
27/11/2023
Dexamethasone ?
دێکسامیثازۆن چییە؟
ناوی بازرگانی ئەم دەرمانە کە باوە:
Decadron,dexon ,decort , ronic, apedix , beta dexacort
dosage form شێوەکانی
بە شێوازی قەترەی چاوو گوێ و مەلهەم و حەپ و دەرزی وسپرای لەبازارەکان هەیە.
سەر بە گروپی دەرمان:
Corticosteroid
لە ڕووی بەکارهێنانەوە بەکاردێت : indication
دژی حەساسیەتی توند و التهاب و بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی ڕژێنی سەرگورچیلە و وەرەمی مێشک و حەساسیەت و التهاباتی جومگە و وەرەمی ڕێڕەوی هەناسەدان و ڕۆماتیزم و دەرمانی یارمەتیدەر لە هەوکردنی بەکتریایی پەردەکانی مێشک و بۆ چارەسەری هێڵنجدان و ڕشانەوە بەهۆی چارەسەری کیمیاییەوە بۆ التهاباتی قۆلۆن و التهابات و حەساسیەتی چاو و گوێ هەروەها بۆچارەسەری حەساسیەتی لوت والتهابی لوت بۆ چارەسەری زیادەی هەندێ گۆشتی ناو لووت بەکاردێت ،
جگە لەوەی چەندین سودی هەیە لەهەمان کاتدا لەکۆمەڵگەی ئێمەدا بەشێوازێکی هەڵە بەکاردێ ئەویش بەمەبەستی قەڵەوبوونی جسم و دەم و چاو و زیادبوونی ئیشتیها ، بەڵام بێئاگان لەوەی کە چەندین زیانی لاوەکی خراپی هەیە لەوانە :
کاریگەری لاوەکی : side effect
خوران ، سوربونەوە،سەرئێشە ، بێخەوی ،ناجێگیری ،لاوازی ماسولکە ، بەرزبوونی پەستانی خوێن ، بەرزبوونی شەکرەی خوێن و تەشەنوج ،زۆربونی ئارەزوی خواردن ، پەڵە،خوێنبەربونی لوت ، کەوانەوە ،پژمین ،زیپکە... پەککەوتنی گورچیلە و نەزۆکی وداخورانی ئێسک ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر بەکاربێت .
بڕی دەرمان : dosage
لە هەوکردنی مێشکدا ١ تا ٢ ئەمپول (ampule) هەر ٦ تا ١٢ سەعاتێک.
بە شێوەی سپرای : بۆ گەورەکانی زیاتر لە ١٢ ساڵ ٢ سپرای بۆ هەر کونەلوتێک ڕۆژانە ٢ تا٣ جار، لایەنی زۆری ١٢ سپرای لە ڕۆژێکدا.
بە شێوەی قەترە: گەورەکان و مناڵ ١ تا ٤ قەترە رۆژی ٣ تا ٤ جار...
جــمــال عـلـی
ۍ. دەرمــانــسـاز