
03/11/2024
سەکتە(جەڵتەی مێشک)Stroke🧠
🟤سەکتە کاتێک ڕوودەدات کە خوێن نەگات بە بەشێکی مێشک،چ بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانەوە بێت یان بەهۆی تەقینی بۆرییەکانی خوێن بێت لەناو مێشکدا.
🟤سەکتە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکشکاندنی مێشک،ئەمەش دەبێتە هۆی لە ئیش خشتنی بەشێک لە فەرمانەکانی لاشە،ئەو بەشەی لاشە کە لە ئیش دەکەوێت، بەپێی ئەو بەشەی مێشک دەبێت کە تووشی سەکتە بووە، بۆیە پێویستە بەپەلە بگەیەنرێتە فریاکەوتن١٢٢ ، چونکە هەر دواکەوتنێک زیانی گەورە دەگەیەنێت.
♦️(سەکتەی گوازراوەی مێشکTransit ischemic attack TIA).
⚫نەڕۆشتنی خوێنە بەشێوەیەکی کاتی بۆ بەشێک لە مێشک.بەشێوەیەکی گشتی کاتەکەی کەم دەخایەنێت و شوێنەواری تێکشکان بەجێ ناهێڵێت بەڵام نیشانەکانی وەک سەکتە وایە.
♦️نیشانەکانی سەکتە(Signs and symptoms)
لە وشەی fastی ئینگلیزیدا کۆکراوەتەوە:👇
🔺شۆڕبونەوەی ڕوخسارfacial droop.
🔺بەرزکردنەوەی قۆڵarm drift قۆڵێکی کەمتر ئەتوانێ بەرز بکاتەوە لە چاو قۆڵەکەی تری.
🔺قسەکردنspeech قوربانیەکە ناتوانێت بەباشی قسە بکات یان قسەی هەڵە دەکات.
🔺کاتTimeهەر کاتێک ئەو نیشانانە لە قوربانییەکە دەرکەوت،ئەوا پەیوەندی بکە بە فریاکەوتنەوە١٢٢🚑📞
♦️هەندێ نیشانەی تری سەکتە:👇
📍ناڕێکی لەبینیندا👀.
📍لەهۆشچوونی لەناکاو.
📍سەرگێژخواردن.
📍سەرئێشە.
📍لەدەستدانی هاوسەنگی.
♦️فریاگوزاریی سەرەتای بۆ سەکتە و سەکتەی گوازراوە(First aid for stroke and TIA)
🔴سەرەتا پشکنینی فاست Fastئەنجام بدە.
🔴پەیوەندی بکە بە تیمی فریاکەوتنەوە١٢٢📞.
🔴قوربانیەکە لە شێوازی ئاسودە دابنێSemi setting position.
❌بەهیچ جۆرێک aspirin مەدە بە نەخۆشەکە.
🔴ئەگەر قوربانیەکە بێ ئاگا بوو، ئەوا لە شێوازی باری چاکبوونەوەRecovery position دا دایبنێ،ئەگەر قوربانیەکە توشی ئیفلیجی و لەکارکەوتن بووبوو،ئەوا بەشە ئیفلیجیەکەی لەسەرەوە دابنێ،تاکو شانە و دەمارەکانی بەشە ئیفلیجیەکە زیاتر توشی تێکشکان نەبێت.
❌❌بۆچی نابێت ئەسپرین بخوات؟گەر نازانی خاڵێک جێبێڵە لە کۆمێنت؟