05/02/2024
کاریگەری لاوەکی دژە زیندەییەکان
لێرەدا ناتوانرێت هەموو کاریگەرییە لاوەکییە ئەگەرییەکانی هەر ئانتیبایۆتیکێک بخرێنە ڕوو. بەڵام وەک هەموو دەرمانەکان کۆمەڵێک کاریگەری لاوەکیان هەیە کە لەگەڵ هەریەک لە دژە زیندەییە جیاوازەکاندا دەستنیشان کراون. ئەگەر زانیاری زیاترت دەوێت کە تایبەت بێت بە ئانتیبایۆتیکەکەت ئەوا پێویستە ئەو نامیلکەی زانیارییە بخوێنیتەوە کە لەگەڵ دەرمانەکەدا هەیە.
زۆربەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دژە زیندەییەکان جددی نین. کاریگەرییە لاوەکییە باوەکانی بریتین لە:
سکچوون.
هەستکردن بە نەخۆشی (بێهێزی).
بڕێکی کەمتر لە خەڵک کاردانەوەی حەساسیەتیان دەبێت بەرامبەر بە دژە زیندەییەکان، بۆ نموونە پەڵە و خوران.
کاردانەوەی هەستیاری توند دەتوانێت کوشندەبێت، بەڵام ئەمە لەڕادەبەدەر دەگمەنە.
ئانتیبایۆتیکەکان دەتوانن بەکتریا سودبەخشەکانی کە لە ڕیخۆڵە و زێدا دەژین بکوژن. پاشان ئەمە ڕەنگە ڕێگە بدات بە گەشەکردنی بەکتریا خراپەکانی تر.
ئەگەر هەریەکێک لەم کاریگەرییە لاوەکیانەی خوارەوەت هەبوو پێویستە پزیشکەکەت ئاگادار بکەیتەوە:
سکچوونی توندی ئاوی و گرژبوونی سک : نیشانەکانی هەوکردنی جددی بەکتریا لە ڕیخۆڵەدا - هەوکردنی کلۆستریدیۆم دیفیسیلی.
هەناسە تەنگی، پەڵە، ئاوسانی (لێو، دەموچاو، یان زمان)، بێهۆشبوون.
نیشانەکانی هەبوونی حەساسیەت.
پەڵەی سپی لەسەر زمان، نیشانەکانی توشبوون بە کەڕوو لە گەروودا.
هەستکردن بە نەخۆشی (ڕشانەوە).
ئەگەر هەر خورانێک یان دەردراوێکی زێت هەبوو لە کاتی خواردنی دژە زیندەیی ، لەگەڵ دەرمانسازەکەت قسە بکە.
بۆ ماوەی چەند دەرمانی دژە زیندەیی دەخۆیت؟
ماوەی چارەسەرکردنەکە زۆر جیاوازە. پەیوەستە بەوەی کە چ جۆرە هەوکردنێکت هەیە و چەندە توندە و دوای دەستپێکردنی کۆرسی چارەسەر چەند زوو چاک دەبیتەوە.
چارەسەر دەکرێت بریتیبێت لە:
تەنها بۆ چەند ڕۆژێک ( هەوکردنی بۆری میز (UTI)).
بۆ ماوەی یەک هەفتە یان دوو هەفتە (هەوکردنی سییەکان).
بۆ ماوەی چەند مانگێکی کەم (هەوکردنی ئێسک).
بۆ ماوەی چەندین مانگ (زیپکە).
Side-effects of antibiotics
It is not possible in this leaflet to list all the possible side-effects of each antibiotic. However, as with all medicines, there are a number of side-effects that have been reported with each of the different antibiotics. If you want more information specific to your antibiotic then you should read the information leaflet that comes with the medicine.
Most side-effects of antibiotics are not serious. Common side-effects include:
Diarrhoea
Feeling sick(nausea)
Less commonly, some people have an allergic reaction to an antibiotic, for example an itchy rash. Severe allergic reactions can be fatal, but this is extremely rare.
Antibiotics can kill off normal defence bacteria which live in the bowel and va**na. This may then allow thrush or other bad bacteria to grow.
You should tell your doctor if you have any of the following side-effects:
Severe watery diarrhoea and tummy (abdominal) cramps: signs of a serious bacterial infection of the gut - Clostridium difficile infection
Shortness of breath, rash, swelling (of the lips, face, or tongue), fainting.
signs of an allergic reaction
White patches on the tongue, signs of oral thrush.
Being sick (vomiting)
Speak to your pharmacist if you have any va**nal itching or discharge when taking an antibiotic (signs of thrush).
How long do you take antibiotics for
The length of treatment varies a lot. It depends on what kind of infection you have, how severe it is and how quickly you get better after starting treatment. Treatment can be:
For just a few days ('water' infection - urinary tract infection (UTI).
For one or two weeks (pneumonia)
For a few months (bone infections)
For many months (acne)