باشترین دکتۆر و چارەسەری نەخۆشی The Best Doctor and Disease Treatment

  • Home
  • Iraq
  • Sulaymaniyah
  • باشترین دکتۆر و چارەسەری نەخۆشی The Best Doctor and Disease Treatment

باشترین دکتۆر و چارەسەری نەخۆشی  The Best Doctor and Disease Treatment هاوکاری ئێوە دەبین بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست

تەندروستیی سلێمانی ئەم فۆتۆیانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: 16 موکێش، هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێشمان بۆ چارەخوازێکی تەمەن ...
22/07/2025

تەندروستیی سلێمانی ئەم فۆتۆیانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: 16 موکێش، هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێشمان بۆ چارەخوازێکی تەمەن 29 ساڵی کوڕ دەرهێناوە

وەزارەتى تەندروستیى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا تۆمارکردنى چەند حاڵەتێکى تاى خوێنبەربوونى راگەیاند....
25/04/2025

وەزارەتى تەندروستیى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا تۆمارکردنى چەند حاڵەتێکى تاى خوێنبەربوونى راگەیاند....

ئێمە گەڕاینەوە بە دەسپێکێکی نوێیەوە....نوێگەری و بەرەوپێشچوونەکانی زانستی پزیشکی و تەندروستی لای ئێمە ببینە و چارەسەری ک...
25/04/2025

ئێمە گەڕاینەوە بە دەسپێکێکی نوێیەوە....

نوێگەری و بەرەوپێشچوونەکانی زانستی پزیشکی و تەندروستی لای ئێمە ببینە و چارەسەری کێشە تەندروستیکانت بزانە لە ⚕️💊🔬

#نوێبوونەوە
#پزیشک #دەرمان #چارەسەر #کوردستان


25/01/2025

ئەوە دوژمنانی ڕیخۆڵە بزانە کە زیانی بۆی هەیە....

لەتیف رؤوف
پسپۆری چارەسەرکردنی نەخۆشی بە خۆراک

زانیاریکی گرنگ کە پێویستە هەموو کچان و ژنان بێزانن!تۆپەڵبوونی خوێنە لە ماوەی سوڕی مانگانەی ئافرەتاندا.........لە خوارەوە...
10/01/2025

زانیاریکی گرنگ کە پێویستە هەموو کچان و ژنان بێزانن!

تۆپەڵبوونی خوێنە لە ماوەی سوڕی مانگانەی ئافرەتاندا.........

لە خوارەوە خوێنەری بابەتەکە بن ⬇️

ئاگاداری ئەم دوو حاڵەتە ترسناکە بن ⚠️• لە ماوەی مانگێکدا نۆ حاڵەتی دروستبوونی ئاوی سپی چاوم بینیوە بەهۆی بەکارهێنانی دەر...
09/01/2025

ئاگاداری ئەم دوو حاڵەتە ترسناکە بن ⚠️

• لە ماوەی مانگێکدا نۆ حاڵەتی دروستبوونی ئاوی سپی چاوم بینیوە بەهۆی بەکارهێنانی دەرزی تێکەڵە.
تکایە بۆ چارەسەری پەتایەکی کاتیی خۆتان توشی نەخۆشییەکی هەمیشەیی مەکەن.

• لە ماوەی مانگێکدا سێ حاڵەتی سوتانی تۆڕەی چاوم بینیوە بەهۆی بەکارهێنانی لەیزەری دەستی منداڵ.

دکتۆر ماکۆک محەمەد
پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو


#پزیشک #دەرمان #چارەسەر #کوردستان #چاو

تێگەیـــــشتن لە شەکرزۆر جار بەشێوەیەک باس لە شەکر دەکرێت وەک ئاماژەیەک بۆ مەرگێــــکی حەتمی، وە هەندێ جار وەک ژەهری سپی...
22/12/2024

تێگەیـــــشتن لە شەکر

زۆر جار بەشێوەیەک باس لە شەکر دەکرێت وەک ئاماژەیەک بۆ مەرگێــــکی حەتمی، وە هەندێ جار وەک ژەهری سپی وێنــــا کراوە. بەڵام ئەمە لەڕاستـــیدا تێگەیشتنێکی نازانستیە لە شەکر. کەوایە ئایا شەکر ژیـــانە یاخود مەرگـــە؟ ئەگەر زۆر بە سادەیی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە ئەتوانیـــن بڵێن شەکر هەم ژیانە،وە هــەم مەرگیشە. ژیانە بەو مانایە لەشی ئێمە بە بێ شەگر توانای بەردەوامی نابێت، لە هەمان کاتا مەرگێکـــی هێواشە ئەگەر بەشێوەیەکی ناتەندروست بەکاری بهێنیـــن.
شـــەکرەکان(کاربۆهایدرایت) چین؟

کە دەڵێن شەکر تەنها مەبەستمان لەو شەکرە نیە کە ڕۆژانە لە خواردنەوەی چاو شیرینەمەنیەکان بەکاریدێنین، بەڵکو ئەمانیش بەشێکن لەشەکر (کاربۆهایدرایت )وەک پێکهاتەیەکی کێمایی باسی لێوە دەکەین.
شەکرەکان، بەشێوەیەکی گشتی دەکرێن بە دوو بەشەوە:ـ
یەکەم/ شەکرە سادەکان، وە ئەمانیش لە دوو بەش پێکدێن، شەکری تاکەسەکەرایدەکان وەک گلوکۆز، گالاکتۆز لەگەڵ فرەکتۆز.
وە شەکرە جووتە سەکەرایدەکان، وەک شەکری •سوکەرۆز( شەکری چا)کە لە دوو شەکری سادە پێکدێت ئەوانیــــش گلوکۆز و فرەکتۆز
•لاکتۆز (شەکری شیر) / کەلە گلوکۆز و گالاکتۆز پێکهاتووە

دووەم/ شەکرە ئاڵۆزەکان :ـ
وەک نیشاستەی ڕووەکەکان کە لە یەکگرتنی چەند گلوکۆزیک پێکدێ، شەکرە ئاڵۆزەکان جگە لە گلوکۆز مادەی خۆراکی بەسوودیش لە پێکهاتەکانیاندا هەیە، وەک ڕیشاڵەکان،ڤیتامینەکان وە مادە کانزاییەکان
بەشێوەیەکی گشتی سەرچاوەی هەموو شەکرەکان ڕووەکە.
لەشی مرۆڤ و شەکر :ـ
لەشی مرۆڤ پێویستی بە ووزەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ژیان و چالاکیەکانی ڕۆژانەی ڕابپەڕێنێت. %55-60 ی ئەم ووزەیە لەڕێگەی شەکرەوە وەردەگرێت، وەلەناو خوێنی مرۆڤ بەبەردەوامی دەبێت شەکری گلۆکۆز هەبێت، ئەویــــش بەڕێژەی ۷٠_۱٠٠ ملگم شەکر بۆ هەر سەدلیتر خوێن، کە ئەم ڕێژەیە دوای نانخواردن بەرزتریــــش دەبێتەوە، وە تەنانەت ئەگەربۆ ماوەی چەند سەعاتێکیش خواردن نەخۆین ئەم ڕێژەیە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا نایە چونکــــە لەش خۆی شەکر خەزن دەکات لە شێوەی گلایکۆجین بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست بەکاریبهێنێت.
دەبەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا:ـ
هایپۆگلایسیـــمیا( کەمی شەکر لە خوێنا) خۆی نەخۆشی نیە، بەڵام ڕەنگە نیشانەی هەندێ نەخۆشی تر ، یان بەکارهێنانی هەندێک دەرمان، خوارنەوەی زۆری ئەلکهۆل، یان برسێتی بۆ ماوەیەکی زۆر بێت.
نیشانەکانی//
بەو پێیەی تاکە سەر چاوەی سەرەکی ووزە بۆ مێشکی مرۆڤ شەکری گلوکۆزە بۆیە زۆربەی نیشانەکانی بەهۆی باش ئیشنەکردنی مێشکەوە ڕوودەدەن وەک
* بێهێزی
* کەم تەرکیزی
* عەرەقکردنەوە
* ماخۆلان و توڕەبوون
* گۆڕانی هەلسوکەوت، تێکچوونی قسەکردن
* لەهۆش خۆچـــوون
* گەشکە
* مردن

گلایسیمیک ئیندێک glycemic index(GI) {ئاماژەی شەکرێتی):ـ
ئێمە ووتمان شەکر سەرچاوەی ژیانە ، وە لە هەمان کاتا باسی ئەوەمان کرد کە ڕەنگە سەرچاوەی مەرگێکــــی هێواشیش بێت. بۆ ئەوەی بزانین کام جۆرەی شەکر (کاربۆهایدرات) باشـــــە،وە کامەشیان خراپەکەیە ئەبێت بزانین گلایسیمیک ئیندێک چیە؟
گلایسیمیک ئیندێکس//
ژمارەیەکە لە نێوان 0-100، کە پێمان دەڵێ ئەو شەکرانەی کـــە دەیخۆین چەندە بەخێرایی گلۆکۆزی خوێنمان بەرز دەکاتەوە. واتە لە ڕێگەی گلایسیمیک ئیندێکسەوە ئەتوانین بزانین کاربۆهایدراتی خراپ و باش کامەیە. ئەو خواردنانەی بەخێرایی شەکری خوێنمان بەرز دەکەنەوە ئەوا گالیسییک ئیندێکسیان بەرزە،وە جۆری شەکرەکەی خراپە
گلایسیمیک ئیندێک ئەگەر لەخوار ٥٥ ەوە بێت ئەڵێین باشە
بۆ نموونە گلایسییک ئیندێکس ی نانی سپی = ۷٥
بەڵام گلایسیمیک ئیندێکسی شیر = ٤٠
ئەمەش مانای وایە ئەو شەکرەی لە شیردایە باشترە لەو شەکرەی لە نانی سپیدایە(ئاردی سفر)

شەکری سوکەرۆز(شەکری چا)
شەکری سوکەرۆز سەرچاوەی سەرەکیەکەی قامیشی شەکر و چەوەنەری شەکرە، وە ساڵانە زیاتر لە دوو ملیار تۆنی لێبەرهەم دەهێنرێت، وە هەر مرۆڤێک بە تێکڕا ساڵی ۲٤ کگم شەکر بەکاردێنێت ،بەڵام لە ووڵاتە پێشەوتوەکان زیاتر بەکاردێنن کە دەکاتە نزیکەیی ۳۳ کگم بۆ هەر کەسێک.
ئەم شەکرە لە گلوکۆز و فرەکتۆز پێکهاتووە،بەڕێژەی لەسەدا پەنجا بۆ هەریەکەیان. وە کاتێک مرۆڤ سوکەرۆز دەخوات لە ڕێگەی ئینزایمەوە دەگۆڕێت بۆ گلوکۆز لەگەڵ فرەکتۆز، گلایسیمیک ئیندێکسی سوکەرۆز دەکاتە 65 کە لە جۆری خراپەکاندایە، بەڵام لەڕاستیدا زۆر بەرز نیە لە چاو هەندێک خۆراکی تردا ئەویـــش بەهۆی بوونی فرەکتۆز لە پێکهاتەکەیدا، واتە گلایسیمیک ئیندێکسەکەی لە نانی سپی کەمترە.بەڵام فرەکتۆزیش ئەگەر زۆربوو لە خوێندا ئەوا ئەمیش بێبەش نابێت لە سەرچاوەی گرفتی تەندروستی.
ڕێخراوی تەندروستی جیهانی ئامۆژگاریمان دەکات کە کە پێوویستە سوکەرۆز کەمتر لە %10 سەرچاوەی وزەمان بێت، وە باشترە لە %5 تێپەرنەکـــات، کە ئەمەش دەکاتە 5-10 کەوچکی قاوە شەکر لە ڕۆژێکدا

گرفتە تەندروستیەکانی شەکر :ـ
هیچ گومانی تێدا نیە کە زۆربەکارهێنانی شەکر گرفتی تەندروستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت،لەوانە
* کلۆرربوونی دانەکان
* قەڵەوی(کە خۆی سەرچاوەی زۆریك لە نەخۆشیەکانە)
* نەخۆشیەکانی دڵ(کە هۆکاری یەکەمی مردنە)
* نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم
* تەنگژەی دەروونی
* چەندینی تر

شەکروو شیرپەنجـــە//
ناو بەناو دەبیستــــین ئەگەر بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ شەکری سوکەرۆز(شەکری چا) نەخورێت ئەوا شێرپەنجەبەتەواوی بنەبڕ دەبێت؟ بەڵام ئایا ڕاستە؟
وەڵامەکەی بە بێگومانی نەخێرە، چوونکە سەرەتا باسمان کرد کە گلوکۆز سەرچاوەی سەرەکــــی خۆراک و ووزەی لەشمانە، هەرلەبەر ئەمەشە بە بەردەوامی ۷٠_۱٠٠ ملگم گلوکۆز لە هەر سەد لیتر خوێنماندا هەیە تەنانەت ئەگەر هیچ سوکەرۆزیش نەخۆین ئەوا ئەم گلوکۆزە لە ڕێگای خۆراکی دیکەوە دابین دەکرێت یان لە ڕێگای گلایکۆجینی خەزنکراوی لەشمانەوە وەردەگرین .ئەم گلوکۆزەی خوێن خۆراک و وزە بۆ خانە ساغەکان(بە تایبەت مێشک) وە لە هەمان کاتداخانە شێرپەنجەیەکانیش دابین دەکات.بۆیەهەرگیز ناتوانین گلوکۆزی خوێن بکەین بە سفر یان زۆر کەمی بکەینەوە چونکـــە دەبێتە هۆی مردنی خانە ساغەکان پێش ئەوەی ببێتە هۆی مردنی خانە شێرپەنجەییەکان،بەمەش دەبێت تەڕوو ووشک پێکەوە بسوتێنین.
بەڵام هەموو ئەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە ئامۆژگاری دەکرێن کە شەکری سوکەرۆز نەخۆن بۆ ئەوەی ووزەیەکی زیاتر بۆ گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دابین نەکرێت، وە لە کوردستانیش ئەم ڕێنماییە بە هەموو نەخۆشێکی شێرپەنجە
دەدرێت

دکتۆر/ دانا مجیـــد عزیز
دکتۆرا(بۆرد) لە نەخۆشیەکانی مناڵان

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA بڕیاری راگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازی دەداتبەڕێوەبەرایەتیی KMCA بۆ مەبەستی زیاتر هەڵسەنگاند...
21/08/2024

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA بڕیاری راگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازی دەدات
بەڕێوەبەرایەتیی KMCA بۆ مەبەستی زیاتر هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی بڕیاریدا بە راگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەریی خۆراکی بە شێوەژەمی دەرمانسازیی قەترەی دەم کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدایە.

بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە ناوەکانی (HONORTONIN drops) بە ژماره باچی (HNR1715) دروستکراوی کارگەی (HONOR) و (melatonin drops) بە ژمارە باچی (23B038) دروستکراوی کارگەی (inalme) دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیی KMCA پشکنینی فیزیکیان بۆ ئەنجامدرا دەرکەوت کە تەنۆلکەی بینراو "visible particle" یان تێدایە.

داوا لەسەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان دەکەین لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ بەدواوە فرۆشتنی ئەو دوو بەرهەمە رابگرن، تاوەکو ئەنجامی تاقیگەیی نوێ لەسەر ئەو دوو بەرهەمە دەردەچێت.

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA
٢١ی٨ی٢٠٢٤

ئاگاداری...داواکارم لەو خێزانە بەڕێزانەی کە نفوسیان (کەرکوک و خانەقین و دوزخورماتووە) کە خۆیان یان منداڵیان (کورتەباڵایە...
12/08/2024

ئاگاداری...

داواکارم لەو خێزانە بەڕێزانەی کە نفوسیان (کەرکوک و خانەقین و دوزخورماتووە) کە خۆیان یان منداڵیان (کورتەباڵایە) یان (نەخۆشی تالاسیما)ـی هەیەو لە چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق تۆمار نین و موچەیان بۆ نەکراوە ئەم زانیاریانە بگەیەنن بەئێمە تاکو بێ بەش نەبن لەهاوکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی عێراق:

ناوی سیانی
ناوی سیانی دایک
ژمارەی ناسنامە یان ژمارەی کارتی نیشتمانی
بەرواری لەدایک بوون
ناونیشانی ماڵ
ژمارەی تەلەفون.

زانیاریەکان بەبەڵگەوە بنێرن بۆ ئەم ژمارە واتس ئەپەی بەندە.
07827168400

سۆران عمر
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

🚨🚨تکایە تکایە...ئەم دەرمانە لە خۆتانەوە بەکار مەهێنن...دەرمانی پردنزۆلۆن و ستیریرۆدەکان بەگشتی یەکێکە لە گرنگترین دەرمان...
21/05/2024

🚨🚨تکایە تکایە...

ئەم دەرمانە لە خۆتانەوە بەکار مەهێنن...

دەرمانی پردنزۆلۆن و ستیریرۆدەکان بەگشتی یەکێکە لە گرنگترین دەرمانە پزیشکیەکان کە سودێکی زۆری هەیە لە بواری پزیشکیدا بەڵام....

🚨🚨تکایە تکایە .... بێ پرس و لەژێر چاودێری دکتۆری پسپۆر نەبێ بە هیچ جۆرێ بەکاری مەهێنن چونکە بەکارهێنانی بە شێوەیەکی نازانستی زیانی گەورەی هەیە زۆر مەترسیدارە...

ئەمە وێنەی MRI پشتی نەخۆشێکی گەنجێکی تەمەن 32 ساڵە بۆ ماوەی ساڵێک بێ چاودێری پزیشکەکەی بەردەوام بوە لە بەکارهێنانی حەبی پردنزۆلۆن ئەمەش بۆتە هۆی فشەڵبوونی ئێسکەکانی و لە ئەنجامدا دوای کەوتنێکی ئاسایی بەداخەوە تووشی شکانی بڕبڕەی پشتی بووە...

دکتۆر هێمن مەحموود ئاغا
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگە و ئیسک و رۆماتیزم

دەرەنجامی پشتگوێخستنی دەرمانی رۆماتیزمئەمڕۆ چارەخوازێکی بەڕێز سەردانی کردم، تەمەنی زۆر نەبوو، کەچی پەنجەکانی بەمجۆرە شێو...
16/05/2024

دەرەنجامی پشتگوێخستنی دەرمانی رۆماتیزم

ئەمڕۆ چارەخوازێکی بەڕێز سەردانی کردم، تەمەنی زۆر نەبوو، کەچی پەنجەکانی بەمجۆرە شێوا بوون!

ئەمجۆرە شێواوییانە لە رۆماتیزمدا جاران بڵاو بوون، بەڵام بۆ ئەم سەردەمە کە چارەسەری رۆماتیزم زۆر پێشکەوتووە، جێگەی سەرسوڕمان بوو بۆم.

بەداخەوە بەڕێزیان لە سەرەتای تووشبوونیدا بە رۆماتیزم، هۆشدارییەکانی پزیشکی پسپۆڕی پشتگوێخستووە و دەرمانی نەخواردووە و روویکردووەتە بەناو چارەسەری سروشتی و میللی و ئێستاش ئیدی پەشیمانی دادی نادات و چیدیکە پەنجە رێک و تەندروستەکانی جارانی بۆ ناگەڕێتەوە.

سەدان و هەزاران چارەخوازیشمان هەن کە زۆر پێش ئەم بەڕێزە تووشی رۆماتیزم بوون و ئێستاش دەست و پەنجەیان دوورە لە شێواوی، چونکە وەکو ئەوەی بۆیان دیاریکراوە، دەرمانەکان بەکاردێنن.

بۆیە تکایە لەگەڵ دەستنیشانکرانتان بە رۆماتیزم، بە زووترین کات دەستبکەن بە بەکارهێنانی دەرمانەکانتان و پشت بە رێوشوێنی
ناپزیشکی مەبەستن....
تێبینی بە رەزامەندیی بەڕێزیان وێنەکە گیراوە و وتی پێم خۆش نییە کەسی دیکە وەکو منی بەسەر بێتەوە

د. سەروەر سالار چوچانی
پزیشکی پسپۆڕی جومگە و رۆماتیزم و بڕبڕەکان

04/04/2024

مرۆڤایەتی و خۆشەویستی لە کارکردن لەم کاتانەدا دەردەکەوێت.....

لە کاتی بوومەلەرزەکەی تایوان چەند پەرستارێکی بەشی منداڵە تازە لەدایکبووەکان دەپارێزن و نەخۆشخانەکە بەجێناهێڵن؛
سەیری دیمەنەکان بکەن...

Address

Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when باشترین دکتۆر و چارەسەری نەخۆشی The Best Doctor and Disease Treatment posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category