30/11/2025
پاش ڕزگار کردنی ژیانی خۆی ، ژیانی نەوەکەیشی ڕزگار کرا و بەمەبەستی سوپاس و پێزانین سەردانی نەخۆشخانەی کرد
پاش ئەوەی هەفتەی پێشوو منداڵێکی تەمەن (١٤) ساڵ دانیشتووی قەزای شارەزوور بەناوی ( ئەمیر شۆڕش علی ) بەر تەزووی کارەبا دەکەوێت و پاشان گەیەنرایە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان ، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠٢٥/١١/٣٠) هاوڵاتی ( محمود أحمد ) باپیری منداڵەکە بەمەبەستی سوپاس و پێزانین سەردانی نەخۆشخانەی کردو سوپاس و پێزانینی بۆ ستافی فریاکەوتن و ئیدارەی نەخۆشخانە دەربڕی .
لای خۆیشیانەوە هەریەکە لە بەڕێزان ( دکتۆر شڤان کوردە ) بەڕێوبەری نەخۆشخانە و بەڕێز ( سامان صابر ) لێپرسراوی هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەو ستافی پزیشکی و کارمەندان پێشوازیان لێکردو سوپاسی هەڵوێستی باوکی منداڵەکەیان کرد .
لای خۆیشیەوە بەڕێز ( د.شڤان کوردە ) بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەمان ئەم جۆرە لە بەدەمەوە چوونە بۆ ڕووداوەکان بەئەرکی نەخۆشخانەو ستافی فریاکەوتن وەسف کرد و دڵخۆشی خۆی بۆ باش بوونی دۆخی تەندروستی منداڵەکە دەربڕی .
شایەنی باسە هاوڵاتی ( محمود أحمد ) باپیری منداڵەکە بەهەمان شێواز چەند ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی جەڵدەی دڵ و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەکەمان تونرا ژیانی ئەویش ڕزگار بکرێت .
نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ