نۆرینگەی پزیشکی ناوەندی تەق تەق

  • Home
  • Iraq
  • Taqtaq
  • نۆرینگەی پزیشکی ناوەندی تەق تەق

نۆرینگەی پزیشکی ناوەندی تەق تەق ناونیشان: قەزای تەق تەق_ بازاڕی گشتی _ بەرامبەر پاڕکی شەهید نامیق
07509937287
07706499696 nursing dep

نەخۆشی شەکرە لەوە جددیترە کە زۆر کەس بیری لێدەکەنەوە.تەنها کاریگەری لەسەر شەکرەکەت نییە- دەتوانێت زیان بە چاوەکانت، گورچ...
27/07/2025

نەخۆشی شەکرە لەوە جددیترە کە زۆر کەس بیری لێدەکەنەوە.

تەنها کاریگەری لەسەر شەکرەکەت نییە- دەتوانێت زیان بە چاوەکانت، گورچیلەکانت، دڵت، دەمارەکانت و زۆر شتی تر بگەیەنێت.

تکایە، ئاماژەکان پشتگوێ مەخەن. بە بەردەوامی پشکنینی شەکری خوێن و ئاگاداری خۆت بە.

قاچ بڕینەوەی نەخۆشێکی شەکرە🦵

Diabetes is more serious than many people think.

It doesn’t just affect your sugar—it can damage your eyes, kidneys, heart, nerves, and more.

Please, don’t ignore the signs. Check your blood sugar regularly and take care of yourself.

Diabetic leg cut🦵

 #نۆڕینگەی  #یاریدەدەری  #پزیشکی   🔹 mac oxisur چییە ؟ئـەم دەرمانە ئازارشکێنە و دژە هەوکردنە بـەکاردێت بۆ چارەسەڕکردنی ح...
30/06/2025

#نۆڕینگەی #یاریدەدەری #پزیشکی

🔹 mac oxisur چییە ؟
ئـەم دەرمانە ئازارشکێنە و دژە هەوکردنە بـەکاردێت بۆ چارەسەڕکردنی حاڵەتەکانی ئازار و هەوکردن بۆ نمونە :

ئاماژەکان بۆ بەرکارهێنان
←ئازاری جومگە (هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی ، هەوکردنی ئێسک و جومگە )
←ئازاری ماسولکە
←ئازاری پشت
←سەرئێشە
←ئازاری ددان
←ئازاری سوڕی مانگانە
←هەوکردنی دوای نەشتەرگەری یان پێکان

💊ڕێگاکانی بەکارهێنان

←بۆ پێگەشتوان
←یەک حەب ڕۆژانە دووجار یان بەپێی ڕێنمایی پزیش
←دوای خواردن دەخورێت بۆ کەمکردنەوەی خورانی گەدە

⚠️ هۆشداری و خۆپارێزی

نابێت بەکاربێت بۆ ئەم حاڵەتانە
ــ برینی گەدە یان خۆێنبەربونی ڕیخۆڵە
ــ کێشەکانی جگەر یان گورچیلەی توند
ــ هەستیاری بە دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆید (NSAIDs)
ــ نـابێت وەربگیرێت لەگەڵ دەرمانێکی تر کە
ــ پاراسیتامۆڵی تیایە بۆ نەگرتنی ژەمی زیادە
ــ نابێت بۆ ماوەیەکی درێژ بەکاربهێنرێت بەبێ بەدواداچونی پزیشک

🤰سکپڕی و شیردان
سەلامەت نییە بۆ سکپڕ (بەتایبەت لە سێ مانگی سەرەتا)
بەکارهێنان لە ئاگاداریەکی زۆڕ لەکاتی شیردان لەژێر چاودێری پزیشک

💥 کاریگەرییە لاوەکییەکان
برینی گەدە یان ئازاری سک
سەرگێژی و سەرئێشه
هێڵنجدان
دروستبونی پەڵەی پێست (دەگمەن)

📌گرنگ : ئەبێت ئەم دەرمانـە به ڕەچەتەی پزیشک و لەژێر چاودرێژی پزیشک وەربگیرێت بەتایبەت لەکاتی هەبونی نەخۆش درێژ خایەن یـان بەکارهێنانی دەرمانی تـر

تـەندروست بـاش بـن 🌸

#لە #کاتژمێر ٨:٣٠ #بەیانی #بۆ #کاتژمێر ١:٠٠ #شەو #کراوەیە #لە #خزمەت #هاوڵاتیانی #خۆشەویستی #شارەکەمان

 #نۆڕینگەی  #یاریدەدەری  #پزیشکی   لە نۆڕینگەکەکمان ئێستا باشترین جهازی تەبخیر سەفەری بەردەستە کە بتوانی لە ماڵەوە لە کا...
12/03/2025

#نۆڕینگەی #یاریدەدەری #پزیشکی

لە نۆڕینگەکەکمان ئێستا باشترین جهازی تەبخیر سەفەری بەردەستە کە بتوانی لە ماڵەوە لە کاتی پێویستدا بەکاری بهێنیت

#لە #کاتژمێر ٨:٣٠ #بەیانی #بۆ #کاتژمێر ١:٠٠ #شەو #کراوەیە #لە #خزمەت #هاوڵاتیانی #خۆشەویستی #شارەکەمان

 #نۆڕینگەی  #یاریدەدەری  #پزیشکی   بە ستافێکی شارەزا و بە ئەزموون پێدانی ڕێنمای تەندروستی خواردنی دەرمان و بەکارهێنانیان...
06/03/2025

#نۆڕینگەی #یاریدەدەری #پزیشکی

بە ستافێکی شارەزا و بە ئەزموون

پێدانی ڕێنمای تەندروستی خواردنی دەرمان و بەکارهێنانیان،

هەموو جۆرە مەوادێکی و دەرمانێکی پزیشکی لامان دەست دەکەوێت، باشترین کوالێتی و هەرزانترین نرخ.

#لە #کاتژمێر ٨:٣٠ #بەیانی #بۆ #کاتژمێر ١:٠٠ #شەو #کراوەیە #لە #خزمەت #هاوڵاتیانی #خۆشەویستی #شارەکەمان

بەناوی خوای گەورەنۆڕینگەکەمان لەئێستادا کراوەیە  بەڕووی هاوڵاتیانی شارۆچکەی تەق تەق و دەوروبەری، لە نۆرینگەکەماندا هەموو...
18/02/2025

بەناوی خوای گەورە

نۆڕینگەکەمان لەئێستادا کراوەیە بەڕووی هاوڵاتیانی شارۆچکەی تەق تەق و دەوروبەری، لە نۆرینگەکەماندا هەموو جۆرە نەخۆشێک وەردەگیرێ بۆ کانیولادانان، دەرزی، تەداوی، دەرکردنی داوی عەمەلیات، دانانی فۆلی کاثیتەر و دەرکردنی (سۆندەی میز).

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەتوانن دەرمانەکانتان لامان بەدەستخەن بە هەرزانترین نرخ لەچاو بازاڕ و باشترین کوالێتی

لەوەش زیاتر بۆ هەموو سەردانکەرانیشمان پشکینەکانی زەخت، شەکرە، لێدانی دڵ، و رێژەی ئۆکسجین بەخۆڕاین

🕘کاتەکانی نۆرینگەکەمان لەکاتژمێر ٨ سەرەلەبەیانی تا ١ شەو

📍ناونیشان: بازاڕی گشتی تەق تەق _ بەرامبەر بکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف

بەم زوانە.......00.00 T.m
07/02/2025

بەم زوانە.......
00.00 T.m

09/09/2022

#دورینەوە"

 #ناساندنپسپۆڕی شیکاری یاخود شیکاری نەخۆشیەکان.(بە ئینگلیزی: Medical Laboratory) بە گشتی بریتییە لە بەکارهێنانی ڕێگا و ش...
06/09/2022

#ناساندن

پسپۆڕی شیکاری یاخود شیکاری نەخۆشیەکان.
(بە ئینگلیزی: Medical Laboratory) بە گشتی بریتییە لە بەکارهێنانی ڕێگا و شێواز و تەکنیکی هەمەجۆر و سەردەمیانە بۆ جێبەجێکردنی چەند پشکنینێکی ورد و پێویست لە سەر جەستەی مرۆڤ، لە ڕێگەی وەرگرتنی سامپڵ و نموونەی شانە و خوێن و هەر شلەیەکی تری لەش کە پێویست بێت، یارمەتیدەرە لە دیاریکردن و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان بە بەکارهێنانی چەند ئامێرێکی پێشکەوتوو و جۆراوجۆری وەکوو (ووردبین/مایکرۆسکۆب).

هەروەها هەر لەڕێگەی تاقیگە پزیشکییەکانەوە دەتوانرێت چەند شێوازێکی چارەسەر دابین بکرێت، لەوانە چارەسەر بە بەکارهێنانی خانە، چارسەر بە بەکارهێنانی جیناتە بۆماوەییەکان.

ئەنجامی پشکنینەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی وەکوو: شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و نەخۆشییەکانی خوێن و چەندان نەخۆشی تر.
جیاوازی نێوان بەشی زانستی زیندەزانی و بەشی شیکاری نەخۆشییەکان

زانستی بایۆلۆجی بەشێکی فراوان و گشتییە بەشێکە لە کۆلێژی زانست و هەموو سیفات و تایبەتمەندی زیندەوەران (مرۆڤ و ڕووەك و ئاژەڵ) بە وردی دەخوێنرێت بواری کارکردنی فراوانترە و سنوردار نییە.

بەشی شیکاری یەکێکە لە بەشەکانی زانکۆ پۆلەتەکنیکییەکان و خوێندن تێیدا تایبەتە بە تەندروستی مرۆڤ، بواری کارکردنی سنوردارە تەنها لە تاقیگەکانە.

جیاوازی نێوان کۆلێژی شیکاری نەخۆشییەکان و پەیمانگای شیکاری نەخۆشییەکان

کۆلێژی شیکاری نەخۆشییەکان

ماوەی خوێندن تێیدا چوار ساڵە و بابەتەکان بە چڕ و پڕتر و تیۆری و کردارەکی دەخوێنرێت و بەشێکی فراوانە، خوێندكار لە دوای تەواوکردنی ئەو چوار ساڵە دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، پاشان ئەگەر ویستی لێبوو دەتوانێت خوێندنی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا) تەواو بکات و پسپۆڕی لە چەند بوارێکی دیاریکراو وەرگرێت وەکوو
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👈
🔬شانەزانیHistology
🔬زانستی نەخۆشییەکانی خوێن و گواستنەوه‌ی خوێنHematology
🔬کیمیای زیندەزانیBiochemistry
🔬بایۆلۆجی لەشی مرۆڤHuman Biology
🔬مشەخۆرناسیParasitology
🔬زانستی بەرگریImmunology
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🏢📝پەیمانگای تەکنیکی شیکاری نەخۆشییەکان

ماوەی خوێندن دوو ساڵە، وانە و بابەتەکان بەخێرایی و زیاتر بە کردارەکی دەخوێنرێت، خوێندكار لە دوای تەواوکردنی ئەم دوو ساڵە دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم، ناتوانێت خوێندنی باڵا و پسپۆڕی وەرگرێت.

بەڵام ئەگەر خوێندکار لە هەردوو ساڵەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا دەتوانێت بچێتە کۆلێژی پۆلەتەکنیکی شیکاری.

📝تایبەتمەندی و مەرجی پسپۆڕی شیکاری

▪️- بەتوانا بێت لە وانە زانستییەکانی وەکوو کیمیا و زیندەزانی.
▪️- لێهاتوو بێت لە زمانی ئینگلیزیدا.
▪️- توانای مامەڵەکردنی هەبێت لەگەڵ کۆمەڵێك ئامێری ورد و پێویست بۆ کارەکەی.
▪️- وردکار و گرنگیدان بە بچوکترین وردەکارییەکان.
▪️- نەرمونیان و لەسەرخۆ بێت توانای مامەڵەکردنی هەبێت لەگەڵ نەخۆش لە هەموو بارێکدا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
👨‍🔬👩‍🔬🧫🧪ئەرك و کارە سەرەکییەکانی پسپۆڕی شیکاری نەخۆشییەکان

🔹- پشکنین و شیکاری بۆ ماددە شلەکانی لەشی مرۆڤ لەڕووی پێکهاتە کیمیاویەکانی.
🔹- دیاریکردن و دەستنیشانکردنی سوود و زیانی زیندەوەری مایکرۆسکۆپی (Microorganisms).
🔹- پشکنینی خانە و شانەکانی لەش.
🔹- پشکنینی خوێن بۆ زانینی ڕێژەی پێکهاتەکانی لە لەشدا.
🔹- هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بۆ ئەنجامی پشکنینەکان بۆ دڵنیابوون لە وردیی و دروستی ئەنجامی پشکنینەکان.
🔹- بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ تۆمارکردنی داتا و ئەنجامی پشکنینەکان بە وردیی، تاکوو ڕێگری لە هەڵە و تێکەڵبوونی ئەنجامەکان بکرێت.
🔹- چاودێری کردنی بارودۆخی نەخۆش، چونکە لە 60-70% دەستنیشانکردنی نەخۆشی و دیاریكردنی دەرمان پەیوەستن بە دەرئەنجامی ئەو پشکنینانەوە.

شوێن و بوارەکانی کارکردن

🔸- نەخۆشخانەکان
🔸- کلینیکی پزیشکی
🔸- کلینیکەکانی توێژینەوە زانستییەکان
🔸- بانکی خوێن

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت

🔴هەولێر كۆلێژی تەكنیكی تەندروستی شیكاری نەخۆشیەكان

🔲کۆلێژی تەکنیکی سلێمانی

🔲كۆلێژی تەكنیكی تەندروستی شێخان( سەر بە شاری دهۆك)

🔵گرنگترین پەیمانگاکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت

⬜پەیمانگای تەکنیکی شەقڵاوە

⬜پەیمانگای تەکنیکی سۆران

⬜پەیمانگای تەکنیکی کۆیە

⬜پەیمانگای تەکنیکی زاخۆ

⬜پەیمانگای تەکنیکی ئامێدی

⬜پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی

⬜پەیمانگای تەکنیکی کەلار

⬜پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە

ئامادەکردنی
ڕێبەر شهاب محمد
دەرچووی بەشی پەرستاری

 #ناساندنبەشی دەرمانسازی (بە ئینگلیزی: Pharmacy) له بەشه پزیشکیەکانە و لە هەرێمی کوردستاندا لە ڕووی ئاستی نمرەوە دوای هە...
05/09/2022

#ناساندن

بەشی دەرمانسازی
(بە ئینگلیزی: Pharmacy) له بەشه پزیشکیەکانە و لە هەرێمی کوردستاندا لە ڕووی ئاستی نمرەوە دوای هەریەك لە بەشەکانی پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان دێت، لە ڕووی دامەزراندنیشەوە لەگەڵ بەشەکانی پزیشکی گشتی و ددان و پەرستاری دامەزراندنیان ڕاستەوخۆیە.

زانستی دەرمانسازی بریتییە لە تەکنیك یاخود زانستی دروستکردن و دەستەبەرکردنی دەرمان، پسپۆڕی دەرمانسازی پسپۆڕییەکی پزیشکی و تەندروستییە، کاری سەرەکی بریتییە لە فەراهەمکردنی دەرمان و زانینی پێکهاتە سەرەکییەکانی هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمان بە شێوەیەکی ڕاست و تەندروست و دیاریكردنی ژەمە دەرمانەکان، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌رمان و دروستكردنی، چۆنیه‌تی كاركردنی و كاریگه‌رییه‌كانییە بەگشتی لە سەر زیندەوەران و بەتایبەت لە سەر مرۆڤ.

ئەم کۆلێژە یەکێکە لە دڵخوازترین کۆلێژەکانە لە لای خوێندکاران و ساڵانە ژمارەیەکی دیاریکراو خوێندکار وەردەگرن.

🔹قۆناغەکانی خوێندنی دەرمانسازيی

خوێندنی ئەم بەشە پێنج ساڵە، لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنێت، پاشان بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌ نەخۆشخانەکانی ناو شار وەکوو پزیشکی یاریدەدەر/موقیم دەستبەکار دەبێت.

🔹🔹دواتر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌ك پایەپله‌به‌ند/ متدرج له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ قه‌زا و شارۆچکەکان دەستبەکار دەبێت.

🔹🔹🔹دوای ئەوە ئەگەر ویستی پلەی بەرزتر هەبوو دەتوانرێت خوێندنی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا) بخوێنرێت بۆ وەرگرتنی چەند پسپۆڕییەك لەوانە:

☑️دەرمانسازی کلینیك Clinical pharmacy
☑️ زانستی دەرمان و ژەهرناسیPharmacology and Toxicology
☑️کیمیای پزیشکیMedical chemistry
☑️پیشەسازی دەرمان Industrial Pharmacy
☑️ پەرەسەندنی دەرمانDrug Development
☑️زانستی دەرمانPharmacology
☑️ شیكردنه‌وه‌ی نەخۆشیPatients Analysis

💠سیفات و مەرجی دەرمانسازی سەرکەوتوو

1- لێهاتوو بێت لە زانستی زیندەزانی و کیمیا.
2- لێهاتوو بێت لە زمانی ئینگلیزیدا چونکە ئەم بەشە زاراوەی ئینگلیزی وردی زۆرە.
3- هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و مامەڵەکردنی گونجاو لەگەڵ نەخۆشدا.
4- وردبین و ژیری و زیرەکی.
5- توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.

💠وانە سەرەکییەکانی بەشی دەرمانسازی

❤️فیزیای دەرمانسازی Physical Pharmacy

❤️زانستی دەرمانPharmacology

❤️ کیمیای پزیشکی Medical chemistry

❤️کیمیای دەرمانسازی Paythochemestry

❤️ڕێگاکانی شیکارییInstrumental Method of Analysis

❤️مایکرۆبایۆلۆجی دەرمانسازی Pharmaceutical Microbiology

❤️ دەرمانی بێ ڕەچەتەی پزیشکیNon Prescription drug
❤️زانستی ژەهرناسیToxicology
❤️توێکارزانیی و شانەزانیAnatomy and Histology
❤️فسیۆلۆجیPhysiology
❤️زانستی نەخۆشی و بەرگریPathology and Immunology
❤️ دەرمانسازیی کلینیكClinical pharmacy

ئەمانە و چەندین وانەی لاوەکی تر کە پێویستە و مەرجە خوێندکارانی بەشی دەرمانسازی بیخوێنن.

بوار و شوێنی کارکردنی دەرمانساز

1- دەرمانخانەکان: لە دوای دووساڵی پزیشکی پلەبەند، دەرمانساز دەتوانێت دەرمانخانەی تایبەت بە خۆیان بکەنەوە و کاری لێبکەن
2- نەخۆشخانەکان: لە نەخۆشخانەی حوکومی یان تایبەت دەرمانساز بۆی هەیە کار بکات.
3- کارگەکانی دروست کردنی دەرمان

لایەنە ئەرێنییەکانی خوێندنی دەرمانسازیی

1- بڕوانامەی دەرمانسازی جیهانییە، بەو واتایەی لە هەموو جیهان باوەڕپێکراوە و هەلی کارکردنی هەیە لە دەرەوەی وڵات.
2- یارمەتیدانی نەخۆش و چارەسەرکردنیان.
3- بەدەستهێنانی کارێکی جێگیر و دامەزراندنی ڕاستەوخۆ.
4- داهاتێکی بەرز.
5- شوێنی کارکردن لە ژینگەیەکی سەلامەت و ئارام بەراورد بە پیشەکانی تر.
6- بە دەستهێنانی پێگەیەکی تایبەت لە نێو کۆمەڵگەدا.

لایەنە نەرێنییەکانی خوێندنی دەرمانسازیی

1- ماوەی کارکردن درێژە و بۆ چەندان کاژێری بەردەوامی هەیە.
1- ماوەی خوێندنی دەرمانسازی درێژە و پێویستی بە پشوو درێژی و ئارامی هەیە چونکە تا ڕادەیەك قورس و ماندووکەرە.
3- کارکردن سنوردارە و ڕۆتینێکی بەردەوامی هەیە.
4- ئەگەر تۆ ئاستی زانستیت لە وانەی کیمیا و زیندەزانی و زمانی ئینگلیزیدا باش نەبوو، توانای لەبەرکردن و تێگەیشتنی بۆ بابەتەکان زانستییەکاب لاواز بوو، ئەوا خوێندنی دەرمانسازیی بۆ تۆ ناگونجێت.

☑️گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت

Aزانکۆی هەولێری پزیشکی

Bزانکۆی دهۆك

Cزانکۆی سلێمانی

ئامادە کردنی ڕێبەر شهاب
دەرچووی بەشی پەرستاری

 #ناساندن بەشی پەرستاری (بە ئینگلیزی: Nursing) بەشێکی پزیشکییە و دامەزراندنی ڕاستەوخۆیە، لە دوای پزیشکی گشتی و پزیشکی دد...
31/08/2022

#ناساندن

بەشی پەرستاری (بە ئینگلیزی: Nursing)

بەشێکی پزیشکییە و دامەزراندنی ڕاستەوخۆیە، لە دوای پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان و دەرمانسازی، لە ئاستی چوارەمدایە.

💉💊کاری سەرەکی پەرستاری بریتییە لە چاودێریکردن و گرنگیدان بە نەخۆش بە شێوازێکی تەندروست و زانستی هەروەها هاوکاریکردنی پزیشك لە چارەسەرکردن و پێشکەشکردنی یارمەتییە پزیشکیەکانی وەکوو: تیمارکردن و دەرزی لێدان، چاودێری کردنی باری تەندروستی و دەروونی نەخۆش، ئامادەکردنی فایلی تەندروستی تایبەت بە نەخۆش، هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە لە نەخۆشییە باوەکان و ڕێنوێنی کردنیان بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییە وەرزیەکان، چەندان کاری تریش....

💊پیشەی پەرستاری بنچینەی پزیشکییە، بایەخدارە وەکوو بەشە پزیشکییەکانی تر، بەشێکی دڵخوازی خوێندکارانە، ڕێژەی وەرگرتن لەو کۆلێژە 75% کچان وەردەگرن و 25% بۆ کوڕانه.

💊مەرج و تایبەتمەندی پەرستاری سەرکەوتوو
بۆ بوون بە پەرستار پێویستە چەند توانایی و تایبەتمەندییەکی گرنگت هەبێت لەوانە:

🔗مەرجە زانستییەکان
💉- لێهاتوویی لە وانە زانستییەکان بە تایبەت زیندەزانی و کیمیا.
💉- بە توانا بیت لە زمانی ئینگلیزیدا.
💉- بوونی هزر و یادگەیەکی بەهێز کە توانای لەبەرکردن و تێگەیشتنی هەبێت بۆ بابەتەکان، چونکە ئەم بەشە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە لەبەرکرن.
💉- گرنگیدان بە زاست و توێژینەوەکان.

👨‍⚕️👩‍⚕️تایبەتمەندی کەسایەتی
💉- وردبین و گرنگیدان بە بچوکترین گۆڕانکاری کە لە بارودۆخی نەخۆشەکە ڕوودەدات، چونکە بچوکترین وردەکاری بۆ ژیانی کەسەکە گرنگە.
💉- نەرمونیان و لەسەرخۆ و ئارام و پشوودرێژی لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشدا.
💉-بەخشندەیی و میهرەبانی لە کردار و گوفتار لەگەڵ نەخۆشدا، وەرگرتنی سەرەنج و داواکارییەکانیان بە دڵفراوانییەوە.

⛓️قۆناغەکانی خوێندنی پەرستاری
خوێندن لەم بەشە چوار ساڵە لە زانکۆ بە شێوازی کۆرسات، خوێندکار لەم چوار ساڵە بە ووردی زانیارییەکان دەخوێنێت بە تیۆری و کردارەکی، دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پەرستاری.
لە پاش دەرچوون لە زانکۆ دەتوانێت نۆرینگەی تایبەت بەخۆی دابنێت یان لە دەرمانخانەکان کار بکات، یاخود لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەت بۆی هەیە دەستبەکار بێت، هەروەها دەتوانێت کاری تاقیگەیی لە نەخۆشخانەکانیش بکات.

🗞️لەدوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و تەواوکردنی زانکۆ پەرستار دووساڵ وەکوو پزیشکی یاریدەر/مقیم لە نەخۆشخانەکاندا دەبێت، دواتر ئەگەر ویستی لێبێت دەتوانێت خوێندنی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا ) دەستپێبکات بۆ وەرگرتنی پسپۆڕی و تایبەتمەندیی لە یەکێک لەم بوارانە:

📄پسپۆڕییەکانی پەرستاری
📄- پسپۆری لە پەرستاری ژنان و مناڵ بوون
📄- پسپۆری لە پەرستاری مناڵاندا
📄- پسپۆری لە پەرستاری پێگەشتوان
📄- پسپۆری لە پەرستاری نەخۆشییە دەرونییەکان
📄- پسپۆری لە پەرستاری کۆمەڵدا

📎جیاوزی نێوان کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگای پەرستاری
💉- لە ڕووی ماوەی خوێندنەوە: کۆلێژ چوار ساڵ دەخوێنرێت، بەڵام پەیمانگا خوێندنی خێراترە و دوو ساڵ دەخوێنرێت.

💉- لە ڕووی ئەکادیمییەوە: خوێندکاری دەرچووی کۆلێژ دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دواتر دەتوانێت ماجستێر و دکتۆرا بخوێنێت و پسپۆری وەربگرێت، بەڵام خوێندکاری دەرچووی پەیمانگا دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم، ناتوانێت خوێندنی باڵا بخوێنێت.

💉- لە ڕووی وانەکانەوە: لە کۆلێژی پەرستاری بە چڕ و پڕی وانەکان دەخوێنرێت و زیاتر تیۆرین، بەڵام لە پەیمانگا وانەکان پتر کردارەکیین و بەخێراتر دەخوێنرێت.

💉- لە شوێنی کاردا: بێگومان پێگە و ڕۆڵی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا گرنگ و بە بایەخە و هەر یەکێك لەوان ڕۆڵی خۆی هەیە، کارە سەرەکی و قورسەکانی نێو نەخۆشخانە دەسپێردرێت بە دەرچووی کۆلێژ، دەرچووی پەیمانگاش بێگومان یارمەتیدەرە ئەگەر بە توانا و لێهاتوو بێت دەتوانێت هەموو کارەکانی دەرچووی پەرستاری کۆلێژیش بکات.

ئەگەر خوێندکاری کۆلێژی پەرستاری لە قۆناغی یەکەم، لە پلەی یەکەم بێت و تێکڕای نمرەکانی لە ٨٠ کەمتر نەبێت دەچێتە کۆلێژی پزیشکی.

خوێندکاری پەیمانگا ئەگەر لە هەردوو ساڵەکە لە یەکەمەکان بوو دەتوانێت بچێتە کۆلێژی پەرستاری و پاشان دواتر ئەگەر ویستی لێبێت دەتوانێت درێژە بە خوێندنی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا ) بدات.

🏥- دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆیان هەیە نۆرینگەی پزیشکی تایبەت بە خۆیان دابنێن.

🗞️📄گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە بەشی کۆلێژی پەرستاری تێدا دەخوێنرێت
📍هەولێر
📍سلێمانی
📍دهۆک
📍ڕاپەرین

🗞️📄گرنگترین پەیمانگاکانی هەرێم کە بەشی پەرستاری تێدا دەخوێنرێت
📍هەولێر
📍چەمچەماڵ
📍کۆیە
📍کەلار
📍هەڵەبجە
📍سلێمانی
📍شەقڵاوە
📍سۆران
📍تەق تەق

🗞️📄گرنگترین زانکۆ (تایبەتەکان)ـی هەرێم کە بەشی کۆلێژی پەرستاری تێدا دەخوێنرێت
📍- زانكۆی كتاب لە كه‌ركووك
📍- زانکۆی تیشك (ئیشك) لە هه‌ولێر

ئامادەکردنی
ڕێبەر شهاب محمد
دەرچووی بەشی پەرستاری

هەندێک نەخۆشی باو جیاواز کاردەکەنە سەر خانمان و پیاوان و لە هەندێک دۆخیشدا، کاریگەری جیاواز لەسەر هەردوو رەگەز جێدەهێڵێت...
30/08/2022

هەندێک نەخۆشی باو جیاواز کاردەکەنە سەر خانمان و پیاوان و لە هەندێک دۆخیشدا، کاریگەری جیاواز لەسەر هەردوو رەگەز جێدەهێڵێت.

💠قژ رووتانەوە

قژ رووتانەوە کاریگەری لەسەر پیاوان زیاترە ئەمەش چونکە تێستۆستێرۆن رۆڵی زیاتری هەیە لە رووتانەوەی قژ بە تێپەڕبوونی کات.

💠زیپکە

خانمان زیاتر دووچاری لێهاتنی زیپکە دەبن ئەمەش لەبەر ئەوەی گۆڕانی هۆرمۆنەکان لە خانمان زیاترە.

💠ئێم ئێس یا چەند سکلرۆزی

ئێم ئێس جۆرێک نەخۆشی ھەوکردنە کە تێیدا پۆشەنی مایڵینی خانەکانی دەماری لە مێشک و بڕبڕاگەدا زیان دەبینێ و دەبێتە ھۆی تێکچوونی باری ئاسایی گواستنەوەی پەیامەکانی دەماریی، دوو بۆ سێ جار زیاتر کار دەکاتە سەر خانمان، بەڵام پیاوان تووندتر دووچار نەخۆشییەکە دەبن.

💠پووکانەوە یان کەم بوونەوەی پتەویی ئێسک

ئەم جۆرە نەخۆشییە کە دەبێتە هۆی چەمانەوەی مرۆڤ، لە خانمان چوار جار زیاترە تا پیاوان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئێسکی خانمان تەنکترە و پەتەویی کەمترە.

💠جەڵتە

خانمان لە جەڵتەش چانسێکی باشیان نییە و ساڵانە 55 هەزار خانم لە جیهان زیاتر دووچاری جەڵتە دەبن تاوەکو پیاوان، بەڵام نیشانەکان لە پیاوان و خانمان هاوشێوەیە.

💠خەمۆکیی و دڵەڕاوکێ

بەهۆی ئەوە خانمان زیاتر دووچاری توندوتیژی کۆمەڵایەتی دەبنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵیان بەشێوەیەکی تەندروست نین، خەمۆکیی لە خانمان زیاترە. هەروەها هەندێک جۆری خەمۆکیی هەیە کە هەرگیز پیاوان ئەزموونی ناکەن، ئەوەیش بەهۆی سووری مانگانە و گۆڕانی هۆرمۆنەکانە.

💠نەخۆشی گورچیلە و هەوکردنی بۆرییەکانی میز

ئەم جۆرە نەخۆشییانەش لە خانمان زیاترە تاوەکو پیاوان چونکە بۆرییە گوێزەرەوەکانی خانمان کورتترن و بەکتریاکان دەتوانن خێراتر بیبڕن. هەواڵە ناخۆشەکە بۆ پیاوان ئەوەیە، ئەو نەخۆشییانە کاریگەر و نیشانەی زیاتریان لە پیاوان دەبێت و دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستمی میزکردنیان.

ڕێبەر شهاب محمد
دەرچووی بەشی پەرستاری

28/08/2022

Address

Taqtaq
00964

Telephone

+9647509937287

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆرینگەی پزیشکی ناوەندی تەق تەق posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to نۆرینگەی پزیشکی ناوەندی تەق تەق:

Share

Category