Nawroz&Shifa Clinics

Nawroz&Shifa Clinics we are a group of clinical
07710156969
07733752155

07501340037
07517614009

درووستکردنی تاقملەلایەن دکتۆر کۆرسار عەبدوللە وە 📌ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی  #نەورۆزكلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌را...
01/10/2024

درووستکردنی تاقم
لەلایەن دکتۆر کۆرسار عەبدوللە وە

📌ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی #نەورۆز
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155📲

شێرپەنجەی مەمک :: Breast Cancerشێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە ئافرەتاندا ،هەروەها دووەم هۆکاری مردنە بەهۆی شێ...
01/10/2024

شێرپەنجەی مەمک :: Breast Cancer
شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە ئافرەتاندا ،هەروەها دووەم هۆکاری مردنە بەهۆی شێرپەنجەوە لەدوای شێرپەنجەی سییەکان .

هۆکارەکانی:
لەدوای تەمەنی هەرزەکاری و گەشەکردنی مەمک لە ئافرەتاندا کە پێکهاتەی مەمک بریتییە لە چەوری و شانەپەیوەندیدارەکان و چەندین ڕژێنی دروستکردنی شیر کا ناودەبرێن بە lobules ، هەروەها بۆریەی باریک کە ناودەبرێت ducts کە شیر دەگوازێتەوە بۆ گۆی مەمک.
ڕوودانی شێرپەنجە دەبێتە هۆی گەشەکردنی خانەکان بە شێوەیەکی نا ئاسایی و لە کۆنترۆڵ دەرچوو ، ئەم خانە گەشەکردوانەش نامرن لەخاڵی تەواوبونی سوڕی ژیانیان ، ئەم گەشەکردنە زۆرەی خانەکان بەشێوەیەکی نا ئاسایی دەبێتە هۆی ڕودانی شێرپەنجە چونکە ئەو گرێ شێرپەنجەییە خۆراکە ماددە و ووزەی زۆر بەکاردەهێنێت و خانەکانی دەوروبەری بێبەش دەکات لێی.
شێرپەنجەی مەمک زۆرجار دەستپێدەکات و ڕودەدات لە ناوپۆشی ناوەوەی ئەو ڕێڕەوەی کە شیری پێدا دەگوازرێتەوە یان لەو خانانەی کە شیر دروستدەکەن ، دواتر لێرەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەشە جیاوازەکانی دیکەی لەش.

ئەو حاڵەتانەی کە مەترسی زیاتر دروستدەکەن بۆ توشبون بە شێرپەنجەی مەمک:
لەڕاستیدا هۆکاری سەرەکی ڕودانی شێرپەنجەی مەمک نازانرێت بەڵام چەند فاکتەرێک هەیە کە مەترسی توشبون زیاددەکەن ، لەوانە :
- تەمەن ، مەترسی ڕودانی شێرپەنجەی مەمک بە زیادبوونی تەمەن زیاددەکات بەشێوەیەک ئەگەر کەسێک تەمەنی ۲٠ ساڵ بێت ئەوا مەترسی توشبونی بەڕێژەی 0.06% ، بەڵام کاتێک تەمەنی زیادی کرد بۆ ۷٠ ساڵ ئەوا ڕێژەی مەترسیەکەی بەرزدەبێتەوە بۆ 3.84%
- بۆماوەیی : بۆماوەیی و هۆکاری جینی بەتایبەت لە ئافرەتاندا مەترسی توشبون زیاددەکات کاتێک لە خێزانەکەتدا یان لە باوانەوە کەسی توشبوی ئەو حاڵەتە هەبوبێت.
- بەرزبونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین بەتایبەت لەوکاتانەی کە سوڕی مانگانە زووتر ڕودەدات .
- زیادبونی کێش : زیادبونی کێش بەتایبەت لەدوای تەمەنی وەستانی سوڕی مانگانە مەترسی توشبوون زیاترە ئەمەش زیاتر بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی ئیسترۆجین .
- خواردنەوەی ئەلکهول.
- بەرکەوتن بە تیشکی زیان بەخش.
- چارەسەری هۆرمۆنی ، هەندێک لە سەرچاوەکان بەکارهێنانی حەبی مەنع بە مەترسی دەزانن بۆ توشبوون.

نیشانەکانی:
یەکەم نیشانەی شێرپەنجەی مەمک دەرکەوتنی چینێک شانەی ئەستوور لە مەمکدا ، یان گرێیەک لە بنباڵدا.
دروستبوونی ئازار لە بنباڵدا یان لە مەمکدا کە ئازارەکە ناگۆڕێت لەگەڵ سوڕی مانگانەدا، سوربونەوەی مەمک و گۆڕان لە قەبارەی.

جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک:
چەند جۆرێکی جیاواز لەشێرپەنجەی مەمک هەیە ، لەوانە :-
جۆری Ductal car

دروستکردنی کیفی زڕگۆن  بۆ ددانەکانی سەرەوە‎📌ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی  #نەورۆزكلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر ...
29/09/2024

دروستکردنی کیفی زڕگۆن بۆ ددانەکانی سەرەوە


📌ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی #نەورۆز
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155📲

28/09/2024
چارەسەری هەستکردن بە سەرگێژ خواردن و دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە لە ئافرەتی دووگیان دا:هەستکردن بە ڕشانەوە و دڵتێکەڵهاتن لە ٣ ...
16/09/2024

چارەسەری هەستکردن بە سەرگێژ خواردن و دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە لە ئافرەتی دووگیان دا:

هەستکردن بە ڕشانەوە و دڵتێکەڵهاتن لە ٣ مانگی سەرەتای دووگیانیدا زۆر ڕوودەدات ئەمانەش هەندێک ڕێنماین بۆ خۆپاراستن لێیان

1- (١٥ بۆ ٢٠ خولەک) دوای لەخەوهەستان ئەو خواردنانە بخۆ کەبڕێکی باش کاربۆهیدرات تێدایە وەک کێک ،بسکیتی سویر و تۆست
٢- ژەمە خۆراکێکانت دابەش بکە بەسەر ٦ ژەم لە ڕۆژێکدا
٣- ئەو خواردنانە بخۆ کە هەرس کردنیان ئاسانە وەک مەعکەرۆنی و پەتاتە و برنج وە سەرچاوەکانی پڕۆتین وەک گۆشتی کەم چەور و مریشک و ماسی لەگەل بەرهەمە شیرەمەنیەکان بە تایبەتی لە ژەمی ئێواران و بەیانیان دا
٤- لە بەینی ژەمەکاندا ئاو و شلەمەنیەکان بخۆ نەک لەگەڵ ژەمەکاندا
٥- دوور بکەوەرەوە لە خواردنە چەورو سورەوکراوەکان و شیرینی و ئەو خواردنانەی کە بەهاراتی زۆرە چونکە هەرس کردنیان ئاسان نیەو وا دەکات هەستێکی زۆرتر بەدلتێکەلهاتن بکەیت
٦- دوای ڕاوێژکردن بە پزیشک پێوویستە حەبی فۆلک ئەسید بخوریت بەتایبەتی لە ٣ مانگی سەرەتای دووگیانیدا کە کارگەری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ لەناو سکی دایکیدا بە شیوەیەکی سروشتی ، هەروەها پێویستە ئەو خواردنانەش زۆر بخورێت کە بڕێکی باش فۆلیک تێدایە وەک
( ئەو سەوزەواتانەی کە گەلاکەی سەوزە وەک سپێناخ و جەرجیر و مەعدەنوس)
(ئەو خواردنانەی کە بڕیکی باش کاربۆهیدرات تێدایە وەک سەمون و نان)
(بقولیاتەکان وەک فاسۆڵیا و نۆک و نیسک)

📌ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی #نەورۆز
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155📲

یەکێک لە باوترین کێشەکانی سەردەم تێکچونی هۆڕمۆناتە ، کە هۆکاری سەرەکی ئەم تێکچونە نەبونی سیستەمی خەوە ❌ تێکچونی هۆڕمۆنەک...
24/08/2024

یەکێک لە باوترین کێشەکانی سەردەم تێکچونی هۆڕمۆناتە ، کە هۆکاری سەرەکی ئەم تێکچونە نەبونی سیستەمی خەوە ❌
تێکچونی هۆڕمۆنەکان دەبێتە زیادبوون یان دابەزینی کێش، ماندوێتی، گۆڕانی باری دەروونی، گۆڕانکاری لە ناڕێکی سوڕی مانگانە، نەزۆکی، هەڵوەرینی قژ و چەندین کاریگەری لاوەکی تر.
خۆت بپارێزە بە پەیڕەوکردنی سیستەمی خەوی گونجاو✔

📌ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی #نەورۆز
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155📲

هۆکارەکانی ئازاری گورچیلهبەشێوەیەکی گشتی هۆکارە دیارەکانی ئازاری گورچیلە هەوکردنی گورچیلە و میزەڕۆ یان بەردی گورچیلەیە  ...
18/08/2024

هۆکارەکانی ئازاری گورچیله

بەشێوەیەکی گشتی هۆکارە دیارەکانی ئازاری گورچیلە هەوکردنی گورچیلە و میزەڕۆ یان بەردی گورچیلەیە لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هۆکاری دیکە هەیە لەکاتی ئازاری گورچیلەدا چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت وەک: ▫️بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش
▫️دڵ تێکەڵ هاتن و ڕشانەوە.
● دیاریکردنی هۆکارەکانی نەخۆشییەکە لە ڕێگای پشکنینی خوێن یان وێنەگرتنی سک و حەوزەوە دەبێت.
هەندێک لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی ئازاری گورچیلە:
٭هەوکردنی میزەڕ
٭مەیینی خوێن لەناو گورچیلەدا
٭تەسکی یان برینداربونی میزەڕۆ
٭شێرپەنجەی گورچیلە
٭هەبونی بەردی گورچیلە جوڵانی بەردەکە
لەکاتی بوونی نیشانەکاندا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ئەوەش بەپێی هۆکارەکە و لەشی کەسەکە دەگۆڕێت، هەندێک کەس بە پێدانی دەرمان چارەسەر دەبێت، هەندێکیش کە دۆخەکەیان قورس بێت لەوانەیە پێویست بە نەشتەرگەری بکات،لەگەڵ ئەوانەشدا بۆ تەندروستی گورچیلە باشترە ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە.

ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی #نەورۆز
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155

سەرئێشە یەکێکە لەو ئازارانەی زۆر کەس پێوەی دەناڵێنێت، دەتوانرێت بە هەندێک جۆری خۆراک چارەسەری ئازاری سەرئێشە بکرێت.سەرئێ...
14/08/2024

سەرئێشە یەکێکە لەو ئازارانەی زۆر کەس پێوەی دەناڵێنێت، دەتوانرێت بە هەندێک جۆری خۆراک چارەسەری ئازاری سەرئێشە بکرێت.
سەرئێشە ئازارێکە لە هەندێک بەشی سەردا دروستدەبێت وەک " پێشی سەر، نزیکی چاوەکان، پشتە سەر" ئازارەکەی هەندێک جار زۆر توندە و هەندێک جار کەمترە، و ماوەی بەردەوامیشی دەگۆڕێت بە پێی هۆکاری دروست بوون و تەمەن و حاڵەتی جەستەیی و دەروونی کە بووەتە هۆی دروست بوونی سەرئێشەکە. سەر ئێشە جۆرى زۆرە ،ئەگەر بێت و سەر ئێشەکە بەشێوەیەکی زۆر تووند بوو ئەوا ئەو کەسەو چواردەورەکەشی بێ تاقەت دەکات کە چەند جۆرى هەیە دەبێت دیارى بکرێت تاوەکو چارەسەرەکەشی بۆ بدۆزنەوە جۆرەکانی سەر ئێشە:
- سەرئێشەی شێرپەنجەی دەماغ: ئەم جۆرە سەرئێشەیە دڵتێکچوون و ڕشانەوەی لەگەڵدایە.
- سەرئێشە بە هۆی هەوکردنی بۆری هەوای لووت (جیوب).
- سەرئێشە لە پشتەسەر و مل بە هۆی بوونی رۆماتیزم.
- سەرئێشەی بەیانیان بە هۆی قەبزی.
- سەرئێشە لە پێشی سەردا بە هۆی هیلاکی یان خوێندن یان کارکردن تا چەند کاتژمێرێکی زۆر، یان زۆر سەیرکردنی تێلفیزیۆن.
- سەرئێشەی تەنیشتەسەر بە هۆی تێکچونی حاڵەتی دەرونیەوە، دوودڵی و زۆر بیرکردنەوەوە دروست دەبێت.
سە‌رئێشە‌ دە‌كرێت نیشانە‌ بێت بۆ نە‌خۆشیە‌كی تە‌‌ندروستی، بۆیە‌ گە‌ر بە‌ردە‌وام تووشی سە‌رئێشە‌ بوویت و ھیچ كام لە‌و ھۆكارانە‌ی سە‌رە‌وە‌ نە‌بوونە‌ ھۆی چارە‌سە‌ركردنی سەر‌ئێشە‌كە‌ت، ئە‌وا پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشك بكە‌یت و ئە‌نجامدانی پشكنینی پێویست.

ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی #نەورۆز
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155

08/08/2024

سەنتەری پزیشکی شەوانە ڕۆژی نەورۆز
لە 1 ی نیوەڕۆ بۆ 12 شەو کۆمەڵگا پزیشکییەکانمان لەخزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویست دا کراوەیە
مجمعاتنا مفتوح من ساعة 1 ظهرا الى 12 ليلا
باشترین خزمەتگوزاری پزیشکیتان بە گونجاوترین نرخ و باشترین کوالیتی پێشکەش دەکەین
بەشەکان
(شفتی دوانیوەڕ /العصر)
- پزیشکی پسپۆڕی هەناوی (طبیب اخصائي الباطني)
- پزیشکی نەشتەرگەری گشتی (طبیب جراحة عامة )
- پزیشکی پسپۆڕی ژنان و مناڵ بوون (طبیبة اخصائية النسائية والتوليد)
ـ پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم (طبیب اخصائي الامفاصل و الروماتزم)
ـ پسپۆری قورگ و لوت و گوێ (طبیب الاخصائي الانف الاذن و الانف)
ـ پزیشکی پسپۆڕی پێست (طبیب الاخصائي جلدیة)
- پزیشکی سۆنار (طبيبة السونار)
- پزیشکی ددان (طبيبة الاسنان)
- تاقیگەی (مختبر)
- دەرزی لێدان و تەداوی (تضميد)
- هێڵکاری دڵ (تخطيط القلب)
- دەرمانخانە (صيدلية)
بەشی ددان لە کلینکەکانی شەوانە ڕۆژی نەورۆز و شیفا
بەباشترین کوالیتی و هەرزانترین نرخ بەردەوام لەخزمەت ئێوەی خۆشەویستایە.
کێشانی ددان
سپیکردنەوەو پاککردنەوە
دەمار بڕین
دروست کردنی تاقمی تەواو نیو تاقم
دروستکردنی کیفی ددان
پڕکردنەوەی ددان
تیشکی ددان
رێککردنەوەی ددان
سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی ددان بۆ گەورە و مناڵان پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز دەکرێت..
#تاقیگەی شەوانە و رۆژی #نەورۆز
لە #تاقیگەکەمان سەرجەم پشکنینەکانی خوێن بە ئامێری نوێ و پێشکەوتوو ئەنجامدەدرێ
ئامێری cobas ی شەریکەی ڕۆژ ی (ROCHE) یە کە بەرهەمی وڵاتی ئەڵمانیایە و ئێستا بە یەکێک لە ئامێرە هەرە کواڵتییە بەرزەکان ئەژمار دەکرێت.
هەروەها تاقیگەکەمان باری دارای هاوڵاتیانی لەبیرنەکردوە سەرجەم پشکنینەکان بەنرخێکی تەواو گونجاو ئەنجام دەدرێت.
1/ نابیت نە بۆ سەردانی پزیشک نە بۆ ئەنجامی تاقیگە.
2/ باشترین و بە بەرزترین کاردەکەن (Cobas e411, Cabas c111)
T3
T4 پشکنینی غودە
TSH
Vitamin D پشکنینی ڤیتامینی دی
Vitamin B12 پشکنینی ڤیتامینی
HBA1C پشکنینی شەکرەی ٣ مانگی
Ferritin ئاسنی کۆکراوە
CBC پێکهاتەکانی خوێن
CRP پشکنینی هەوکردنی خوێن
Renal testپشکنینی فەرمانی گورچیلە
Liver test پشکنینی ئەنزیمەکانی جگەر
Lipid profile پشکنینی چەوریەکان
لەگەڵ چەندین پشکنینی جیاوازی تر ئەنجام دەدرێت.
عنوان
نوروز : سرجنار - مقابل مسجد مشخلان
07517614009 - 07733752155
ناونیشان
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155

💫كلینیكی پزیشكی ددانی نە‌ورۆز💫بۆ ددانیكی تە‌ندروست و جوانیە‌كی بێ ھاوتا سە‌ردانمان بكە‌نناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی  #...
27/07/2024

💫كلینیكی پزیشكی ددانی نە‌ورۆز💫
بۆ ددانیكی تە‌ندروست و جوانیە‌كی بێ ھاوتا سە‌ردانمان بكە‌ن
ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی #نەورۆز
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155

سەر سوڕان و گێژی.بێهێزی و شەکەتی تا ڕادەی لەدەست دانی باڵانسی لەش و کێشە لەکاتی ڕۆیشتن.زیادبوونی لێدانی دڵ.کەمبوونەوەی ئ...
24/07/2024

سەر سوڕان و گێژی.
بێهێزی و شەکەتی تا ڕادەی لەدەست دانی باڵانسی لەش و کێشە لەکاتی ڕۆیشتن.
زیادبوونی لێدانی دڵ.
کەمبوونەوەی ئیشتیهای خواردن و دابەزینی کێش.
هێڵنجدان.
هەناسە تەنگی.
سووربوونەوەی زمان و دروستبوونی برینی ناو دەم.
زەرد هەڵگەڕان ( لەدەست دانی ڕەنگی پێست).
سک چوون و ڕشانەوە.

ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی #نەورۆز
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155

کوردی / عربيبەشداریکردنی “دکتۆره چنور یونس هەورامی" لە کۆڕبەندی کۆمەڵگەی ئەوروپی بۆ وەچەخستنەوەی مرۆڤ و کۆرپەلەزانی ( ES...
19/07/2024

کوردی / عربي

بەشداریکردنی “دکتۆره چنور یونس هەورامی" لە کۆڕبەندی کۆمەڵگەی ئەوروپی بۆ وەچەخستنەوەی مرۆڤ و کۆرپەلەزانی ( ESHRE-40th Annual Meeting) لە شاری ئامستەردامی پايتەختی هۆڵەندا ، کە تيايدا شارەزایان و پزیشکان و توێژەرانی بوارەکانی وەچەخستنەوە و کۆرپەلەزانی کۆدەبنەوە بۆ پێشکەشکردن و ئاڵوگۆڕکردنی زانيارى و گەشەکردنی نوێترین توێژینەوەو داهێنانەکان لەو بوارانەدا.
------
مشاركة " الدكتورة جنور یونس هەورامی " في مؤتمر المجتمع الأوروبي للتكاثر البشري و علم الأجنة(ESHRE-4th Annual meeting) في العاصمة الهولندية أمستردام، الذي يجتمع فيه الاطباء والخبراء والأخصائيين الدوليين في مجال علم الاجنة والتكاثر البشري لتبادل الخبرات والمعلومات الطبية المستحدثة حول العالم.

♦دکتۆرە چنور یونس هەورامی♦

دکتۆرا(بۆرد) لە نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون
ئەندامی کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا
بەکالۆریۆس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی.

ناونیشانی کلینکی شەوان و رۆژی #نەورۆز
كلینیكی نه‌ورۆز، سه‌رچنار- به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان
07517614009 - 07733752155

Address

Sulaimaniah

Telephone

07710156969

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nawroz&Shifa Clinics posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category