نۆرینگەی سێتوان

نۆرینگەی سێتوان health

ڕەمەزانتان پیرۆز
28/02/2025

ڕەمەزانتان پیرۆز

16/01/2025

حەوت کردار مێشکت وێران دەکات

ڤایرۆسە نوێیەکەی چینHuman Metapneumovirus (HMPV) ‏ ‎د.سەرخێڵ ئاراز‎پسپۆڕی تەندروستی گشتی /نەخۆشیە درماکان*ڤایرۆسێکە کە د...
08/01/2025

ڤایرۆسە نوێیەکەی چین
Human Metapneumovirus (HMPV) ‏

‎د.سەرخێڵ ئاراز
‎پسپۆڕی تەندروستی گشتی /نەخۆشیە درماکان

*ڤایرۆسێکە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سوکی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان کە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە.
ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠١ لە هۆڵەندا دەستنیشانکرا لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان مرۆڤەکانەوە بڵاودەبێتەوە.

نیشانەکانی HMPV بریتین لە ئازاری جەستە کۆکە و تا و گیرانی لووت.
هەناسە توندی .
نەخۆشییەکە لەزۆربەی تەمەنەکان دەردەکەوێت بەتایبەت ئەوکەسانەی ئاستی بەرگری جەستەیان لاوازە.
ئەم ڤایرۆسە کەدەگاتە سیەکان نەخۆش توشی هەناسە تەنگی دەکات، بەشێک لەو نەخۆشانە بۆ چارەسەر پێویستیان بە نەخۆشخانەدەبێت، تائێستا ڕێژەی مردن بەم ڤایرۆسە لاوازە.

بۆچی لە چین حاڵەتەکان بەرز دەبنەوە؟

هاوشێوەی زۆرێک لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، لە کۆتایی زستان و بەهاردا زۆرترین چالاکی هەیە، لەبەر ئەوەیە کە ڤایرۆسەکان لە سەرمادا باشتر دەژین و بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە چونکە خەڵک زیاتر لە ژوورەوە دەمێننەوە.
لە باکووری چین، بەرزبوونەوەی ئێستای HMPV هاوکاتە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما کە پێشبینی دەکرێت تا مانگی ئازار بەردەوام بێت.

لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی نیوەگۆی باکوور، لەنێویاندا ڤایرۆسەکە بڵاوە بەڵام سنووردار نەکراوە بە چین
بەڵام پێدەچێت زیادبوونی بڵاوبوونەوەکە زیادبوونی ئاسایی وەرزی بێت کە لە زستاندا دەبینرێت.

زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە ئەمریکا و بەریتانیا دەریدەخەن کە ئەم وڵاتانەش لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تووشی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی HMPV بوون.

خۆپارێزی گشتی ستاندارد
وەک بەستنی دەمامک لە شوێنە قەرەباڵغەکان، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی لەو شوێنانەی کە دەکرێت ئەگەر مرۆڤ مەترسی زیاتری هەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی توندتر بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆسی هەناسەدانەوە، پاکوخاوێنی باشی دەستەکان
و وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

کۆمەڵێک هەنگاو بۆ زیادکردنی سوتانی چەوریلە دوای تەمەنی چل ساڵی ڕێژەی سوتانی چەوری ناو جەستە  کەم دەبێتەوە کە ئەمەش  دەبێ...
27/12/2024

کۆمەڵێک هەنگاو بۆ زیادکردنی سوتانی چەوری

لە دوای تەمەنی چل ساڵی ڕێژەی سوتانی چەوری ناو جەستە کەم دەبێتەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی زۆری کێش و قەڵەوی؛ لە هەمان کاتدا هۆکارێکە بۆ دانەبەزینی کێش لە کاتی ڕێجیمدا؛ بێگومان هۆکاری تریش هەیە بۆ کەمبونەوەی ڕێژەی سوتانی چەوری جەستە و پێشتر بڵاوکراوەتەوە.

کۆمەڵێک گۆڕانکاری و هەنگاوی گرنگ هەیە کە دەبنە هۆی زیادبونی ڕێژەی سوتانی چەوری، دكتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئەو هەنگاوانەی خستوەتەڕو.

1. وەرزش بە تایبەت وەرزشی (strenghts exercise) وەک بەرزکردنەوەی ئاسن، پاسکیل سواری، شاخەوانی، زومبا، سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا، هەفتەی دوجار بۆ سێ جار، گەر توانای ئەوەت نەبو ئەوە ڕاکردن و ڕۆیشتن بەپێ بەخێرایی ڕۆژانە بۆ ماوەی كاتژمێر و نیوێک یان زیاتر بژاردەیەکی تەندروستە.

2. خواردنەوەی چای سەوز یان قاوەی سەوز بێ شەکر ڕۆژانە دو بۆ سێ کوپ، بەڵام بە ڕۆژ، چونکە شەوانە دەبێتە هۆی تێکچونی خەو.

3. زیادکردنی بەهارات لەناو خواردندا وەک بیبەری تون، زەنجەبیل، زیرە، زەردەچەوە، کەم کردنەوەی بڕی خوێی چێشت.

4. هێشتنەوە جەستە بە شێداری لە ڕێگای خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لە نێوان ژەمەکان و خواردنی سەوزە و مێوەی کەم کالۆری کە دەوڵەمەندن بە ئاو.

5. خەوی تەندروست: نوستن بە قوڵی شەوانە بۆ ماوەی حەوت بۆ هەشت كاتژمێر، دورکەوتنەوە لە شەونخونی و خەوی ڕۆژ.

6. خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵیەکان ڕۆژانە؛ گرنگی دان بە خواردنی ماددە پڕۆتینەکان و چەورییە بە سودەکان و دور کەوتنەوە لە خواردنی کاربۆهێدارتی سادەی بەرهەمێنراو بە بڕی زۆر یان نەخواردنیان گەر توانرا.

7. کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و سترێس گەر بتوانرێت.

8. دورکەوتنەوە لە نەخواردنی ژەمە سەرەکییەکان دروستوایە کە سێ ژەمی تەندروست بخورێت، بەڵام لە قاپی بچوک و بە بڕی کەم: تەنانەت ڕۆژوی زانستیش یەکێک لە کێشەکانی ئەوەیە ڕێژەی سوتانی چەوری و زیندەچالاکی کەم دەبێتەوە گەر بێتو بە بەرەوامی هەمو ڕۆژێک پەیڕەو بکرێت بۆ ماوەیەکی دور و درێژ.

نۆرینگەی سێتوان،،، سلێمانی - گەڕەکی سێتوان.
13/12/2024

نۆرینگەی سێتوان،،، سلێمانی - گەڕەکی سێتوان.

نەخۆشی کۆلێراو  هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی - خواردن و خواردنەوەیەك، کە پیسبووبێت بە میکرۆب یان بەکتریای (viblro cholera)- پ...
27/08/2024

نەخۆشی کۆلێراو هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی

- خواردن و خواردنەوەیەك، کە پیسبووبێت بە میکرۆب یان بەکتریای (viblro cholera)
- پیسبوونى ئاوى خواردنەوە بە پاشەڕۆى مرۆڤ، کە لە میكرۆبی جۆراوجۆر پێکهاتووە.
- چوونە ژوورەوەى بەکتریاکە راستەوخۆ لە رێگەى بەکارهێنانى شتى پیس بۆ ناودەم.
- گواستنەوەی لە رێگەی مێشوولەوە، لە شوێنێکی پیسبووەوە بۆ کەلوپەل و خۆراك.

رێگەکانی خۆپارێزی لە تووشبوون بەم نەخۆشییە :

- پاک و خاوێنی لە ئاوی خواردنەوە و پاککردنەوەی تانکی ئاوی خواردنەوەی ماڵ.
- دەستشۆردنی بەردەوام بەتایبەت پێش نانخواردن، یان ئامادەکردنی خۆراک .
- پاک ڕاگرتنی کەل و پەل و بەکار نەهێنانی کەل و پەلی کەسی توشبوو.
- کوڵاندنی گۆشت و بەروبوومە ئاژەڵییەکان.
- شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە خوێ و ئاوی پاک.
- دوورکەوتنەوە لە خۆراکی دەرەوە و خۆراکی سەردانەپۆشراو.

کۆیە..  ئافرەتێک بەیەک  سک  حەوت منداڵی بوو.لەشاری كۆیە ئافرەتێك بە یەك سك حەوت منداڵی بوو، هەر هەموویان سەلامەتن.بەپێی ...
25/08/2024

کۆیە.. ئافرەتێک بەیەک سک حەوت منداڵی بوو.

لەشاری كۆیە ئافرەتێك بە یەك سك حەوت منداڵی بوو، هەر هەموویان سەلامەتن.

بەپێی هەواڵی میدیاكان لە نەخۆشخانەی فێركاری شەهید دكتۆر خالید ژنێك بە یەك سك حەوت منداڵی بوو.

باس لەوەش دەكرێت لەو حەوت منداڵە پێنجیان كوڕن و دووانیان كچن و تەندروستی هەموویان باشە.

بۆچى لەکاتى خەودا توشى راچڵەکین و لەرزین دەبین...پزیشکێکى پسپۆڕ لە بوارى زانستى ئازار و بێهۆشکارى باس لە چەند هۆکارێک دە...
22/08/2024

بۆچى لەکاتى خەودا توشى راچڵەکین و لەرزین دەبین...

پزیشکێکى پسپۆڕ لە بوارى زانستى ئازار و بێهۆشکارى باس لە چەند هۆکارێک دەکات دەبنە هۆى راچڵەکین و لەزرین لە خەودا و کۆمەڵە رێنماییەکیشى خستوەتەڕو تا لەم حاڵەتانە بەدوربین.

دکتۆر، هەڤین کەمال، پسپۆڕ لە زانستى ئازار و بێهۆشکارى بڵاویکردوەتەوە؛ لە 70%ـی خەڵک توشی راچڵەکین و لەرزین دەبن لەکاتی خەودا، راچڵەکین و لەرزین لەکاتی خەودا لە ئەنجامی گرژبونی ماسولکەکانەوە رودەدەن بەشێوەیەکی لا ئیرادی کاتێک کەسەکە بێ ئاگایە.

ئەو پزیشکە دەڵێت: ئەم حاڵەتانە لە هەمو جەستەدا رودەدات، بەڵام هەندێک جار تەنها قۆڵەکان و قاچ دەگرێتەوە ھەندێک جاریش کەسەکە لەوانەیە دەنگێکی لێوە بێت یان بقیژێنێت، لە هەندێک حاڵەتیشدا کەسەکە لەخەو ھەڵدەستێنێت و ھەستی کەوتنەخوارەوەى لا دروست دەکات.

رونیکردوەتەوە کە زۆرێک لە توێژینەوەکان دەڵێن: ئەم جوڵە و لەرزینە لەئەنجامی خاڵیبونەوەی بارگەی کارەبایە لە دەمارەکاندا، کە بەشێوەی سیگناڵ بۆ مێشک دەڕوات و مێشکیش بە شێوەی جوڵەیەک دەریدەبڕێت .

ھەتا ئێستا ھۆکاری تەواوی ئەم کێشەیە نەزانراوە ، بەڵام ھەندێک تیۆری ھەیە کە دەڵێت: لەوانەیە بەھۆی ئەم ھۆکارانە بێت:

- دودڵی و سترێس :
ئەو شێوازی ژیانەی ئەمڕۆکە پیایدا تێپەڕدەبین و پڕە لە سترێس و دڵەڕاوکێی و دوودڵی و ماندویی زۆر، کاریگەریەکی زۆری ھەیە لەسەر کاتی پشودان و خەوتنمان، لەبەرئەوەی سترێس و شڵەژانی باری دەرونی مێشکمان بە ئاگایی دەھێڵێتەوە، کە ئەمەش وا دەکات مێشک سیگناڵی کارەبایی بنێرێت بۆ دەمار و ماسولکەکان، ئەمەش دەبێتە ھۆی راچڵەکین و گرژبون .
- بەکارھێنانی زۆری وریاکەرەوەکان :

کافایین و نیکۆتین کاریگەرییان ھەیە لەسەر توانای لەش بۆ خەوتن بە شێوەیەکی سروشتی، یاخود توانای مانەوە لەخەودا بۆ کاتی پێویست ئەم وریاکەرەوانە وادەکەن کە مێشکی مرۆڤ پشوی تەواو نەدات و نەچێتە قۆناغی خەوی قوڵەوە .

- ئەنجامدانی وەرزش :
رونە وەرزش کاریگەرییەکی باشی لە چالاککردنی لەش و جەستە هەیە، بەڵام ئەنجامدانی لەکاتێکی دڕەنگی ئێواراندا و نزیک کاتی خەو، وادەکات جەستە نەتوانێت پشو بدات لە کاتی خەودا، ئەمەش دەبێتە ھۆی راچڵەکین و لەرزین .

-ھەندێک خوی خراپی خەوتن :
ھەندێک خوی خراپ پێش خەوتن یاخود لەکاتی خەوتندا ، بۆ نمونە ؛ خەوی ناڕێک و پچڕ پچڕ، دڕەنگ خەوتن، بەکارھێنانی ئامێری زیرەک پێش خەوتن ئەمانە ھەموی ھۆکارن بۆ راچڵەکین لە کاتی خەودا .

چۆن خۆمان بپارێزین ؟
بونى ئەم حاڵەتە مانای ئەوە نییە ئەو کەسە نەخۆشە، بە ھەندێک گۆران لە شێوازی ژیانیدا، دەتوانرێت راچڵەکین و گرژی کەمبکرێتەوە ئەمەش ھەندێک ئامۆژگارییە بۆ کەمکردنەوەی لەرزین و راچڵەکینی کاتی خەو:

- دوربکەوە لە کافایین :
بەتایبەت لە کاتی پێش خەودا، کە تەحفیزی مێشک دەکات و وادەکات مرۆڤ بە ئاگا بێت، ھەر بۆیە دەبێت کەمبکرێتەوە بە رێژەیەکی بەرچاو. باشترە ئاو و چا روەکیەکان بخورێت لەو کاتەدا.

- دوربکەوە لەئەنجامدانی وەرزش بەشەو :
وەرزشکردن کارێکی بەسودە، بەڵام ئەنجامدانی لە کاتی شەودا و نزیک کاتی خەو، ئەگەری گرژبونی ماسولکەکان زیاد دەکات و ئەمەش راچڵەکین زیاد دەکات لە کاتی خەودا، باشترە وەرزش لە بەیانیان زودا ئەنجامبدرێت و لەژێر تیشکی خۆردا، کە ئەمە وادەکات خاوبونەوەی ماسولکەکان زیاتر بێت لە کاتی پێش خەوداو خەویش قوڵتر بێت

sarchawa knn

03/08/2024
LAROCHEPOSAYدژەخۆرشێدارکەرەوەغسول
31/05/2024

LAROCHEPOSAY
دژەخۆر
شێدارکەرەوە
غسول

لای ئێمە بە 14هەزار دینارە.دژە ئارەقکردنەوەی Driclor
31/05/2024

لای ئێمە بە 14هەزار دینارە.
دژە ئارەقکردنەوەی Driclor

Address

Sulaimaniya

Telephone

+9647701434651

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆرینگەی سێتوان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram