
23/10/2024
لە کتێبە چاپکراوەکانمانەوە
پێنج پەیام لە بارەی دەرووندروستی لە سەدەی ٢١!
1. تکایە گرنگی زۆر بە دەرووندروستی منداڵان بدەن، دەتوانین ڕێگریبکەین لە توشبوون بە نەخۆشی دەروونی و پاراستنیان لە خراپتربوونی گرفتە دەروونییەکانیان! لەو بارەوە گرنگی بە پەروەردە، پەیوەندییەکان، تەندروستی جەستە، چۆنییەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و سۆشیاڵ میدیا بدەن. (لە کتێبی 'منداڵناسی' بە وردی باسی ئەم بابەتە کراوە).
2. بیانپارێزن لە دەستدرێژی، بەتایبەت دەستدرێژی سێکسی، لە رۆژگاری ئەمرۆدا ئەم جۆرە لە دەستدرێژی زۆربووە و کاریگەری داهاتوویی گەورە بەجێدەهێڵێت و هۆکاری مەترسییە بۆ زۆربەی گرفت و نەخۆشییە دەروونییەکان. (لە کتێبی 'پەروەردەی سێکسی منداڵ'، ئاماژەمان بە پاراستن و مامەڵە لەگەڵ دەستدرێژی سێکسی کردووە).
3. نەخۆشییە دەروونییەکان بناسنەوە و لەسەر بنەما زانستیی و راستییەکان لە نەخۆشی دەروونی تێبگەن، هەتا زووتر هاوکاری نەخۆشەکان بکرێت، دەرئەنجامیان باشتر دەبێت. (لە کتێبی 'نەخۆشی دەروونی'، ئەم بابەتەمان ڕوونکردۆتەوە لە نیشانەکان هەتا چارەسەر).
4. ئاگاداری مامەڵە و کاریگەری نەریت و ئاین و چارەسەرە میلییە هەڵەکان بن، هەرگیز پەنامەبەنە بەر جارەسەرە خورافی و هەڵەکان. بەڵکو دەبێت سودی دروست لە ئاین و کلتور وەربگیرێت، ئاین رۆڵی گرنگی هەیە لە دەرووندروستی تاکدا، بەڵام جێگرەوەی چارەسەر زانستییەکان نییە. (لە کتێبی 'دەرووندروستی لە ئیسلامدا'، لایەنی زانستی و ئاینی و کاریگەرییەکانی روونکراونەوە.
5. لە رۆژگاری ئەمرۆدا، فشاری دەروونی زۆربووە و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بە گرفت و نەخۆشییە دەروونییەکان. شێوازی مامەڵەی دروست هۆکارە بۆ دووربوون لە گرفت و نەخۆشییە دەروونییەکان. (لە کتێبی 'چارەسەر و کۆنترۆلی فشاری دەروونی'، زۆر بە ئاسانی دەتوانیت فێربیت کە چۆن مامەڵە لەگەل فشارەکانت بکەیت).
#دەرووندروستی