕۆڵی نەخۆشیەکە دەکات تا کەسەکە چاوو دڵ و دەمارەکان و ئەندامەکانی تری بەهۆی شەکرەوە خراپ نەبێ و پارێزراوبێت.
ئێمە وەک دکتۆر هەمیشە بە نەخۆش دەڵێین کە ئەو دەرمانانە یا ئەو ڕێنمایی و شێوازی ژیانکردن و هەڵسوکەوتی ڕۆژانە یا ئەو وەرزشە یا ئەو دەرزی جومگەیە بۆ ئەوە دەکەین تا نەخۆشیەکە کۆنتڕۆڵبێت و زیاتر پەرە نەستێنێ و بتوانی بە کەمترین ئازارو ناڕەحەتی لەگەڵ نەخۆشیەکە بڕۆی..

نموونەیەکی تر انزلاق و داخورانی دیسکی بەینی فەقەرەکانە، کە نزیکەی سەدا پێنج (٥٪) خەڵک پێیەوە دەناڵێنن، ئەو نەخۆشانە ئەوەندەی سوود لە وەرزشکردن و خۆپارێزی و ڕێنماییەکان وەردەگرن کەمتر بە عیلاج باشدەبن!

نموونەیەکی تر نەخۆشی درێژخایەنی ڕۆماتیزمەی درێژخایەن (Rheumatoid Arthritis) کە نزیکەی سەدا یەک (١٪) ی خەڵک تووشی دەبێت، نەک ناتوانین بۆ هەمیشە چارەسەری بکەین، بەڵکو کۆنتڕۆڵ کردنیشی زۆر کارێکی زەحمەتە، دەبێ عیلاجێکی وای بۆ دیاری بکەی جومگەو پەنجەکانی خوار نەبن و نەخۆشیەکە پەرە نەستێنێت بۆ دڵ و سییەکان و جگەرو گورچیلەو چاوی، بەو هەموو عیلاجە کۆن و تازەو بایۆلۆجیەی کە زۆر زەحمەت دەست دەکەوێ و نرخەکەی سەدان بەڵکو هەزاران دۆلارە، لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشیەکە کە زۆر پەرە بسێنێ بەوانەشەوە زەحمەت کۆنتڕۆڵ دەبێ!
ئاخر تۆ بێ ی بە نەخۆشێکی سەوەفان یا ڕۆماتیزمی درێژخایەن بڵێ ی بەو دەرمانە یا بەو جێڵە یا بەو ژەهری دووپشکە کۆتایی بە ئازاری جومگە بێنە وەک ئەوە وایە بە دارلاستیک ڕووبەڕووی هێرشی ڕەوەگورگێک ببیەوە!

لەکۆتایی دا دەڵێم ئێمە وەک مسوڵمان خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا لە سورەتی نەحل پێمان دەفەرموێ گەر شتێکتان لە دینەکەتان نەزانی ئەوە پرسیار لە شارەزایان بکەن(فسئلوا اهل الذکر ان کنتم لاتعلمون)دەتوانین بەو پێوەرەش بڵێین ئەگەر شتێکتان لەڕووی پزیشکییەوە نەزانی پرسیار لە شارەزایانی ئەو بووارە بکەن، پێش ئەوەی بچن کۆڵێک پارە بە عیلاجێک بدەن کە گوایە فڵان کەس بەکاری هێناوەو چاک بووە، یا بەقسەی کەسێک بیکڕی کە هیچ شارەزاییەکی لەو بوارەدا نییەو تەنها وەک معامەلەیەک کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکات و لە سۆشیاڵ میدیا شاخ و باڵی لێ دەڕوێنێ تا بیکڕی!

12/10/2023

04/10/2023

Address

Sulaimaniya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەندروستی و ژیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تەندروستی و ژیان:

Share

Category